#لەتیف ڕەشید#، سەرۆک کۆماری ئێراق، لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری جیھان لە داڤۆس ڕایگەیاند: گرفتەکانی دواکەوتنی 400 ملیار دینارەکەی ھەرێم چارەسەر کراون و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەزارەتی دارایی ئێراق پارەکە دەخاتە سەر ھەژماری بانکی ھەرێمی کوردستان.
وتیشی ھەوڵەکانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی کێشەی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم بەتەواوەتی و پشتبەستن بە یاسا و دەستووری چارەسەر بکەن و لە بودجەی گشتی ساڵی 2023ی ئێراق پشکی ھەرێم جێگیر بکرێت و ھیچ گرفتێکی دارایی ڕووبەڕووی ھەرێم نەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند، ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێراق وەرگیراوە بۆ خەرج کردنی پارەی گەنمی جوتیاران، کە ماوەی چەند ساڵێکە جوتیارانی ھەرێمی کوردستان گرفتی گەورەیان ھەیە لەوەرگرتنەوەی شایستە داراییەکانیان. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 658 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!