کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,122
 شؤمارە عەسگەل  106,700
 کتاووەل 19,299
فایل های مرتبط 97,328
Video 1,392
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 02
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 02

تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 02
تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ 02
#شەماڵ بارەوانی#

کاتێک کۆمەڵێک حزبێکی ئیسلامگەرا دادەمەزرێنێ و چەکیش هەڵناگرێ، بەڵام دەیەوێ هەژمونگەری ئیسلامی بەسەر زۆرینەدا بەدیبێنێ. کە هاتیشە سەر حوکم شەریعەتی ئیسلام دەکاتە سەرچاوەی یاسا ڕێژی و دیموکراسیەت تەنها وەک تاکتیک و ئامڕازێکی ناچاری ڕەزاگران و پەیژەیەکی کاتی بۆ گەیشتن به ئامانجەترسناکەکەیان (حوکمی شەریعەت)بەکاردێنن و دواتر سەری خودی دیموکراسیەت و پلۆرار(فرەیی)و هەموو جیاوازیەک دەبڕنەوە، کاتێک دەگەن بە هەڕەمی هێز و دەسەڵات، یان شیعەگەرایی یاخود سونیگەرایی(شەریعەتی ئیسلامی و مەزهەبەکانی ئیسلام) دەسەپێنن و دەشیانەوێ هەتا (نەفخی سور)حوکم بکەن و مەسەلەکە، کە دێتە سەر گەوهەری دیموکراسی، کە سەرچاوەکانی یاسا گەلە و پەیمانی کۆمەڵایەتی و دەستور هەڵدەقوڵێ، بەرۆشنی ئەم بنچینە هەره گرنگەی دیموکراسی ڕەتدەکەنەوە و لەمیدیاکاندا بە ڕواڵەت باسی دیموکراسی دەکەن، دیموکراسیان هێندە دەوێ لەکاتی ئۆپۆزسیۆندا، ئازاد بن و ڕای گشتی بەناوی ئیسلامەوە بخەنە ژێر هەژمونگەری حزبەکەیانەوە. هەتا دێنە سەر حوکم، کەدەسەڵاتیشیان گرتەدەست، جگە لەخۆیان، بەرامبەرەکانیان دەخەنە پەراوێزەوە و دەرگای حوکمڕانی لەڕووی هێزەکانی دیکەدا دادەخەن چونکە باوەڕیان بە دەستوری گەڵپەسەند نییە دەقاودەق، دەق پەرستن
تەنها تاکتیکی سیاسەتیان گۆڕیوە و کەمێک لەسەفیەکان زیاتر دەور و خولی ڕوکاری دیموکراسی دەدەن، بەڵام دژی گەوهەرەکەین.
وەڵێ مەخابن وەک نووسەر ئاماژەی بۆ دەکات، لەبەرامبەر ئەو هێزەئیسلامگەرایانەی کەهەڵپەیانە هەلومەرجەکە بقۆزنەوە و تەواوی توانایان خستۆتەکار بۆ ئەوەی:
-بەیاسا ئازادیەکان بەرتەسک بکەنەوە.
-شەریعەت بکەنە سەرچاوەی یاسارێژی.
-کچ و کوڕ.. لەخوێندنگاکاندا، تێکەڵاو نەبن.
-داب و نەریت بکەنە پاساوی سزادانی نوسەران.

ئەوانەی لەژێر کاریگەری ئایدیاکانی سەردەم، دەستەواژە لەزاراوەکان، لەچەمکەکەکان، لەفەلسەفە و ڕێبازەکان هەڵدەبژێرن، بەڵام لەناو ڕێڕەوی مەزهەبی و ئایینی و دەسەڵات خوازراوی خۆیاندا، جێیاندەکەنەوە، نەک بیخەنە خزمەتی ستراتیژی دیموکراسی، وەکو ئەرکێکی بابەتی قۆناغی تەواو بۆ تەواوکردنی پرۆسەی دیموکراسی.
ئەو ئیسلامگەرایانەی: ئەگەر ئێستا بەزەبری لەشکرو شمشێر، وەکو جاران ئایین نەسەپێنرێ، بەڵام بەزەبری هەژمونگەری، بەترساندن و تۆقاندن، بەداگیرکردنی ڕۆحی مرۆڤ، بەتاساندنی دەروونی خەڵک، بەوەی تاقە ڕێگای سەرفرازبوونی مرۆڤ ئایینەکەی ئەوانە لەم و لەو دونیا، مرۆڤ لەڕوی ڕۆحیەوە دەستەمۆدەکرێ، ئەویش لەمەلۆتکەوە.
مەلا بەختیار پێمان دەڵێت گەورەترین تراژیدیا ئایین و مەزهەب و شەریعەت، گەر بەنەرمیش پەیڕەوکرابی و ڕۆحی زۆرینەی کۆیلەکردبێ، کاریگەری خەتەرناکی لەسەر ڕێگرتن لەکرانەوەی ئەقڵ و جیاوازی بیرکردنەوە هەبووە. کارەسات، تەنها لەوەدانییە، دەستەبژێرو داهێنەرانی بییری ئازاد زیندانی بکرێن و لەناو ببرێن، کارەساتی لەوە گەورەتر ئەوەیه، بە مەزهەب و شەریعەت لەقۆناغە جیاوازەکاندا، لەناو ڕوداوە چارەنوسازەکاندا، لەرووبەڕوبونەوەی دیاردەو دەرکەوتە نوێکان و گۆڕانکاریەکاندا، ڕێ لەکرانەوەی ئەقڵ و ئازادی ئەقڵ و بڕیاری ئەقڵانیەت بگیرێ و هەژمونگەری مەزهەب و شەریعەت بە نەرم و نیانی ڕۆچێنرێ، ڕۆحی زۆرینە دستەمۆو ئەقڵی زۆربەی خەفەبکرێ، ئەمەسیاسەتی تۆتالتاریتیی ڕۆحییە، سیاسەتی زیندانی کردنی ئەقڵی زۆرینەیه لەناو کۆت و بەندی فەزای مەزهەب و شەریعەتدا.
ئەو ئیسلامگەرایانەی لەنموونەی ئەمینداری یەکگرتوو یان هەریەکێک لە هاوبیرانی کاتێک باسی ئازادی دەکات، ئازادی بەوە تێگەشتووە، خەڵک لەئازادی دونیایی دوربخاتەوەو بیانخاتە فەزای ئازادی ڕۆحی و ئایین و مەزهەب و نوقیمیان بکات لەتێکستەکانی سەدەکانی ناوەڕاست. ئەوەش نەک خزمەتی ئازادی ناکات، بەڵکو لەسەر ئازادی مەترسیداریشە، ئاخر حزبێکی سیاسی-ئیسلامی-سونیگەرا، کە پرو پاگندەی ئەوە بکات، کوت و مت پاپەندی سوننەت و شەرع بێ، هەموو توانای بخاتەکار بۆ سەپاندنی عەقیدەیەکی دیاریکراو، چۆن دەتوانێ باسی ئازادی بکات.
هێزێکی ئیسلامگەرای وەک حزبەکەی ئەمیندار کەمترین بواری ئجتیهادیان داوە، قسەی لەسەر بکرێ، بەحوکمی حوکمە ڕەهاکانی ئایین و سەرکوێرکردنی ئەقڵ و کوشتنی پرسیار لای ئیماندار، مرۆڤی ئیماندار دوچاری نامۆیی و ڕامانی سەدان پرسیاری بێوڵامە لەسەرگەردون، سروشت، ژیان، مرۆڤ و بیرکرنەوە، بەڵام ترس و ترساندن وای لێبکات، ناخی خەفەبکات و پرسیارەکانی بتاسێنێ و خەمۆکی هەڵبژێرێ و ئەندێشەی نۆژەننەکاتەوە بەوڵامی ڕێژەیی، ئەوانەی ئاوهان، هەرگیز ناتوانن لاف ئازادی لێبدەن، بەڵکو دوژمنی ئازادی هەمەلایەنەن.. بەچەمکە ڕاستەقینەکە..لەکاتێکدا، تەواوی فێرگەکانی ڕەخنەی زانستیان قبوڵ نییە فەلسەفەی ڕەخنەی دیموکراسی و لیبرالیزم، لەناو حزبێکی ئیسلامگەرادا، هەرجێگای نابێتەوە. سکولاریزمیش سەراپا ڕەتدەکەنەوە. ئەمە چۆن لەتەک چەمکی ئازادیدا دەگونجێنن؟ ئاخر ئەو هێزە ئیسلامگەرایایەی نەتوانێت ڕەخنە لەمێژووی ئیسلام بگرێت، لەگەڵ کەلەپورە دینیەکەی کە پڕی تاوان و لادان و بادانن بەبڤەو پیرۆزو هێڵی سور و سەرو ڕەخنەبکات، چۆن دەتوانێت و لەرووی دێت باسی ئازادی بکات!؟ کەلایەنی کەمی ڕەخنە لەئازادی و تێگەیشتن، ئەوەیە کە ئەقڵی مرۆڤ، پێش هەموو شتێک، لەکاریگەریەکانی ئاینی و مەزهەبی و دواکەوتویی ڕزگاربکرێ. کە ئەمە بۆ ئیسلامگەرایەک مەحاڵە.
وەلێ ئەفسوس ئەوەی بەڕێز مەلا بەختیار لە(تۆتالیتاری ڕوحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ)دا ئاماژەی پێدەکات
ئێمەی نووسەر و ڕوناکبیر و هێزە سکولاریستەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوینیش، زۆر کەمتەرخەمین و هێشتا ڕانەچڵەکیون و بگرە لەقۆناغی ڕاچەنینیش نزیک نەکەوتوینەتەوە و ئەوانەی ترس و ترساندن توانای ڕەخنەگرتن لەنەریتەڕزیوەکان و دوژمنانی دیموکراسی خەفەکردووەو هیچ هەڵوێستێکیان وایان نییە لەوبارەوە! کۆمەڵێک نوسەرو ڕوناکبیر، کەلەم سەردەمەشدا، یان باوەڕیان بە ئازادی و ئەقڵ کرانەوە، نییە، یاخود ناوێرن بکەونە ململانێ لەگەڵ ئیسلامگەراکاندا.
کۆمەڵێکی وا ترسنۆک و نابوێر و بێ هەڵوێست و خەمسارد لەبەرامبەر دوژمنانی ئازادی و کرانەوەی ئەقڵ و هەموو دەستکەوتەکانی جیهای مۆدێڕنیتەو جیهانگیری و شارستانیەت. دەبێ بزانن:هیچ پاساوێکیش دادی ڕوناکبیرو ڕۆشنگەر نادات، لەراپەڕاندنی ئەم ئەرکە مێژووییەدا، خۆی بدزێتەوە..چونکوو جگە له ئەرکی ڕزگاری خاک و ئازادی خەڵک، ڕاپەڕاندنی ئەرکە ڕۆشنگەریەکانیشی بەمیرات، بۆ نەوەی ئێستا بەجێماوە و بۆیە ڕوشنگەرو ڕوناکبیر ئازا نەبێ، هەرگیز ناتوانێ لەناو شارستانیەتی دیموکراسیدا، شوێنێکی شیاو بۆخۆی بدۆزێتەوە. گەرحاڵیش وا بڕوا هەردەبێ بگوترێ:ئەو نانە بەو ڕۆنە! و دواجاربێ هەڵوێستی ئەو نووسەر و ڕوناکبیرانە، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، دەچنە خزمەتی هێزە ئیسلامگەراکان و پاراستنی نەریتی دواکەوتوی باوی باوەڕی ئایینی سەدەکانی ناوەڕاستەوە.
ماوەتەوە بڵێم: مەلا بەختیار وەک گەورە ڕۆشنگەرێکی کوردو بیرمەندێکی سکولارلە (تۆتالیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ) پێمان دەڵێت من دژی ئایین نیم، بەڵکە دژی سەپاندنی ئایین و بەسیاسەتکردنی ئایینم، دژی ئەوەم ئایین بکرێت بەشمشێر و ملی ئازادی خەڵکی پێ پەڵەبدرێت، ئایین بکرێت بە ئایدۆلۆژیایەکی داخراو بیری مرۆڤەکانی پێ لەقاڵب بدرێت، بکرێت بە کابوسێکی ترسناک و ژیانی خەڵکی پێ وێران بکرێت، مەلا بەختیار پێمان دەڵێت: لەڕاستیدا، ئایین و ئیسلامیش لەئاییندا، تەنها عەقیدەی شەخسین. نەک حزبی. ئیسلام سەرچاوەیەکە، هەموو کەسێک دەتوانێ باوەڕی پێ بهێنێ و بەرماڵی خواپەرستی خۆی لەهەر شوێنێک کاتی نوێژ هات، ڕابخات، بەبێئەوەی پێویستی بە حزب و ڕابەر و ئەمیندار هەبێ.
بەڕێز مەلا بەختیار پێمان دەڵێت بۆ ڕزگارکردنی ئەقڵ و ڕوناککردنەوەی کون و کەلەبەرە تاریکەکانی ئەقڵ، لە خورافاتی سەدەکانی ناوەڕاست وەکو (شەب)بۆ خاوینکردنەوەی ئاوی لێڵی شانە شێوێندراوەکانی مێشک بەڕەخنەی زانستی، ئەقڵانیخوازەکان، دەبێ بەتەواوی ڕەهەندەکانی ململانێوە، دابەزنەمەیدانی ساغکردنەوەی ئەقڵ لەخەیاڵ. بۆ کۆتایی پێهێنانی دەسەڵاتی ڕەهاو تۆتالیتاری ڕۆحی و دەرونی وەکو ڕۆژئاوا، وەلێ بەپێی تایبەتمەندیەکانی ڕۆژهەڵات، چەندە پێویستمان بە ڕێنسانسێکی وەکو ئیتاڵیا و پرۆسەیەکی ئایینسازی و چاکسازی ئایینی وەک ئەوەی مارتن لۆتەر و ئەڵمانیا و ڕۆشنگەریەکەی فەرەنسا هەیە، بۆ یەکاڵاکردنەوەو کۆتایی هێنان بەو دەسەڵاتە، تۆتالیتاریە ڕۆحی و دەرونیەی باسدەکات، هەتا: ژینگەی ئاشتەوایی مێژوویی لەنێوان ئەقڵی زانستی و ئەقڵانیەتی دنیاگەرایی و ئەقڵی ئایدیالیستی و ئەندێشەی میتافیزیکی.
بەڕێزیان لەکۆتاییدا پێمان دەلێت چیتر نابێت مرۆڤ بکرێت بەکۆیلە و هیچ فەلسەفە و ئایین و مەزهەب و ئایدیایەکی بەسەردا بسەپێندرێت و:سەپاندنی تەنها ڕێگە و ڕێبازێک، سەپاندنی یەک عەقیدەو مەزهەب، سەپاندنی یەک چەشن هەڵسوکەوت بەسەر ژناندا، بەسەرکچاندا، بەسەر مناڵاندا، ئەمە نەک مەترسیدارترین جۆری سەپاندنی ئایدیاو ئایێنێکە، بەڵکو بەدرێژایی مێژوو، هەر ئەم سەپاندنەی ئایین و مەزهەب زەمینەی سەپاندنی سیاسەتی حکومەتە ستەمکارو دیکتاتۆرەکانی ڕەخساندوەو پاراستوەو مرۆڤ کە لەروی ڕۆحەوە، لەروی دەرونیەوە، لەناخەوە تاسێنراو ترسێنراو بەبێ ویستی خۆی، لەچاوهەڵێنانەوە هەتا چاو لێکنان، کرایه کۆیلەی عەقیدەو مەزهەبێک، یان هەر فەلسەفەیەکی دونیایی دیکە، مرۆڤی ئاوها ژیان لای بێ هۆده دەبێ و دەشبێتە ملکەچی مەزهەب و عەقیدەکەی و دەبێتەکۆیلەی ڕۆحی، کەزۆر لە کۆیلەی مادی مەترسیدارترە، چونکە وەک بەڕێزیان ئاماژەدەکەن کۆیلایەتی ڕۆحی درێژخایەن وهی مادی کورت خایەنەو بۆ مەسەلە دینیەکان و مەسەله دونیاییەکان، مرۆڤ دلخواز، دین و مەزهەب، یان فەلسەفەو سیستەم، پەسەند بکات، نەک بسەپێندرێتەسەری.
مەلا بەختیار لە (تۆلیتاریزمی ڕۆحی و ئەرکەکانی ڕۆشنگەری هاوچەرخ) پێمان دەلێت کە پاشە ڕۆژ هەر بۆ هێزی نوێگەری و پرۆسەی ڕۆشنگەری و ئەقڵی ئازادەو دواجار بیری خورافی و هێزە فەندەمێنتالیست و ئیسلامگەراکان، دەبێ لەبەردەم شەپۆڵی گۆڕانکاریەکاندا چۆکدادەن و ڕادەستی واقع بن، لەبەر ئەوەی ستراتیژیەکەیان، ئایدیۆلۆژیەت و مەزهەبەکەیان..لەگەڵ گەوهەری سەردەمەکەو گۆڕانکاریەکانی ئێستا، ناگونجێ بۆیە دەبێ ڕابچڵەکێن. گەرنا ڕەورەوەی مێژوو بەجێیان دێڵێ. ئاکام یان ئەوان ئاڵای سپی بەرامبەر داوەری مێژوو دەبێ بەرزبکەنەوە، یاخود مێژوو فەلسەفەی سیاسەتەکەیان بەکفنی سەدەکانی ناوەڕاست، دەپێچێتەوە.
کڵێسا لەسەدەکانی ناوەڕاست:سەرەڕای کوشتن و لەناوبردنی هەزاران هەڵکەوتوو، لەناوبردن و سوتاندنی دەیان زاناو بیرمەند، تەنانەت دەوروبەری (5)میلۆن قوربانی هاوڵاتی، لەسەر ئەوەی هزری نوێ لە ئەندێشەیاندا چرۆی کردبێ یان پرسیاری نوێباویان لادروست بوبێ، یان باوەڕیان گۆڕابێ، لەناوبران. بەڵام سەرەنجام، دادگای پشکنین و دەسەڵاتی کەنیسە تێکشان.. و نەیانتوانی پرۆسەی نوێگەری لەناوبەرن و ئەقڵ سەرکەوت. ڕەخنە سەرکەوت و ئازادی بیرکردنەوەو بیرکردنەوەی ویژدان چەسپی..رینسانس و ڕۆشنگەری سەرەنجام، دیموکراسیش، وەکو سیستەم سەرکەوت و پێشکەوت و مەرجیش نییە، ئەو دوا حوکمدانەی دیموکراسی، کوت و مت، وەکو سەردەمی شۆڕشی پیشەسازی و ئاینسازی و ڕۆشنگەری ڕۆژئاوا بێ، ڕەنگە ئارامترو دوور لە خوێنڕشتنیش بێ، بەڵام گومانی تیا نییە کە، ڕۆژهەڵاتیش دەچێتە سەر شاڕێبازی دیموکراسی، دیموکراسی بە چەمک و بنەما فراوانەکەی.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 322 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 3
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication Type: Born-digital
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 21-08-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا21-08-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 322 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
17-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
12-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 519,122
 شؤمارە عەسگەل  106,700
 کتاووەل 19,299
فایل های مرتبط 97,328
Video 1,392
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
هۊرد کەم
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.235 ثانیه(اێس)