گوندێکە، کەوتووەتە گوندستانی سەفاخانە، ناوچەی ناوەندی شارستانی ساینقەڵا، شارستانی ساینقەڵا، پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا، ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[1]
گۆزەوڵاغ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی قوزلوی ئەفشار و لە باشوور لەگەڵ گوندی دەرەپەمەیان و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی حەسار لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی باغی خواروو.
کێوی بەیان کە (2317مەتر) لەئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە کەوتووەتە باکووری ئەم گوندەو سرووشتێکی جوانی بە ناوچەکە بەخشیوە و بووەتە سەیرانگا بە تایبەتی لە وەرزی بەھاردا، سرووشتی جوانی ئەم کێوە لەوەدایە کە ھەموو جۆرە گیایەک و ئاژەڵی کێوی لێیە بووەتە جێی سەرنجی خەڵکی ناوچەکە کە گەشت و سەیرانی بۆبکەن.