دەقی پەیامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
لە یەکەم شەهیدەوە تا دوا شەهیدمان؛ تۆمارێکی پڕ شانازین بۆ یەکێتییەکەمان و گەلەکەمان بەگشتی. لەبەر ئەم تۆمارە، حزبەکەمان بەشانازییەوە هەڵگری ناسنامەی؛ حزبی شەهیدانە و بەڵێنمانداوە له و ڕێبازە لانەدەین و بەردەوام بین.
ئێمە بە فەخرەوە یەکێتین و لە ئاستی ئه و بەرپرسیاریەتیەش دەبین تا دواهەناسەمان.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان.
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!