کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,423
 شؤمارە عەسگەل  105,313
 کتاووەل 19,453
فایل های مرتبط 97,497
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
گفتوگۆ لەگەڵ کازم ئۆزدا دەربارەی فیلمی زەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
گفتوگۆ لەگەڵ کازم ئۆزدا دەربارەی فیلمی زەر
 مەقاڵەل گؤجەر

گفتوگۆ لەگەڵ کازم ئۆزدا دەربارەی فیلمی زەر
 مەقاڵەل گؤجەر

سازدانی: پشتیوان کەمال
28.05.2020
لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک فیلمی زەری کازم ئۆز نمایشکرا و فیلمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکە بوو. هەر لەوێ چاوم بە دەرهێنەری فیلمەکە، کازم ئۆز، کەوت و دەستمان بە گفتووگۆ کرد دەربارەی ئەزموونی ئەو لە سینەمادا و بەتایبەتیش دەربارەی بەرهەمهێنانی فیلمی زەر. زەر فیلمێکە کە دەرهێنەر هەوڵیداوە لە ئاڕاستەیەکی جیاوازەوە مێژووی کوردت بۆ بگێڕێتەوە. کارەساتێک کە لە ڕابردوودا بەسەر ئەم نەتەوەیە هاتووە، ئەو هەوڵ دەدات لە ڕێگەی گۆرانیەکەوە چیرۆکەکەیت بۆ بگێڕێتەوە. ئەو دەڵێت: ئەوەی تا ئێستا ئێمەی کورد بینیوومانە و تیایدا ژیاوین لە مێژوودا، لە موزیک و گۆرانی ئێمەدا پارێزراون. لەبەر ئەم هۆکارەیە کە موزیکی ئێمە و موزیکی گەلانی تر وەک یەک نین.
ئۆز ئەم قسەیە بە بێ هۆکار ناکات. ئەو خەیاڵی درووستکردنی فیلمی زەر_ی لە ئەنجامی درووستکردنی فیلمێکی بەڵگەنامەییدا بنیاتناوە بە ناوی، دوور. بە دێهاتەکاندا گەڕاوە تا ئەو موزیک و گۆرانیە کوردییە بەجێماوانە بدۆزێتەوە کە فەرامۆشکراون. وەک ئۆز خۆی دەڵێت: بابەتی پەیوەند بە کوردەکانەوە تەنیا لە گوندەکاندا ماوە، ڕەوشی ناو شارەکان زۆر خراپ بووە و هەموو شتێکی پەیوەندیدار بە مێژوو و کلتووری ئێمەوە گۆڕانی گەورەیان بەسەردا هاتووە.
بۆ ژان، کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە، ئەو سەفەرەی پیایدا دەڕوات دەریایەکە، لە و دەریایەدا بە دوای مێژوو، جوگرافیا و ناسنامەی خۆیدا دەگەڕێت. دیمەنی کۆتایی فیلمەکە، کاتێک ژان لە ناو دەریایەکدا دەگەڕێت و مێژووی خۆی دەبینێت، ڕاستەوخۆ دەیەوێت ئەوەمان پێ بڵێت.
کەی دەستت بە درووستکردنی فیلم کرد؟
دەستپێکی من بۆ کارکردن لە سینەمادا دەگەڕێتەوە بۆ بیست ساڵێک پێش ئێستا. لە ساڵی 1999 یەکەمین فیلمی خۆمم درووستکرد، ئەویش کورتە فیلمێک بوو. لە ساڵی 2001یش یەکەمین فیلمی درێژی خۆمم بەرهەمهێنا. پاشان فیلمی بەڵگەنامەیی، ئیتر بە و شێوەیە لە کارکردن بەردەوام بووم.
وەک دەبینین تۆ فیلمی درێژ، کورتە فیلم، بەڵگەنامەییشت بەرهەمهێناوە، خۆت دەتەوێت لە کامیاندا کار بکەیت؟
بۆ من هیچ جیاوازیەکی نییە. ئەوە پەیوەندی بە چیرۆکەوە هەیە. ئەگەر چیرۆکێکی بەڵگەیی هەبێت ئەوا باشترە فیلمێکی بەڵگەنامەیی درووست بکەم. ئەگەر چیرۆکەکەش توانی لە فیلمێکی درێژدا خۆی بنوێنێت، کەواتە باشترە چیرۆکەکە بکەمە فیکشن. هەندێکجار، بۆ نموونە لە فیلمی هەبوو نەبوو_دا، چیرۆکەکە هێندە واقیعی بوو کە پێویست بوو فیلمێکی بەڵگەنامەیی درووست بکەم. بۆیە فیلمێکی بەڵگەنامەیم درووست کرد. هەرچەندە لە فیلمی زەر، زمانی بەڵگەیی هەیە، بەڵام پێویستە فیلمەکە وەک فیکشن درووست بکرێت. ئەگەر بیر لە کارەکتەری سەرەکی فیلمەکە بکەینەوە، دەبینین کە نەدەکرا فیلمێکی بەڵگەیی درووست بکەین. ئێمە سەیری باس و چیرۆکی فیلمەکە دەکەین بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر میتۆدی کارکردنمان بدەین کە ئایا بەڵگەیی بێت، یاخود فیکشن.
چۆن بە دوای چیرۆکەکانتدا دەگەڕێیت و دەیانکەیتە فیلم؟ پاشان چۆن بڕیار لەسەر ستایلی کارکردنت دەدەیت بۆ درووستکردنی فیلمەکانت؟
ئەمەش دەکەوێتەوە سەر فیلمەکە. هەندێکجار فیلم لە هەواڵێکەوە درووست دەکرێت، هەندێکجاریش ڕەوشێک فیلم درووست دەکات، هەندێکجار بابەتێک شی دەکەیتەوە و دەیکەیتە فیلم. هەندێکجاریش چیرۆک دەکەیتە فیلم، کە بۆ دەستپێک ئەمە شتێکی باشە. بۆ نموونە من چیرۆکێکی جوان و بەهێزم دەست بکەوێت کە من بیبیستم یان تیایدا ژیابم یان هاوڕێیەکم تیایدا ژیابێت، دەکرێت ئەوە بۆ فیلمێکی دەستپێک بشێت. بۆ قۆناغەکانی تریش، بە پێی هەلومەرجەکە کار دەکەیت. دەمێک لێکۆڵینەوە پێویستە، دەمێکیش خەباتی دراماتۆرگی لەسەر میلەتێک پێویستە، هەندێکجاریش کارێکی دراماتۆرگی درووست دەکەیت و بە و شێوەیە کارەکە بەردەوام دەبێت و تیایدا شارەزایی درووست دەکەیت.
پلانەکانت لە درووستکردنی فیلمی زەردا چی بوون؟
چیرۆکی فیلمی زەر ساڵی 2005 دەستیپێکرد. ساڵی 2005 من ڕەشنووسی فیلمەکەم نووسی. کاتێک خەریکی درووستکردنی فیلمێکی بەڵگەیی بووم بە ناوی دوور، کە ئەو فیلمە لە چەندین فێستیڤاڵدا بەشداری کرد. لە ئەوروپا و کەناڵی ئاڕتێی فەڕەنسی نمایشکرا. لە کاتی نمایشکردنی ئەو فیلمە بەڵگەنامەییەدا چەندینجار خەیاڵی چیرۆکی فیلمی زەر هات بە مێشکمدا. فیلمەکە درێژ بوو. هەرکارەکتەرە و بە شێوەی جیاواز شتێکیان دەزانی و دەیانگێڕایەوە. چیرۆکێکی خۆشەویستی تیادا بوو. تەنانەت فیلمە بەڵگەییەکە بەم فیلمەم کۆتایی پێدێت. کۆتایی فیلمە بەڵگەییەکە گۆرانی فیلمی زەرە. چۆن کۆتایی دێت؟ بۆ نموونە، لە کۆتایی فیلمەکەدا، وێنەی دارێک پیشان دەدرێت لە لقەکانی سەرەوەی تا ڕەگەکەی دەچێت و لەوێدا فیلمەکە کۆتایی دێت. ئەمەش وەکو چیرۆکی زەر بوو. لە فیلمی زەردا من لە بابەتێکی زۆر گشتییەوە دەستپێدەکەم و پاشان ورد دەبمەوە و دەچمە کڕۆکی فیلمەکەوە. من بۆ ماوەی دە ساڵێک ئیشم نەکرد. تەنیا چەند فیلمێکی بەڵگەییم درووست کرد، ئەو چیرۆکە هەر لە سەرمدا بوو. چیرۆکێکی خۆش لە سەری مندا لە دڵی مندا مابۆوە. ساڵی 2013 دەستمکرد بە نووسینی سیناریۆی فیلمەکە. پاشان لە کاتی لێکۆڵینەوە لە چیرۆک و بەرەو پێشبردنی چیرۆکی فیلمەکە، هێدی هێدی کارەساتی وانەیم کەوتە ناو چیرۆکی فیلمەکەوە. زۆربەی ڕووداوە گرنگەکانی ناو فیلمەکە لە کاتی بەرەوپێشچوونی نووسینی سیناریۆکە درووست بوون. پاشانیش بووە ئەو سیناریۆیەی لە فیلمی زەردا دەیبینین.
بۆچی هەمیشە ڕەگێکی فیلمی بەڵگەیی لە فیلمە فیکشنە کوردییە کاندا هەیە؟
ئەوە ڕاستە لە سینەمای کوردیدا، زمانێکی بەڵگەیی هەیە، ئەویش بەهۆی واقعیی ژیانی کوردەکانەوەیە. ڕەوشی گەلی کورد، گەلێک مەسەلەی پەیوەند بە گەلی کوردەوە هەیە چارەسەر نەبووە. بۆ نموونە میلەتێکی وا گەورە نییە لە دنیادا هێشتا دەوڵەتی خۆی نەبێت. سانسۆڕێکی زۆر هەیە لەسەر زمانی کوردان. لە هەر پارچەیەک گەلێک هەیە دژی ئەم میلەتە دەجەنگێت. کوردەکان خۆیان دەخوازن چیرۆکی خۆیان بگێڕنەوە. بۆ ئەو ئامانجەش، زمانی بەڵگەیی گرنگترینە، دەتوانن ڕاستیی حاڵی خۆیانی پێ بگێڕنەوە. پێم وایە هۆکارەکە ئەوەیە.
ئەگەر باسی ڕابردوو بکەین، ئەو کاتە کورد لە تورکیا نەیتوانیووە بە کوردیش قسە بکات، بەڵام ئێستا فیلم درووست دەکرێت کە باسی ئازارەکانی کورد دەکات، هەروەها باسکردنی ئەوەی کە چۆن تورک لە تورکیادا کوردەکانی چەوساندۆتەوە. پێتوایە هەلومەرجی ئێستا باشترە بەراورد بە هەلومەرجی ڕابردوو؟
نا بە و جۆرە نییە، بۆ نموونە لە فیلمدا قسەکردن بە کورمانجی هەیە، هەروەها فیلمەکانی ئێمە لە تورکیا و کوردستانی باکوور نمایش دەکرێن. لەدەرەوە وادەردەکەوێت کێشەکان چارەسەر بوبن، بەڵام لە واقیعدا بەو جۆرە نییە. ئەگەر لە تورکیا تێکۆشانێک نەبووایە و ئێستاش ئەو تێکۆشانە بەردەوام نەبێت، بڕوا دەکەم لە ماوەی سێ ڕۆژدا کورمانجی بە تەواوی قەدەغە بکرێت. ئەگەر لە کوردستانی باکوور، تێکۆشانێک هەمیشە لە ئارادا نەبێت، کورد پشتی یەک نەگرێت و پشتیوانی یەکدی نەکەن، ئەو شتەی کە ئێستا بەدەستهاتووە ڕەنگە بوونی نەمێنێت. بەڵام ئێستا لە تورکیادا کورمانجی خۆی مەسەلەیەکی گرنگە، ئەگەر لەسەر مەسەلەی کورد کارێک بکرێت، لە لایەن دەوڵەتەوە هیچ هاوکارییەکی پێویست ناکرێت. بۆ نموونە 25 ملیۆن کورد لە تورکیا دەژی، بەڵام لە تورکیا تەنیا تەلەڤزیۆنێکی کوردی هەیە، ئەویش لە ژێر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتدایە و پڕوپاگەندە بۆ دەوڵەت دەکات، تەنیا ئەو کەناڵە کوردییە، وەک کەناڵێکی فەڕمیی. ناتوانیت لە هەموو کەناڵەکانی تردا هەواڵێکی کورمانجی، فیلمێکی کورمانجی و بەرنامەیەکی کورمانجی لە ناو کەناڵەکانی تردا ببینیت. دەتوانین بڵێین کە مەسەلەی زمانی کوردی لە چەندین ڕووەوە وەک خۆی ماوە و هیچ بەرەوپێشچوونێکی بە خۆیەوە نەدیووە.
ئەگەر لە تورکیا، کورد پڕۆژەیەک بکات، دەوڵەت ڕێگە نادات، ئەگەر دەوڵەت هاریکاری پڕۆژەیەک بکات، کورد ناگرێتەوە. ئەگەر باسی ئەو کاتە بکەین کە چارەسەری ئاشتی لە گۆڕێ بوو، لە و دەمەدا هەندێک خەبات هەبوون، هەردوولا هاوکاری یەکتریان دەکرد، بەڵام ئێستا نییە.
لە کاتێکدا فیلمەکە بە ناوی گۆرانیەکی کوردییەوەیە، ئەفسانەی کوردی لە فیلمەکەدا باس دەکرێت. چۆن بڕیاری ئەوەتدا فیلمێک لەبارەی کلتووری کوردییەوە درووست بکەیت؟
چیرۆکەکە چیرۆکی منە. ئەو کاتەی فیلمە بەڵگەییەکەم درووست دەکرد، ئیشی من گەڕانەوە بوو بۆ گوندەکان، چونکە ئێستا مەسەلەی کورد زیاتر لە دێهاتەکان ماوە. ڕەوشی ناو شارەکان زۆر خراپ بووە و گۆڕاوە. بەڵام لە گوندەکان لە زمانیاندا، جوڵەیاندا هێزێکی گەورە هەیە. دەمخواست فیلمێک درووست بکەم ڕەوتێکی جوگرافی ئەو جێگایانە لەگەڵ ڕەوتە مێژووییەکەیان پیشان بدەم. وەک چۆن ژان دەچێتە وانەیم، بەرەو کوردستان دەچێت، دەکەوێتە ئەو جێگایەوە، ئەمە بۆ ژان دەریایەکە، لە و دەریایەدا بە دوای ناسنامەی خۆیدا دەگەڕێت.
پاش بینینی فیلمەکە ئەوەم بۆ دەرکەوت کە بەشێکی فیلمەکە سەبارەت بە ئاگاهاتنەوەیە. کارەکتەری ژان هەیە کە وانەکانی خوێندنگەی بێزاری دەکات، شەوان لە باڕەکان بەسەردەبات، ڕۆژێک داپیرەی گۆرانیەکی کوردی بۆ دەڵێت، ئەویش پاش مردنی داپیرەی دەست دەکات بە گەڕان بە دوای ئەو گۆرانیەدا، لە و ڕێگایەوە بە مێژووی خۆی و جوگرافیای خۆی ئاشنا دەبێت. بە ئاگاهاتنەوەی ئەم کەسایەتیەت چۆن بەکارهێناوە؟
من دەڵێم کێشەی کورد زیاتر ئەوەیە کە خۆی وندەکات. بیرکردنی مەسەلە و مێژووی خۆی. ئەگەر پێویست بێت شتێکی نوێ لە ناو کوردا بکرێت، زانست و مێژوو زۆر گرنگن. بۆ کارەکتەری ژان هەمان شت هەیه. بۆ کوردی باکوور ئەم شتە زۆر زیاترە وەک لە پارچەکانی تر. ئەو سیستەمەی لە تورکیا هەیە، ئەو ناسیۆنالیستییانەی لە تورکیادا هەن ئەوەندەی کوردەکان ناسیۆنالیستێکی تورکن، تورکەکان خۆیان وانین. ئامادەن بۆ تورک خۆیان فیدا بکەن، کە بە دوایدا دەچیت تەماشا دەکەیت ئەوانەی ناسیۆنالیستن کوردن. ئەو سیستەمەی حکومەتی تورک دایڕشتووە، ئەنجامەکەی ئەوەیە ئەو تاکەی بەرهەم دێت زیاتر ناسیۆنالیست دەردەکەوێت. فیلمەکە ئەم مەسەلەیە باس دەکات. چیرۆکی فیلمەکە چیرۆکێکی جیهانییە، لە جیهاندا زۆر چیرۆکی وا نووسراوە.
تۆ موزیکت بەکارهێناوە تا ژان بگەڕێتەوە زێدی خۆی و بە دوای کلتوور و نەریتی خۆیدا بگەڕێت. بۆچی موزیک؟
لە فیلمەکەدا دەپرسین. ئەگەر ئەمڕۆ کلتووری کوردی هەیە، زێدەتر لە گۆرانیدایە. گۆرانی یادەوەری کوردانە. ئەگەر لە گۆرانیەکی کوردی بکۆڵینەوە تەنیا گۆرانیەک نییە و بەس، لە ناویدا مێژووی کورد دەبینین، وێژەی کورد دەردەکەوێت، هەموو ئەوەی کە ئێمە پیایدا ژیاوین و بینیومانە، لە موزیکی کوردیدا هەیە. موزیکی کوردی و موزیکی گەلانی تر وەک یەک نین. ئەگەر وێژەی نووسینمان نەمابێت، ئەوە وێژەی زارەکیمان لە ناو گۆرانیەکاندا ماوە. ژان نەک تەنیا بە دوای خۆیدا دەگەڕێت بەڵکوو بە دوای داپیرەیدا دەگەڕێت، بە دوای گوندی خۆیدا دەگەڕێت، لە مێژووی دەگەڕێت. گۆرانیەکە هۆکارێکە تا کارەکتەری سەرەکی بکەوێتە ڕێ و گەشتەکەی دەستپێبکات.
دوای مردنی داپیرە چی بۆ ژان جێدەمێنێت؟
گەلێک پرس بۆ ئەو جێدەمێنێت. گرنگترین شت بۆ جووڵانەوە پرسە. ئەگەر یەکێک کارێک بکات، دەبێت سەرەتا پرسێک بکات. بۆ نموونە؛ من کێم؟ ئەو بە دوای چیدا دەگەڕێت؟ یان دنیا بۆ وایە؟ مرۆڤ هێدی هێدی لە پرسی فەلسەفی نزیک دەبێتەوە. ئەگەر لە سەری هەر مرۆڤێکیشدا پرسی فەلسەفی هەبوو، ئیتر ژیانێکی نوێ دەست پێدەکات. لەبەرئەوەیە ئەکرێ هەموو شتێک بگۆڕێت، هەر شتە و مانایەکی نوێ وەربگرێت. بۆ ژانیش هەر بە هەمان شێوەیە.
سینەمای کوردی بۆ تۆ چییە و ئێستا لەکوێدایە؟
سینەمای کوردی، سینەمایەکی درەنگ کەوتووە، لە ناو سینەمای هەموو دنیا و سینەمای گشت نەتەوەکانی دنیادا، سینەمایەک کە درەنگ کەوتبێت، سینەمای کوردییە. سینەمای کوردی زیاتر لە سینەماکانی تری دنیا، سینەمایەکی سەربەخۆیە. گەلێک خەبات هەیە لە دنیادا، سینەمای پڕ هێژا هەیە، دەرهێنەری پڕ هێژا هەیە، سینەمای نەتەوەیی هێژا هەیە، بەڵام سینەمای کوردی شتێکی ترە کە دەیەوێت ڕێگایەکی نوێ ئاوەدان بکاتەوە. جودایی سینەمای کوردی پەیوەندی بە گەلی کوردەوە هەیە، ئەگەر سەیری مێژووی کورد بکەیت، گەلێک تراژیدیا، کۆمیدی، گەلێک هەڵچوون و داچوون هەیە، هەربۆیە سینەمای کوردیش بە هەمان شێوەیە. شتێکی ئاسایی نییە، ژیان و سینەمای کوردیش دەخوازێت شتێکی ئاسایی نەبێت. چیرۆکی زۆرباش هەیە بۆ نمایش. جیاوازییەکی تری سینەمای کوردی، پڕ زمانی سینەمای کوردییە. ئەگەر بۆ نموونە لەم فێستیڤاڵە سەیری فیلمەکان بکەین، کەم فیلمی کوردی دەبینین کە تەنیا بە زمانی کوردی کاری لەسەر کرابێت، بەڵکوو زمانی تری دونیاشی تیادا بەکارهاتووە. لەبەرئەوە دەتوانین بڵێین سینەمای کورد، زیاتر لە سینەمای دونیا پڕ زمانیترە. ئەوەش هێزێکە کە سینەمای کوردی دەتوانێت هەموو دونیا وەکو بینەر ببینێت. ئەوە هێزێکی مەزنە چونکە ئەمە ئەوە پیشان دەدات کە چیرۆکی ئێمە تەنیا چیرۆکی کوردان نییە، بەڵکوو چیرۆکی تورکە، چیرۆکی عەرەبە، چیرۆکی فارسە، چیرۆکی ئەڵمانەکانیشە. بە هەر هۆیەک بێت ژیانی ئەوانیش تێکەڵی ژیانی ئێمە دەبێت. ئەمەش مانای وایە، سینەمای کورد، دونیا وەک ئامانج دەبینێت. ئەمە هێزێکی گەورەیە.
تۆ لە کۆمەڵێک فێستیڤاڵی دونیا بەشداریت کردووە و بەر دەرهێنەر و ئەکتەر و خەڵکی بیانی کەوتووی، ئەوان چۆن سینەمای کوردی دەبینن؟
بۆ ئەوانیش شتێکی گەورەی نوێ لە دەرکەوتندایە. چیرۆکی ژیانێکی جیا دەبینن. لە فیلمی کوردیدا کارەکتەری وا هەیە، کە لە دنیادا کارەکتەری وا نەماون. داواتایەکی فیداکارییان هەیە، خەبات دەکەن، ژیانێکی پێکەوەیی، پشتگرتنی یەکتری، میوانداریی، سینەمای ئێمە پاڵەوان درووست دەکات، ئەمەش شتێکی گرنگە. لە هەلومەرجی زۆر دژواردا سینەمای کوردی کار دەکات. بۆ نموونە ئێمە فیلمەکانمان بە پارەیەکی زۆر کەم درووست دەکەین. فیلمم درووستکردووە بە پارەیەکی زۆرکەم لە فێستیڤاڵی زۆر گرنگدا بەشداریم کردووە. کورتە فیلمێکم بە 7000 یۆرۆ درووستکردووە و بەشداری فێستیڤاڵێکم کرد لە پاریس لە کاتێکدا فیلمەکانی تری بەشداربوو زیاتر لە ملیۆن دۆلاریان سەرف کردبوو، بەڵام ئێمە هەردووکمان لە هەمان پێشبڕکێدا بووین. ئەمەش شتێکی گرنگە.
چۆن بیر لە بینەری کوردی دەکەیتەوە؟
لە سینەمای کوردیدا گرنگترین شت بینەرە چونکە لە ناو میلەتی ئێمەدا هێشتا بینەری باشمان نییە و فیلمی ئێمە بینەری درووست نەکردووە. ئەمە هەم بۆ فێستیڤاڵەکان ڕاستە وهەم بۆ فیلمی تایبەتیش. ئەگەر من کێشەیەکم لە فێستیڤاڵی دهۆک بینیبێت ئەوەیە، کە پێویستە هەموو فیلمێک کە نمایش دەکرێت، نەک تەنیا فیلمە کوردییەکان، بەڵکوو هەموو فیلمێک بە ژێرنووسی کوردی هەبێت و نمایش بکرێن. ئێمە ناتوانین بە زمانی ئینگلیزی، سینەمای خۆمان بەرەو پێش ببەین. کۆمەڵێک فیلمم بینی کە تایتڵی ئەوان تەنیا بە ئینگلیزییە. ئەمە هەڵەیە. دەبێت بە زمانی دایک بنووسرێن و ژێرنووسی ئینگلیزی بکرێت. یان بە دوو زمان ئیشی لەسەر بکەن. بۆ نموونە دەتوانن دەرهێنەر هەم بە ئینگلیزی و هەم بە کوردی لەپاڵ یەکدا بنووسرێت. دەکرێت فێستیڤاڵ لە هەندێک بەش پارە کەم بکاتەوە و لە ژێرنووسی کوردیدا پارەکەی سەرف بکەن، ئەمە دەکرێت بە و جۆرە بێت.
ئایا دەرهێنەرێک هەیە کاریگەری هەبووبێت لەسەرت؟
گەلێک دەرهێنەر هەن. ئەو دەرهێنەرانە کاریگەرییان لەسەر من درووست کردووە. یەکێک نییە کە بڵێم لە هەموویان زیاترە. بۆ نموونە، سینەمای ئیتاڵیی، نیوڕیاڵیزم، کە لە 1930یەکان کاریان دەکرد، من زۆر لەژێر کاریگەری ئەواندا کاردەکەم. دیسان سینەمای ڕووسیی، یاخود بڵێم دەستپێکی سینەمای ڕووسیی، زۆر لە ژێر کاریگەریاندام. سینەمای فەڕەنسا، لە تورکیا و سینەمای کورددا، یەڵماز گونەی، گەلێک کاریگەری هەبووە بەسەرمەوە. گەلێک دەرهێنەری هێژا هەیە کە گشتیان مامۆستای منن.
چ شتێکی ئەو دەرهێنەرانە کاریگەریی هەبووە لەسەرت؟
کاتێک من سەیری فیلمەکانم کردوون، ڕۆڵی هونەر چییە، من ئەوەم بینیووە، یاخود ئەوە تێگەیشتووم. هونەر چۆن مرۆڤێک دەخاتە فڕین. دەرهێنەرێک چۆن بابەتێک دەگێڕێتەوە، یاخود چۆن کارێکی مێژوویی باس دەکات، ئەم مەسەلانەن کە وام لێدەکات بکەومە ژێر کاریگەرییەوە. [1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 233 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | sulyon.com 28.05.2020
آیتم های مرتبط: 2
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
شهرها: درسیم
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: هنری
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 86%
86%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 14-12-2022 أڕا( کاکۆ پیران )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕاپەر عوسمان عوزێری ): أڕا14-12-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 233 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,423
 شؤمارە عەسگەل  105,313
 کتاووەل 19,453
فایل های مرتبط 97,497
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - PDF -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.641 ثانیه(اێس)