ناو: تاهیر
نازناو: محەمەدی -تاهیر ئاغا
ناوی باوک: ئەبوبەکر
ڕۆژی لەدایکبوون: #18-09-1972#
ڕۆژی شەهیدبوون: #31-03-2021#
شوێنی لەدایکبوون: #بۆکان#
شوێنی شەهیدبوون: #هەولێر#
تاهیر ئەبوبەکر محەمەد، ناسراو بە تاهیر محەمەدی و تاهیر ئاغا، لە ڕێکەوتی #18-09-1972# لە شاری #بۆکانی# ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، لە باوکەوە نەوەی (محەمەد ئاغای محەمەدی)یە. کە ئاغای گوندی داربەسەری بۆکانبوو، هەروەها یەکێکە لەو ئاغایانەی (کۆماری کوردستان) کە لەبەر جوامێری و وەفادارییان بەرانبەر بە کۆمار (#پێشەوا قازی محەمەد#) دەمانچەی بە دیاری بۆ ناردن.
لە دایکیشەوە نەوەی سەرۆک وەزیرانی کۆماری کوردستان #حاجی بابەشێخ#ە.
لە ساڵی 1998ەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی #حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران#ەوە دەکات و دەبێت بە پێشمەرگە. دواتر لە ساڵی 2002 لە شاری #کەرکووک# هاوسەرگیری دەکات و دەبێت بە خاوەنی دوو کوڕ بەناوەکانی (هومام و هاوار).
لە ماوەی پێشمەرگایەتییدا لە ئۆرگان و کۆمیسیۆنە جۆراوجۆرەکانی حیزب وەکوو هێزی سامڕەند، کۆمیسیۆنی ئامووزش، کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن، کۆمیسیۆنی ڕادیۆ، ناوەندی یەک، فێرگەی سیاسیی نیزامی، کۆمیتەی پەیوەندییەکانی حیزب بەو پەڕی دڵسۆزییەوە ئەرکە حیزبییە پێسپێردراوەکانی بەڕێوە بردووە.
دوایین ئەرکی حیزبی پێسپیردراوی لە کۆمیتەی بازڕەسی ماڵی(وردبینی دارایی) بەوپەڕی دڵسۆزییەوە بەجێگەیاندووە.
لە ڕێکەوتی #31-03-2021# لەدوای 23 ساڵ پێشمەرگایەتی لە شاری هەولێر بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و لە گۆڕستانی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری #کۆیە# بەخاکسپێردرا. [1]