کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,449
 شؤمارە عەسگەل  105,318
 کتاووەل 19,454
فایل های مرتبط 97,497
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
سایکس/ بیکۆ BYE BYE
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû1
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

د.سەربەست نەبی

د.سەربەست نەبی
نووسەر:د.#سەربەست نەبی#

توێژەرو ئەکادیمیستی بەریتانیایی (ڕیتچارد تۆی) توێژینەوەیەکی لەسەر کۆمەڵێک دیکۆمێنتی سیاسی و مێژوویی ئەنجامداوە کە مێژوویان بۆ ناوەندی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، ساڵی 2010دەرئەنجامی ئەم توێژینەوەیەشی لە پەڕتووکێکیدا لە ژێر ناونیشانی(ئیپراتۆریەتی چەرچڵ) بڵاوکردۆتەوە، توێژەری ناوبراو جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو ڕێککەوتننامەیەی بە ناوی سایکس بیکۆ ناسراوە، لە ساڵی 1916 دا لەنێوان هەردوو دیپلۆماتکاری ئینگلیزی و فەرەنساییدا ئەنجام دراوەو لە دوتوێی ناوەرۆکەکەیدا میراتەکانی ئیپراتۆریەتی عوسمانی لە پاش جەنگی یەکەمی جیهانییەوە لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا دابەشێنراوە، بەڵام چەرچڵ کە ئەوکات وەزیری دەریاوانی بووە، لەسەر ئەو ڕێکەوتنە ڕازی نەبووە، چونکە چەرچڵ پابەندایەتی خۆی بە شەریف حسێن شازادەی مەکەوە دوپات کردۆتەوە بە تایبەت لەسەر پابەندبوونی بەو بەڵێنانەی ماکماهۆنەوە کە بەو شەریفەی داوە سەبارەت بە فەرمانڕەوایەت پێبەخشینی شەریف حسێن لە لوبنان و فەلەستین و سووریاو ئوردن و دورگەی عەرەبیدا، ڕەنگبێ ئەگەری ئەوەی تیا بوو بێت ئەم ڕەوایەتی پێدانە ببوایەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر دەسەڵاتی بەریتانیی، بە تایبەتی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی بەریتانیا لە کەنداوی فارس و ڕێگا بازرگانیەکەی بەرەو هیندستان کە بە گەوهەری تاجی ئیمبراتۆرییەت لەلایەن بەریتانیاوە ناسراوبوو..
وەک ڕیچارد تۆی وای بۆچووە کە چەرچڵ بێ ئەوەی حسابێک بۆ بەرجەستەبوونی حەقیقەتە مێژوویی و کەلتووریەکانی ناوچەکەو ناهاوئاهەنگی پێکهاتە ئیتنی و ئایینی و مەزهەبیەکانی بکات نەخشەیەکی دیکەی بۆ ناوچەکە پێشنیاز کردبوو، نەخشەی چەندین کیانی نوێی لەسەر زەوی کێشا لەوانە ئێڕاق و سووریاو لوبنان و فەلەستین و ئوردونی ئێستا..
کەواتە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست پاش داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و جەنگی گێتی بە شێوەیەک پێکهات پێچەوانەی ئەو نەخشەیەی لە خەیاڵی هەردوو دیپلۆماتکارە فەرەنسی و بەریتانیەکە دانرابوو، کەوتەوە، ئەگەرچی پاشی ئەوەش هێڵە پانەکانی خۆرهەڵاتیان دیاری کردەوە بە پێی ئەو دابەشبوونەی کە سەدەیەکە تا ئەمڕۆ ناسیومانەو ناسراوە بە ڕێکەوتنامە دووقۆڵیە شوومەکە لە کاتێکدا ئەم دابەشبوونە پێویستی بە ماوەیەکی مێژوویی و سیاسی دوورودرێژ هەبووە تا شێوەی کۆتایی خۆی وەربگرێت، لە کۆنگرەی سان ڕیمۆن لە ساڵی 1920 سەرلەنوێ جەخت کراوەتەوە لەسەر نەخشەنوێیەکەو بڕیارەکانی دواتری کۆمەڵەی گەلانی لە 24ی حوزەیرانی ساڵی 1922ی لەسەر داڕێژرایەوە، وەسێتی بەریتانی و فەرەنسا بۆ چەسپاندنی ئەو ناوچانەی پێشتر لە چوارچێوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا بوون دوپات کراوەتەوە..
پاش ساڵێک لەم بەروارە پەیماننامەیەکی نوێ لەنێوان لایەنەکان و کەمال ئەتاتورک بە ناوی پەیماننامەی لۆزانەوە لە ساڵی 1923بەسترا بۆ ڕاستاندن و هەموارکردنەوەی سنوورەکانی لە پەیماننامەی سیڤەردا دانرابوون، گەورەترین زیانمەند لەم پەیماننامەیەی لۆزاندا گەلی کورد بوو کە بەهۆیەوە نیشتمانەکەیان بەسەر چوار دەوڵەتی جیاواز لە یەکتردا کەرت کەرت کرا، بە پێی ئەو نەخشە نوێیەی سیاسیی وڵاتانی ناوچەکەی لێ درووست بووەو تا ئێستاش بۆمان ماوەتەوە..
ڕێکەوتنامەی سایکس بیکۆ دەرئەنجامی تێگەیشتنێکی نیمچە هەڕەمەکیانەی نێوان دوو دپلۆماتکارە، کە ئەمڕۆ بووەتە گەورەترین مۆتەکەی سیاسی و مێژوویی لە ناوچەکەدا، نزیکەی سەد ساڵە چارەنووسی گەلانی ناوچەکەی گەیاندۆتە ئاستێک کە باجەکەی بە ڕۆحکێشانی سەدان هەزار مرۆڤ و دەیان ساڵی کۆیلەکردن و ستەمکاری و ژێردەستەبوونی نەتەوەگەلێک لە ژێر جەوری سیستمە سیاسیەکانی گەمە بە چارەنووسی خەڵکەوە دەکەن، واتە #سایکس پیکۆ# زیندانێکی گەورەیان بۆ هەندێ نەتەوە درووست کرد، بێبەشیان کردن لەوەی خاک و کەلتوورو زمان و بڕواو مێژووی هاوبەشی خۆیان بەکاربهێنن، پەرەسەندن و سەربەخۆیی نەتەوەی کورد بوو بە قوربانی ئەو ڕێکەوتنامەیە..
ئەوەی ئێستا ڕوون و ئاشکرایە لە پاش تێپەڕینی سەد ساڵ بەسەر ئەو ڕێکەوتنامە شوومەدا دەسەڵاتە سیاسی و مێژوویەکەی خۆی لەدەست داوەو گۆڕانکاری تێکەوتووە، نیمچە قەناعەتێک بە لای چاودێرانی نێودەوڵەتییەوە درووست بووە بۆ چاو پێداخشانەوەی بە پێی بەرژەوەندی گەلانی ناوچەکە، چونکە هەر لە بنەڕەتەوە ئەم نەخشەدانانەی ڕێکەوتنامەکە بریتی نەبووە لە داخوازی گەلانی ناوچەکەو بەڵکوو ئارەزووو بەرژەوەندی نێودەوڵەتی بووە بۆ ڕۆڵگێڕانی سیاسییانە لەسەر ئاستی جیهانی و دەرکەوتنی جەمسەرگیری نوێ پێکهاتنی بنکەی هێزی سیاسی ئەوکات، لە سەرەتاکانی هەشتاکانەوە و لە ساتەوەختی جەنگی یەکەمی کەنداو لەنێوان ئێران و ئێڕاقدا ڕاوێژکاری ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکایی بریجنسکی ڕایگەیاند کە کۆسپی گەورەی کە ئەمەریکا پێوەی دەناڵێنێت لەوەدا کۆدەبێتەوە چۆن جەنگێکی دووەمی کەنداوە ئەکتیڤ بکات تا ئەمەریکا بتوانێت لە میانەیەوە سنووری سایکس بیکۆ ڕاست بکاتەوە، ئەوەبوو لە سەردەمی حوکمی جۆرج بۆشی کوڕدا سیاسەتی ئەمریکا ئەم ئامانجەی بەخشییە ئەو سەرۆکەی ئەمەریکا تا لە ژێر ناوی پڕۆژەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستی گەورەدا کاری لەسەر بکات..
ئەم ڕاستاندن و هەموارکردنەوە نوێیەی سنوورەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بابەتی ناکۆکی بەردەوامی نێوان ئاکادیمیست و سیاسەتمەداران و چاودێرانی نێودەوڵەتییە، نیمچە قەناعەتێک درووست بووە لەسەر ئەوەی بە لایەنی کەمەوە بەشی گەورەی ئەم سنوورە لەسەر لێواری گۆڕانکارییە..
لەم ڕووەوە نعوم چۆمسکی بیرمەند لەم دواییانەدا ڕایگەیاند کە ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ ئەمڕۆ ڕووی لە تێکشکانە، چونکە ئەم ڕێکەوتننامەیە بە زۆردارەکێی ئیمپریالیانە ئەنجام دراوەو ئەمڕۆ ڕەوایەتی لەدەست داوە، تەنیا بەرژەوەندی هێزەکانی داگیرکاری نەبێت کەس سوودی لێ نەبینەوە، ئەم سنوورکێشانە بووەتە هۆی توندوتیژی و بەکارهێنانی زەبرو زەنگ، لە گرێژنەوە پەلوپۆی مرۆڤایەتی دەرهێناوە، لەبەر ئەوە پێویستە ئامڕازگەلێک بدۆزینەوە بۆ لابردنی ئەم سنوورانە..چۆمسکی زیاتری لەسەر دەڕوات و دەڵێت پوکانەوەی سایکس بیکۆ دەستی پێکردووە، ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات دابەشبوونە، ناوچە کوردییەکان خۆیان بەڕێوەدەبەن و لە هەوڵدان پێوەندی بە کوردانی باکووری ئێڕاقەوە بکەن کە ئەوانیش هەرێمێکی خۆجێیی خۆیان هەیە، کە لەوێوەش ئەو هەرێمە کاریگەرێتیەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ خۆرهەڵاتی تورکیا..
زۆربەی چاودێرانیش ئەو بەرخودانەی لە ناو نەتەوەی کورد لە سووریا بە ئاماژەیەکی بنەڕەتی تێدەگەن بۆ گۆڕان، لەو بارەیەوە ڕۆژنامەنووسی بەریتانیایی ئەنتۆنی لوید لە شرۆڤەیەکیدا کە لە تایمز لەسەر ململانێی سێ ساڵەی ناو سووریا پێی وایە ئەو خوێنڕشتنە کۆتایی نایەت تا نەخشەی سنوورەکانی خۆهەڵاتی ناوەڕاست سەرلەنوێ دانەڕێژرێتەوە، لەو بڕوایەشدایە پێکهێنانەوەی سووریا لەسەر بناغەی فیدراڵیەت ڕەنگە چارەسەرێکی واقیعی بێت بۆ کۆتایی هێنان بەو قەیرانە بەردەوامەو ڕەنگە ڕێکەوتننامەی (کیری و لافرۆف) ئەلتەرناتیڤ بێت بۆ ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ..
ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز وتارێکی درێژی بە پێنووسی ڕۆبن ڕایت بە ناونیشانی چۆن 5دەوڵەت دەبێتە 14 بڵاوکردۆتەوەو ئەو حاڵەتە شیدەکاتەوە کە چۆن لە پێنج دەوڵەتی عەرەبیدا چواردە دەوڵەت درووست دەبێت و نەخشەیەکی نوێ بە شێنەیی دەنەخشێنرێتەوە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، سووریا دەبێتە سێ دەوڵەت و یەکەمینیان لە باکووریەوە تێکەڵ دەبێتەوە لەگەڵ دەوڵەتێکی کوردی نوێدا کە پایتەختەکەی هەولێر دەبێت..
ئەوەی لەم سێ ساڵەدا لە سووریا دەقەومێت ئاگری بن خۆڵەمێشێکە کە چەندین ساڵە لەبنەوە دەسووتێت و بریسکی هەڵایسانەوەی لێ دەرکەوتووەو تەشەنە دەسەنێت بۆ وڵاتانی دەوروبەرو ئەو نەخشەکێشانەی پاشی ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی لادەبات، لە واشنتۆن پۆست ڕوونکراوەتەوە کە ئەمڕۆ لە سووریا چوار ئاڵا هەڵدراوە گوزارشتە لە چوار شوناسنانەو تایەفەو نەتەوەی جیاواز کە پێشتر بەزۆری زۆردارەکی پێکەوە دەژیان، ئێستاش کاتی خۆسەلماندنەوەی هەر چواریان هاتۆتە پێشەوە..
لە ڕاپۆرتی ساڵانەیدا ساڵی 2013 ناوەندی توێژینەوەی ئاساییشی نەتەوەیی لە تەلئەبیب سەبارەت بە ململانێی خوێناوی سووریا پوختەکەی بەم شێوەیە هاتووە کە چەندی ئەم جەنگەی ناو سووریا درێژ بێتەوە لە بەرژەوەندی ئاساییشی نەتەوەیی ئیسرائیلدایەو سووریا لەسەر هەموو ئاستەکانی ئابووری و سەربازی لاواز دەبێت، لەو ڕاپۆرتەشدا چوار سیناریۆی هەمەچەشن خراوەتە ڕوو بۆ ماوەی ساڵی داهاتوو، یەکەمیان ئەگەری دوپات بوونەوەی سیناریۆی سۆماڵیە واتە بەردەوام بوونی جەنگ بێ ئەوەی بزانرێت کەی کۆتایی پێ دێت، دووەمیان سایکس بیکۆی سووریای نوێیە واتە دابەشکبوونی دەوڵەتی سووریا بۆ سێ دەوڵەت یەکەمیان عەلەوی لە کەنارەکانەوە بە ئاڕاستەی دیمەشق، دووەمیان سوننە لە باکوورەوە تا بەشێکی باشوورو خۆرهەڵات، سێیەمینیان کوردی لە باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتدا، سێیەمین سیناریۆ سەرکەوتنی ڕژێمی ئەسەدە لە پاش خوێنڕژانێکی زۆرتر لەوەی ئێستا ڕژاوە، چوارەمین سیناریۆ سەرکەوتنی ئۆپۆزسیۆنە پاش ساڵانێکی پڕ لە توندوتیژی..
لە بەرژەوەندی ئاساییشی نەتەوەیی ئیسرائیلیدایە کە سیناریۆی سایکس بیکۆی سووری سەربگرێت و دابەش بێت و بەوەش کۆتایی بێت بەو ململانێ خوێناوییە، ئەوەش دەبێتە واقیعێکی ساکار بۆ ئیسرائیل تا لە بەرانبەر هەر دەوڵەتێک لەو دەوڵەتانەی درووست دەبێت ئیسرائیل سیاسەتی خۆی بە ئاسانتر لەسەر چڕبکاتەوەو پێوەندیەکانی سەرلەنوێ بە شێوەیەکی باشتر لە جاران توندوتۆڵ بکات و چونکە ئەو سێ دەوڵەتۆکەیە لاواز دەبن و ناتوانن هەڕەشە بخەنە سەر ئیسرائیل. هەمووان ئەمڕۆ لە سووریادا لە هەوڵی ئەو دابەشکردنەن، ڕەفتاری هەمووان لە ڕووی کۆمەڵایەتی و جیۆگرافیایی و سیاسییەوە ئاماژە بەوە ڕاستیە دەدەن، هەمووان بوونەتە جیاخوازو سنووری نێوانیان بە ئێسک و پروسک هەڵدەچنن، بە دروشمی ڕقلەیەکتر بوونەوە درووستی دەکەن، ئیخوان، سوننەی عەرەب، عەلەویەکان، تورکمانەکان و تاد بەڵام تەنیا کورد تاوانبار دەکەن بە جوداخوازی، کورد کۆگای چەکی پراکتیکی جوداخوازییانەو نیەتی ژێراو ژێری هەمووانە، لە کاتێکدا تەنیا کوردیشە ڕێگەچارەی پێیە لە سنووری درووست کردنی وڵاتێکی دیموکراتیانەی فرەیی یەکگرتوودا، دەنگیان بەم دروشمەی پێکەوە ژیانی لێ هەڵبڕیوە بێ ئەوەی کەس بڕوایان پێ بکات، ئەم گومانکردنە لە ناواقیعیەت و لێ بایەخی هەموو جەمسەرەکانی ترەوە سەرچاوەی گرتووە سەبارەت بە مافە ڕەواکانی کورد..
حەقیقەتی تاقانە لە پاش سێ ساڵی وێرانکاری و قوربانیدانەوە ئەوەی کە سووریا وەک وڵات و دەوڵەت ڕووخاوە بێ ئەوەی بۆ ساتێکیش بێت ڕژێمی ئەسەد ڕووخابێت، بەهۆی شەڕی ناوخۆوە سووریا لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کەلتووریەوە داڕماوە، لە ژێر داروپەردووی ڕووخاوەوە سووریای تازە درووست دەبێتەوە پاش ئەوەی هەموووان پێکەوە سووریا کاول دەکەن، بە ڕژێم و ئۆپۆزسیۆنەوەش، هەروەها بە جیهانی دەرەوەش، سووریا بووەتە قوربانی بە دەست هەمووانەوە، هەر لایەک بە پێی میزاجی نەخۆشکارانەی خۆی دەیەوێت لاقەی بکات، بێگومان بەشار ئەسەد بەم شێوەیەی ئێستای بەرەو کەوتنێکی حەتمییانە دەڕوات، چ زوو بێت یان درەنگ، ڕەنگە هەستانەوەی سووریا بەو شێوانەش نەبێت کە ئێمە لە چاوەڕێیداین، پێویستە کورد درکی تەواویان هەبێت بەوەی هەل لە دەست نەدەن وەک ئەو هەلەی پێش سەد ساڵ لە مێژوودا لە دەستیان داوە، لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە جەخت بکەنەوە لەسەر مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بەر لە هەر ئیعتوباردانانێک بۆ ئیدیۆلۆژیاکان، تۆ هەرچەندە ڕێز دانەنێیت و بەهای مافەکانت نەسەلمێنیت چۆن لە چاوەڕێی کەسانی تردا دەبیت ئەو سەلماندنەت بۆ ئەنجام بدات، بەڵکوو فەرامۆشت دەکات، ئەم پەندە باشترین وانەیە تا ڕۆڵەکانی ناو کورد لێی سوودمەند بن..[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 943 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] | کوردیی ناوەڕاست | www.gulanmedia.com
آیتم های مرتبط: 9
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 06-02-2014 (10 سال)
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
کتاب: مشکل کرد
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 05-12-2022 أڕا( هەژار کامەلا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( سەریاس ئەحمەد ): أڕا05-12-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 943 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,449
 شؤمارە عەسگەل  105,318
 کتاووەل 19,454
فایل های مرتبط 97,497
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - مقالە و مصاحبە  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - هنری  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - حزب - داعش  کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 1.187 ثانیه(اێس)