کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,411
 شؤمارە عەسگەل  104,866
 کتاووەل 19,372
فایل های مرتبط 97,508
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 38
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 38

بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 38
بیرەوەرییەکانی فەقێیەکی گوومڕا 38
#شەماڵ بارەوانی#

وەڵاهی کاکە مەلا، ئەتو ئەو ژنانەت هەموو لێهارکردینە!..
لە کۆمەڵی نێرسالاریدا. هەموو کاتێک. ژن لە نزمترین ئاستدا سەیردەکرێت. ڕوانگەیەکی زۆر نێرسالارانە و نێگەتیڤ و نامرۆڤانە لە هەمبەر ڕۆڵ و پێگە و کەسایەتی ژندا هە!..
ئەو کۆمەڵگەیەی پیاوە نێرسالارەکان لە هۆشیاربوونەوە و بێداربوونەوی ژن دەترسن و ئازادی و کەرامەت و کەسایەتی ژنیان بە پەرژینی نێرسالارانە و تەڵ دڕییەکی نامرۆڤانە دەورداوە و مێینەیان لە چوارلاوە، بە دیواری نێرسالاری تەوقکردووە و بۆمبی بیری نێرگەرێتیان لە هەموو لایەکی ژیانی مێ چاندووە و ژیانی ژنیان پڕکردووە لە هێڵ و حەرام و عەیبە و بڤە و تابوو و کوتەک و کابووسی نیرساڵاری.
کۆمەڵگەیەکی نەخۆش و لادەر لە پڕەنسیپەکانی مرۆڤ بوون. کۆمەڵگەیەک هێزی مەچەک و کوتەکی پیاو تێیدا باڵادەست و مێنتەڵێنتی پاتریاریکی هێز و بڕیاردەر و دەسپێک و هەموو شتێکە.
کۆمەڵگەیەک، پیاو تێیدا هەموو شتێکە. یاساو سیستەم، دابوونەریت، پێوەرەکانی ژیان، کەڵبەکانی خێڵ هەمووی لەبەرژەوەندیی پیاو دژی کەرامەتی ژن داڕێژراون.
کۆمەڵگەیەک، نزیکە بڵێین ژن هیچ نییە تێیدا و سفری دوای ژمارەکانە.
کۆمەڵگەیەک، ژن هیچ ڕۆڵ و بەهاو پێگەیەکی نییە. ژن جگە لە گوێڕایەڵیکردنێکی بێ لام و جیمی پیاو نەبێ، هیچیتر نیی!..
کۆمەڵگەیەک، هەموشتێک لە دەست پیاوەوەیە، سوڵتە و سیاسەت، یاسا و خێزان، سامان و هەموو شتێک.
ژن لە پەراوێزی کومەڵگەدایە و وەک بوونەوەرێکی پلە دوو کەم ئەقڵ و کەسایەتیەکی پاسیڤ و دەستەمۆکراو لاواز و ساویلکە لێی دەڕواندرێت و بە پەتی ئەهریمەن و هۆکاری ئاژاوەی کۆمەڵ و هارکردنی گورگی هەوەسی پیاو و تێکدانی ڕەوشتی نێر و لادان لە بەهاکانی خێڵەکی دێتە ژمارت!..
کۆمەڵگەیەک، ژن تەنیا وەک ئامرازێک بۆ حزمەتکردنی حەز و ئارەزووەکانی پیاو سەیردەکات ژن دەبێت لە دوای سیبەری پیاودا هەنگاو بنێت. هەمیشە پێگیری فەرمانەکانی پیاو بێت و بێ هیچ ناڕەزایەتی بوونێک ورد و درشتی لیستی داخوازییەکانی پیاو جێ بەجێ بکات.
کۆمەڵگەیەک، ژن وەک نەنگی و شەرمێک دەبینێت و وەک مرۆڤێکی ناکامڵ و پێنەگەیشتوو و پاشکۆی پیاو مامەڵەی ژن دەکات.
ژن لە کۆمەڵە ڕۆژهەڵاتییە نێرسالارییەکاندا،
لە ململانێ و ناکۆکییەکی سەختی دەروونی قوڵدا دەژیت. ململانێیەک لەگەڵ ئەو کەسایەتییەی خۆی دەیەوێت. کەسایەتییەک ئازاد بێت لە هەموو کۆت و بەندەکانی نێرسالاری و کۆدەکانی کۆمەڵ. کەسایەتییەکی تریش، دەستەمۆکرا و چەوسێندراو، کەسایەتییەکی ژێردەستە و ماف خورا و سەربەستی زەوتکرا و بەشخورا.
بەوچەشنە، کەسایەتی ژن هەر لە منداڵییەوە بەسەر ئەو دوو ئاڕاستە پێچەوانە و کەسایەتییە دژ بەرەدا دابەش دەبێت و بوونی دوو کەرت دەبێت.
لەلایەک دەیەوێت یاخی بێت لە پێناو ئازادی و کەرامەت و مافەکانی و خۆی ئازاد بکات لە کابووسەکانی کۆمەڵی باوک سالاری. لەلایەکەیتریش خۆی ڕادەستی چارەنووس و چەوسانەوە و بێ هێزی و دۆڕان دەکات و سەری ژن بوونی خۆی شۆڕدەکاتەوە کۆشی و دەستەو سان و بێ جۆڵە و هەوڵ و یاخی بوون و شۆڕش و خەبات لێی دادەنیشێت.
ئەو ناکۆکی و ململانێیەی ژن، ژیانی منداڵی، قوتابخانە و خوێندن، هاوسەرگیری لە هەموو ژیانی کۆمەڵایەتی بەردەوامی دەبێت و ژن هەمیشە لە ناخی خۆیدا لەنێوان ئەو بەرداشی یاخی بوون و تەسەلیم بوونەدا ژیانی وێران دەبێت و کەسایەتی دەتلێتەوە و هەموو تەمەنی بە دەست ئازاری ململانێی ئەو دووکاسەیەتییەی ناخەوەی دەناڵێنێت و ئازار دەچێژێت.
ئەو کەسایەتییەی (نەوال سەعداوی) لە ڕۆمانی (دوو ژن لە ژنێکدا) باسی کردووە.
کەسایەتییەکی بوێر و یاخی. کەسایەتییەک هەمیشە دنەی دەدات بۆ دەنگ هەڵبڕین و نەڕازی بوون و یاخی بوون. کەسایەتییەکەی تریشی کەسایەتییەکی ترسنۆک و بێ دەسەڵات و دۆڕا و شکست خواردوو. کەسایەتییەک کە بەردەوام تۆی وسوەسەی کۆیلێتی و دەستەمۆیی لە دەروونیدا دەچێنێت و ئاوازی خۆڕادەستکردن بە قەدەر و بەرەنگاری نەکردن بە گوێچکەکانی دا دەچرپێنێت و پێی دەڵێت چیتداوە لە چەمکی یەکسانی جێندەر و مافو ئازادییەکانی ژن!..
بەو سوپاس گوزار و ڕازی بە، کە پیاو پاروەنانێک و قومێک ئاوت بۆ دابین بکات و پێڵاو دەستەجڵێکت بۆ بکڕێت و چێشتخانەیەکی ڕێک و پێکت بۆ درووست کات و تۆیش ئاقڵ و بێ دەنگ و سەلامەت هەر خەریکی چێشتخانە بەو چێشتی خۆش لێ بنێ و وەچە بۆ مێردەکەت بخەوە و ئارەزوە سێکسیەکانی تێربکە و ژیانت لەنێوان چواردیواری زیندانی ماڵەوەدا بخوڵێنەوە.
ئێ چیترت دەوێت خانم گیان لەوە زیاتر؟ مەگەر بەترانی و بەڕەڵا!..
بەداخەوە، لەو زەقکردنەوەی بیری نێرسالاری و لێدان لە کەسایەتی ژن، وەک مرۆڤێکی خاوەن ماف و کەرامەت و ئیرادە و ئازادی، بەشێکی پیاوانی ئایینی و مەلاکان تاوانبارن.
ئەو پیاوە ئایینی و مەلایانەی کە هەڵگری ئەقڵییەت و گوتارێکی نێرسالارانەن و هەمیشە لە وتار و وەعزەکانیان پیاوگەرێتی زاڵە.
بۆ نموونە هەرگاو، ئەو ڕیوایەت و مەقولە دینی و مەزهەبیانە دێننەوە، کە هانی هەستی نێرساڵاری و بە کەللەگاکردن و عەنتەرکردنی نێردەدات و لە پێگەی ژن و پیرۆزی ژن و چەمکی یەکسانی جێندەری دەدات.
وەک: - هەرپیاوێک داوای سێکس لەژنەکەی بکات، ژنە گەر لەکاتی کولێرە درووستکردنیش بیت، دەبێت ڕانی بۆ بەرزکاتەوە ونابێت هەرگیز، بڵێت: نایدە!..
گەرنا تابەیانی فریشتەکان لەسەر ئەو گان نەدانەی بە پیاوەکەی، نەفرەتی لێدەکەن
-ئافرەت کێم و ئادابی برینی مێردەکەی بڵستەوە، هێشتا هەر ناتوانێت مافی پیاوەکەی بدات
-زۆربەی دانیشتوانی دۆزەخ، چینی ژنانن
-ژن پەتی شەیتانییە
ژن، کەم ئەقڵ و کەم دین
-زۆربەی پیاوان گەیشتن بە پلەی کەمال، بەڵام ژنان جگە لە ئاسیەی ژنی فیرعەون و مەریەمی کیژی عیمران و خەدیجەی کیژی خوەیلد نەبێت ئەوانی تر نەگەیشتن بە کەمال
-مەسەلەی بەهەشت و هەفتا و دوو حۆری و، پیاو بۆی هەیە تاچوار ژن بێنێت!..
-ژن بە خواری و لە پەراسووی پیاو درووستبووە و هەرچیشی لێبکەیت ڕاست نابێتەوە
-ژن و گوێ درێژ و سەگی ڕەش، بەبەردەم نوێژ دابڕۆن، نوێژەکە بەتاڵ دەبێت
ژنی داوێن پیس لە دۆزەخ بەمەمکەوەهەڵدەواسرێن
-ژن، دەنگ و قژ وڕەنگ و هەمووشتێکی عەورەتە
ژن نابێت ئەو جورە جل و ستایلە بپۆشێت، ژن دەبێت وا ڕێبکات، وا بخەوێت، وا بکات و وا نەکات
-ژن، ژن، ژن، ژن، ژن..
لەبەرانبەر ئەو هەموو بە ڕامبۆکردن و فشکردنەوەی نێر و گچکەکردن و بە کۆیلەکردن و بە کەنیزەکردنەی ڕەگەزی مێینە، دەبینن هیچ شتێک بۆ ئافرەت دانەدراوە و تەنانەت بە پێی ڕیوایەت و کەلەپووری دینی و لای ئەو جۆرە پیاوانی ئایینی و تێگەیشتنە نێرسالانەیە، هەرچی محەمەد مەهدی و خەلیفە و والی و چی و کێیە، هەمووی هەر نێر و پیا!.. تەنانەت دە مژدەدەری بەهەشت(عشرە المبشرە)یش، هەرهەمووی پیاون و یەک دانە ئافرەتیان تێدانییە.
وەک بڵێیت بە تەزکیە و واسیتەی پەیامبەر(د.خ)داندرابن!..
لەوێ مەگەر دیسان ئاسیای کچی موزاحیم و کێ و کێیتر شوکرانە بژێوی خوداوەند بکەن، کە لە پیاوی یەکەمیان دەسەندرێنەوە و پێشکەش دەکرێن بەم و ئەو پی!..
جاوەک وەک پێشووتر ئاماژەم بۆ کرد، فەقێکان لەمانگی ڕەمەزانێ دەرۆشتینە دێیەکان و مەلایەتی ڕەمەزانێم بۆ دەکردن.
من سەرەتا فەقێیەکی زۆر دژە ژن و مافی ژن و یەکسانی جێندەری بووم، بەڵام کاتێک هۆشیاربوومەوە، سەت و هەشتا پلە گۆڕام و هاتمەوە سەر سکە ڕاستەکەی مرۆڤایەتی و بە تەواوی و بۆ هەتا هەتایه، دەست بەرداری بیری نێرسالاری و نەخۆشی نێر سەنتەری بووم و لە وتار و وەعزەکان،
پێچەوانەی ئەو مەلایانەی کە تەنیاباسی ماف و عەرز و عەزەڵاتی پیاو نێر دەکەن بەسەر ژن، ئەوەی باسی مافی ژنیش دەکات، هەر هیچ مافێکی وەهای ژن باس ناکات و ئەوەی باسیشی دەکات، لە چوارچێوەی فیکری دینی و ڕێساو یاسای مەزهەبی و ئیدەلۆژیی و شتەوە باسی دەکات، لەحەقیقەتدا ماف و ئازادیەکان ژن، زۆر لەوە زۆرترە و ژن زۆر لەوە باڵاتر و پیرۆزترە، مەزهەب و ئیدەلۆژیا و ڕێساو یاسا و بکە و نەکەی بۆ دابنێن،
باسەرتان نەیەشێنم و بێمە، سەر بەسەرهاتەکە، ڕەمەزانەکی، لە دێیەکی لای شەقڵاوەی مەلا بووم، جا من سەرەتا لەوتاری ڕۆژانی ڕەمەزان، دوای نوێژی عەسر، بە زنجیرە، بەرلەوەی باسی مافی پیاو بەسەر ئافرەتەوە بکەم، (وەک مەلاکانی تر) بە زنجیرەیەک وتار، باسی مافەکانی ژن، بەسەر پیاوم دەکرد.
پیاوەکان دەیانگوت: یەکەم جارە ببینین مەلایەک لایەنگری ژن بێت و ئاوا لە بەرژەوەندی ژنەکان قسەبکا!..
ڕۆژێک، لەکاتی وتاری عەسرانەی ڕەمەزانێ، لە مزگەوتێ، گەرم ببووم و بە حەماسەتەوە دەمگوت:پیاوینە گوێ بگرن باش، هەرگیز، بۆتان نییە لە ژن بدەن و ئازاری ژن بدەن، ژن وەک ئێوە مرۆڤن و هیچیان لە ئێوە کەمتر نییە، خودا سوورەتێکی بۆ گەورەیی و فەزلی ژن ناو ناوە (النساء)، تەنانەت ئیمامی شافیعی دەڵێت:ژن دەتوانێت شیر بەبێ بەرانبەر نەدات بە مناڵەکەی و لە بەرانبەردا داوای پارە بکات
پیاوێکی تەمەن سەرو پەنجا ساڵی(مام: ز) لە مزگەوتێ پێی بڕیم و گۆتی: وەڵاهی کاکە مەلا، ئەتو ئەو ژنانەت هەموو لێهارکردینە.
منیش گۆتم:دەستم خۆش بێت
هاهاها، هەموان دایانە قاقا[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 316 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 39
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: True Story
کتاب: یادداشت
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 12-12-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕێبوار جەمال سەگرمە ): أڕا16-12-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 316 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,411
 شؤمارە عەسگەل  104,866
 کتاووەل 19,372
فایل های مرتبط 97,508
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.203 ثانیه(اێس)