کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,430
 شؤمارە عەسگەل  105,539
 کتاووەل 19,425
فایل های مرتبط 97,460
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
قوماش 150
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 150

قوماش 150
قوماش 150
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

ڕۆژی پاشی گازی شێرۆم کردو جوودام کردەوە، گۆتم: ئەتوو ناتانی خۆت بگەینیە ئەو سەرۆک جاشەیی و بزانی تەندروستی کووە، بزانە ئەگەر مەجالی تێدایە دەرمانەک دەرزیەکی وای نادەییێ هەرنەستیتەوە؟ گۆتی: ئاسان نییە بیگەمێ، چاردەورەی ژۆری وی پڕی چەکدارە، دختۆریش بەبێ تەفتیش و لێکۆرینەوە نایگاتێ، دەترسێم بەوناوەش دابڕۆم و بمناسن، ئیدی ئەو ناسینە بەسە لۆئەوەی یەک عەفتاوپێنجیم لێدەن و بمکەنە بێژینگ، بەران بزانم لەڕێی برادەرانی خەستەخانەی خەبەرەکی وەرناگرم، گۆتم: زۆر باشە دەستەکانت خۆشبی، باشە شتەکیدی، ئەمە ناتانین سەرەکی لەماری قادرە فەندی بدەین و سەرەخۆشییان لێبکەین؟ گۆتی: نەخێر ناکرێ، لەسەری کۆرانی وان مێگزەمینەکی پڕی چەکدار ڕاوەستایەو ئەوەی لۆ ماری وان بڕوا تووشی کێشەو دۆخە دەبی، گۆتم: وەڵلا دختۆر شێرۆ هەموو لایەکت لەمن گرت، گۆتی: کووت لۆ باسدەکەم ئەوهایە!
سێ چار ڕۆژەکی پێچوو دختۆر شێرۆ هاتە ماریمە، پاش سەلام و بەخێراتنی، گۆتی: ئەوڕۆ خەبەرەکی ئەو سەرۆک جاشەم وەرگرتیەو هەتا ئێستا ئاگای لەخۆ نییە، دختۆرەکان دەرێن: ئەگەر بیگەیننە خاریج ڕەنگە چارەسەری بکرێ، بەران ئەگەر هەتا مانگەکیدی لێرەبی سەتاسەت دەمری، بابم گۆتی: ئەوجە بەو شەڕوشۆڕو تەقوتۆقەی بەچ دەگاتە خاریج، پێموانییە ئیشەکی وەها سانابی، شێرۆ گۆتی: بێجگە لەوەی بەهۆش خۆی نەهاتتەوە، ئێستا برینەکەشی لێی پیسکردیەو تووشی گانگرینی بووە، ئەوەی ئەمن بزانم هەندەی ناباو سەگتۆپ دەبی، داکم گۆتی: خوا بەزارت دابڕۆنی دختۆر شێرۆ، ئیشاڵلا کفنی هەورینی زەرد نابی، وەکی ئەو سەگبابەی لەبن گری دەنێن، هەموو تێکڕا گۆتمان: ئیشاڵلا!
بەشەکی گەورەی ژیانی من لەو وەختەی گریان و خەم و خەفەتبوو لۆ مردنی هەورینی، خەرک ڕۆژ لە دوو ڕۆژ برینی دابڕانی ئازیزانی سووکتر دەبی و خوای گەورە لۆی ئاسان دەکا، بەران برینی دری من، ڕۆژ لەپاش ڕۆژ قۆرترو بە ئازارتر دەبوو، هەورین لە مێشکم نەدەچووە دەرێ و لەبیر نەدەکرا، زۆر جار باوەڕم نەدەکرد مردیە، لۆیێ کە دەبووە پاش عیشا دەمگۆتە شێرۆی با بچینە سەر قەبری هەورینی، ئیدی دەچووینە سەر قەبران و لەسەر قەبرەکەی دادەنیشتم و ئەوەندەی تاقەتم تێدابا دەگریام و قسەم لۆ دەکرد، ئەوجە بە درەکی پڕ خەم دەگەڕامەوە مارێ!
دوو حەفتە تێپەڕی و ڕۆژەکی مەڕبێنە فەندی بەدەرکەت، زۆر درم پێی کراوەو بەگەرمی باوەشم پێکردو بەخێراتنمکرد، دانیشت و یەکسەر خەبەری منی پرسی و گۆتی: هاتم بزانم چبووەو لۆ ئەوەندە تاخیر بووی، حەسەنە فەندیش سەلامی لێدەکردی، گۆتیە من: بڕۆ خەبەرەکمان لۆبینە! بابیشم مەسەلەکەی لۆ گێڕاوەو مەڕبێنە فەندی زۆر تێکچوو، گۆتی: بەڕاستی خەفەتبارم بەو خەبەرەیی و خوای گەورە لۆت ئاسان بکا، کارەساتەکی گرانەو بە سانایی لەبیر ناکرێ، ئەمن بە حەسەنە فەندی دەرێم هاوکاریت بکاو هەتا بەخۆت نێیەوە دەوامێ غایبت نەدا، گۆتم: زۆر مەمنون دەبم و دەستتان خۆشبی، گۆتی: خەمت نەبی، هەتا ئەتوو دێیەوە ئەمن بەخۆم دەرسەکانی توو دەرێمەوە، گۆتم: سوپاست دەکەم مەڕبێنە فەندی لەگەورەیی خۆتە.
پاش عەسرێ مەڕبێنە فەندی ڕوخسەتی وەرگرت بڕوا، زۆۆر تکام لێکرد شەوێ لەمارێمەبی، گۆتی: هەر دەڕۆمەوە، دەچمەوە کۆیێ و لەوێش شۆڕ دەبمەوە لۆ هەرمۆتەی، بەشکو لۆ عیشایێ بگەمەوە مارێ، ئاسان نییە ئەو هەموو سەیتەرەی ببڕی!
پازدە ڕۆژەک پێچوو شێرۆ بە مشەوەشی هات، گۆتی: سەرۆک جاشەکەیان بە بە پەلە بردە عەمەلیاتی، بڕوا ناکەم بژی، گۆتم: تازە بمینێ یان نەمینێ، هیچ شتەک لەژیانی من ناگۆڕی، مادام هەورین نەماو چووە ئەو دنیای، ئیدی ژیانی من تەواو!

شێرۆ گۆتی: ئەوە ئەتوو بەڕاستتە، وەعد ئەو کابرایە سەگتۆپبی، ئەمن جوانەگایەکی لە عاردیدەم، دەزانی ئەو سەگبابە چ خەفەتەکی دایتەمە، ماخران سێ چار بەرەبابی کۆرکردەوە، گۆتم: فایدەی چییە ئەو بمری و هەورین پێنەزانی، ئەگەر هەورین بمابا ئەوجە موهیم بوو، گۆتی: ئێستاش موهیمە، ئیشاڵڵا بە مەیتی لە عەمەلیاتی دەیهیننە دەرێ، گۆتم: ئیشاڵلا!
زۆر بێتاقەتبووم، گۆتم: وەچاکە بچم سەرەکی لە ماری بازۆو سەفینی بدەم، بزانم وەزعیان کووەو خەبەرەکی سەفین و بازۆش وەرگرم، ئیدی چووم سەردانی هەردوو مارم کردو ماوەکی باش دانیشتم، خۆ ئەوان هەر چاویان بەمن کەت زۆر گریان، لەبەر خەمی من خەمی خۆیان لەبیرکرد، باشبوو دەنگ و باسی هەردووکانم وەرگرت، گۆتیان سەفین ئیقامەی وەرگرتیەو لەوێ لە مارکێتەکی ئیش دەکا، بازۆش چاوەڕێیە ئیقامە لۆ خۆخی خێزانی دەربچی، گۆتم: خوا کەریمە و ئیشاڵلا کوی باشە خوا ئەوهایان لۆ دەینی.
پاش عیشایەکی درەنگ لەگەر داکم و بابم دانیشتبووین و بابم لە ڕادیۆی گێی دابووە دەنگوباسی، داکیشم هێدی هێدی چایەی تێدەکرد، وەختەکی ماری پلکە مامزی بە ژۆرێ کەتن، دیاربوو غازی تکریتی زاواشیان لەگەربوو، ئەوەی سەرنجی ڕاکێشام ئەوەبوو خەجە دەستی چەپی به لا کەلاکەی وەنابوو و بە خواری دەڕۆیی، دەیوویست بە ناڕاستەوخۆ بە ماریمە برێ زگم هەیەو هەبزانە خوا سەبیلۆکەکی(مندارەک)داینێ، داکم هەستی بەو وەزعەی کرد بەران بەسەرەخۆی نەهینا، بەگەرمی بەخێراتنمان کردن، مام حەمەدەمین دیاربوو خەمباری خۆی دەربڕی لۆ کووشتنی هەورینی و پلکە مامزیش گۆتی: خوا لێی خۆشبی، باشبوو لەگەنگۆ تێکەر نەبوون، ئەوان مارەکی سەر بە کێشەو دۆخەبوون، ویستم وەرامی بدەمەوە، داکم چاوەکی لێقووچاندم و گۆتی: بێدەنگبە! غازی تکریتی زاوایان پیاوەکی عەنتیکە دەهاتە بەرچاوان، هەریدایێ و گۆتی: وەلەو مامەستاش دری بەخەمە، بەران پێمباشە لۆ ئەوەی خەمی بڕواو مەشغولبی، خۆی بە دۆمینەی خەریکبکا، وەڵلا عەقی وەیە هەموو هێواران بێتە لای مارێمە و هەتا نیوەشەوێ دۆمینەی بکەین! مام حەمەدەمین گۆتیە غازی: ئەوجە کێ لەتوو دەباتەوە سەیە، وەی بابە چ دەستەکی هەیە لە دۆمینەی، وەڵلاهی وەکی پولی بە سنی دادەدا دەرێی بڕنۆی دەتەقێنی، خەجە گۆتی: ڕاوەستە بابە ئەگەر غازیت بەچاو نەبرد ئەمن چنیمە، هەندی مەعتی بکەیی و برێی غازی ئێکەمە لە دۆمینەی! ئەمن مێشکم ئەستوور ببوو، دەمگۆ هەونکە جەڵتە لێمدەدا، ئاخر وا دنیا خرادەبی، غازی و خەجەو جەماعەت باسی تەقوهۆڕی دۆمینەی دەکەن، نازانم کوو خۆمگرت و بێدەنگبووم، بێجگە لەوەش گۆتم: چانەبوو نەبوومە زاوایان، دەنا دەبا بیست و چار سعات قەرەمەکم لەسەر گێی با لۆ نووسینی ژمارەکانی دۆمینەی!
ماری پلکە مامزی زیاتر لە دوو سعاتی دانیشتن و ئەو دوو سعاتە لە باسی ئازایەتی غازی لەبواری دۆمینەی شتەکیدی باسنەکرا، ئەوەنەبی لەکاتی هەستانێ پلکە مامز گۆتی: زۆرم پێخۆشە دەوعەتەکتان بکەم، بەران با لەسەر خێران خەجە کوڕیژگەکەی ببی ئەوجە دەوعەتەکی دەرەجە ئێکتان دەکەین!
دەمانوویست پاردەینەوەو بنووین، وەختەکی بە تووندی لەدەرکەی درا، چوومە حەوشێ و گۆتم: کێیە؟ دختۆر شێرۆ گۆتی: ئەمنم! گۆتم: خێرە بەو نیوەشەوەی؟ گۆتی: دەرکەی بکەوە خەبەرەکی خۆشم پێیە! داکم و بابم هاتنە حەوشەیی و گۆتێان: دە دەرکەی بکەوە کوڕم، بزانین شێرۆ چ خەبەرەکی پێیە، دەرکەم کردەوەو شێرۆ هاتە ژۆرێ، سەلامیکردو گۆتی: وا لە خەستەخانەی دێمەوە، دنیا هەستایە، هەرچی مەسوولە لە خەستەخانەیە، مشەوەشیەکە نەبیتەوە، خۆم گەیاندەوێ و گۆتم: ئەرێ چبووە؟ گۆتیان: وەڵلا سەرۆک جاشەکە مردیە! داکم لەگەر ئەو قسەی یەکسەر هەلهەلەکی لێدا، بابم لە جێوە دانیشت و سەری بەعاردی کردو سوزدەی شوکری برد، ئەمن فرمێسکم لە هەردوو چاوی هاتە خوارێ و بە بێدەنگی دانیشتم و پارم بە دیواریدا، داکم گۆتی: کوڕم لۆ دەگرێی، ئەوڕۆ لۆتوو گێژنەیەو دەبی درت خۆشبی، ئەو سەگبابە سەگتۆپ بوو، گۆتم فایدەی چیە کە هەورین لەبن عاردیبی، مان و نەمانی ئەو پیاوەی لۆمن هیچ لە وەرزعەکەی ناگۆڕی! شێرۆ گۆتی: بەران گێم لێبوو ئێک لەکوڕەکانی گۆتی: بڕۆن لە تەنیشت هەورینی خێزانی قەبری لۆ لێدەن، چونکە بابم وەسیەتی کردیە لە تەنیشتەوی بشارنەوە!

زۆر بێتاقەتبووم و گۆتم: ئەو کابرایە بە مردیتیش واز لە هەورینی ناینی و دەیەوێ لە تەنیشتەوی بشارنەوە، ئەوها بڕوا ناتانم سەر لە قەبری هەورینیش بدەم، بابم گۆتی: کوڕم چدەکەی لەگەر کابرایەکی کە دەستی دەڕواو حیزب و حکومەت هەمووی لە پشتیتی، چبکەین کوڕم، ئەوڕۆ ڕۆژ ڕۆژی جاشانە، ئەوڕۆ ئەوەی جاشبووەو شەووڕۆژ زدی میللەتی خۆی ئیشی کردیە پیاوی گەورەیەو ساحێبی معاشی زۆرو خانی زۆرو چەکداری زۆرو زەوی و زاری زۆرە! کوڕم ئەمە دەرەقەتی ئەوانە ناێین و ناتانین بەرامبەریان ڕاوەستین، باشنییە خوا هەیەو قیامەت هەیەو زۆرجاریش لەسەر دنیایێ تۆرەیان لێدەبیتەوە!
قسەکەی شێرۆی ڕاست دەرچوو، مەیتی ئەو جاشەیان لەتەنیشت هەورینی شاردەوەو بە ئاسنی سیاج و گومبەتەکی گەورەشیان لۆ دروستکرد، دەرکەیان تێهێخست و تۆپ و کلیلیان لێدا، ئەگەر بشچووبامە سەر قەبران لە دوری قەبری هەورینم دەدیت و نەمدەتانی لێی نێزیک ببمەوە، تازیەکی زۆر گەورەیان لە گەورەترین مزگەفتی شاری لۆ ئەو جاشەی داناو هەرچی مەسول بوو سێ ڕۆژی تازیەی بەپێوە ڕاوەستابوو و بەخێراتنی مێوانانی دەکرد، فەوریش ئەمرەکیان دەرکرد و ئەویان بە پلەی لیوا حانەنشینکردو کوڕەکیشیان لەجێی وی داناو بە فەردە پارەشیان دانێ بەناوی مەسروفاتی تازیەی!
پاش دوو مانگ تێپەڕین بەسەر ئەو وەزعەی هێوارەکی بابم گۆتی: کوڕم پێمباشە فکرەکی بکەیەوەو بە هوردی بڕیارەکی بدەی، تازە هەورین ڕۆیشت و تەواو، ئەمە شوکرین و تەسلیمی قەدەری خوای گەورە دەبین، پێمباشە بچیەوە دەوامەکەیی و سەبر سەبر دەست پێبکەیەوە، حەزدەکەم بزانی ژیان بەردەوامەو لەسەر کەس ڕاناوەستی، زۆرم پێخۆشە بەگێی من و داکت بکەیی و دەست بە دەوامەکەی بکەیەوە، گۆتم: وەڵلاهی بابە زۆر بێتاقەتم و ژیان بەتەواوی لەبەر چاوم تاریکبووە، بەران ئەمن وا هەورینم لەدەستچوو، با ئەنگۆشم لەدەست نەچی، بە گێتان دەکەم و دەچمەوە دەوامێ، سەبرەکم لێبگرن، لەو ڕۆژانە دەگەڕێمەوە گوندی دەست بە مامەستایی دەکەمەوە!
پاشی دە ڕۆژی بڕیارمدا بگەڕێمەوە گوندی و دەست بە مامەستایی بکەمەوە، جانتام دەستدایێ و خواحافیزیم لە داک و بابم کردو بەڕێکەتم، دختۆر شێرۆ سوندی خوارد گۆتی: هەتا شەقراوەت دەبەم، گۆتم: ئەو ئەزیەتەی ناوێ با دیسان تڕومبێلەکەت نەکوژێتەوەو تووشی کێشە نەبی، گۆتی: دنیاش خرابی هەر دێم، ئیدی لەگەر دختۆر شێرۆی هەتا شەقراوەی چووم و لەوێ خواحافیزیم لێکرد، هەتا دەمرم لە چاکەو پیاوەتی دختۆر شێرۆی جیران و برادەر دەرناچم، بەڕاستی پیاوی تەنگانەی بوو، مەردبوو، بە هەڵوێستبوو، لە شەقراوەش سواری تڕومبێلی بووم و بەرەو گوندی بەڕێکەتم، پاش عیشایەکی درەنگ گەیشتمەوە گوندی و حەسەنە فەندی و مەڕبێنەفەندی و خەرکی گوندی زۆریان پێخۆشبوو گەڕامەوە گوندی و دەستم بە مامەستایی کردەوە، ئیدی هێدی هێدی خۆم بە مەکتەبێ مەشغولکرد، ئەو کاتانەی دەگەڕامەوە شاری، هەموو ڕۆژێ جارەک دوربەدوری دەچووم سەرم لە قەبری هەورینی دەداو تێر تێر دەگریام!
حەفت ساری ڕێک لەگوندی مامەوەو لەسەر داوای خۆم گوازرامەوە مەکتەبی ناو شاری هەولێرێ، لەو مەکتەبەش برادەری تازەم پەیداکردو مەشغولبووم بە دەرس گۆتنەوەی، ئەوەی لەدرم دەرنەدەچوو هەورین بوو، ئەو هەورینەی ئاگری لە هەناوی بەردام و ئەو ئاگرەش هەتا نەچمە بن خاکی دانامرکێ!
سێ سارم لەو مەکتەبەی بەڕێکرد، ڕۆژەکی مام حوسێنی بەردەست هاتوو گۆتی: جەنابی مدیر ئەتووی دەوێ، ئێکەک هاتییە و دەیەوێ بزانی تەلەبەکەی کووە لە دەرسی توو، گۆتمە تەلەبەکان: بە بێدەنگی دانیشن هەونکە دێمەوە، بەڕێکەتم لۆ ژۆری مدیری، وەکی چوومە ژۆرێ دەبینم هاژەی کیژی قادرە فەندی، خوشکی هەورینی دانیشتیە و تەلەبەکیش لە تەنیشتی ڕاوەستایە، چاوم بە هاژەی کەت و درم ڕنگەی لێوەهات، هاژەش وەکی ئەمنی بینی سامگرتی بوو و بەینەکی باش بەس تەماشای کردم، ئەو تەلەبەی لە تەنیشتی ڕاوەستابوو، گۆتیە هاژەی: پلکێ(پورێ)، ئەوە ئەو مامەستایەیە کە هەرجاری دەمبینی پێم دەرێ: لەناو ئەو دوو چاوانەی توو نهێنییەک هەیەو ئازارم دەدا، بەران نازانم ئەو نهێنییە چیە؟ مدیر بێدەنگی من و هاژەی شکاندو گۆتی: مامەستا دەرێی ئێکدی دەناسن؟ گۆتم: بەرێ ئێکدی دەناسین، هاژە پێمبرێ ئەو تەلەبە کێیە؟ گۆتی: لۆ قەت دیقەتت نەدایتە ناوی؟ گۆتم: ناوەڵلا، سێسەت چارسەت تەلەبەم هەیەو دیقەتم نەدایە، گۆتی: ئەوە کوڕی هەورینیە لە سەرۆک جاشەکەی، ئێستا لەکنەمن دەژی و برایەکانی لە کابرای دەریانکردو لە هەموو میراتیش بێبەشیانکرد، فرمێسک بە هەردوو چاوم داهاتە خوارێ و گۆتم: ئێستا لە نهێنی هەردوو چاوی ئەو تەلەبەی تێدەگەم کە هەر جاری دەیبینم ئازارم دەدەن، ئەو چاوانە هەردوو چاوەکەی هەورینینەو ڕۆژانە خۆم پێ نیشان دەدەن!
پاش دە دەقەکی هاژە ڕۆیشت و تەلەبەکەش چۆوە ژۆری خۆیی و ئەمنیش بە هێمنی چوومە ژۆری مامەستایەکان کە چۆلبوو و کەسی لێنەبوو، لەسەر کورسیەکی دانیشتم و تێر تێر لۆ ئەو ڕۆژانە گریام کە هەورینم تێدا ناسی و کۆشکەکی گەورەم لە خەیاری خۆم لۆی دروستکرد، ئەو کۆشکەی سەرۆک جاشەک ڕوخاندی و ئێستاش کوڕەکانی جێی ویان گرتتەوەو ڕۆژانە هەزاران کۆشکی ئەوها دەڕوخێنن! ئیدی پاش هاتنی هاژەی لۆ مەکتەبێ و ناسینی کوڕی هەورینی، هەموو ڕۆژێ کە ئەو کوڕەم لە مەکتەبێ دەدیت، لە دوریڕا زەردەخەنەکی پڕ خەفەتم لۆ دەکردو، وامدەزانی هەورینی دەبینم و هەر مایەو نەمردیە.
ئێستا ڕەنگە بپرسن فەیرۆز چی بەسەرهات، لەو سارانە دوایی بە حوکمی نەخۆشکەتنی خێزانی ڕەحمەتیم، کە تووشی شێرپەنجەی ببوو، دەچووینەە نەخۆشخانەی نانەکەلی لۆ چارەسەری، ڕۆژەک دانیشتبووین لە نۆرەی وەرگرتنی دەرزی کیمیایی، ژنەک بەرامبەرمان لەسەر کورسییەکی نەخۆشان دانیشتبوو، داوە پرچەکی بەسەری وەنامابوو، بگرە برۆشی نەمابوو، بەس دەیناراندو دەگریا، بەین بەین بە هوردی دیقەتی منی دەدا و چاوی دادەنا عاردی و دەگریا، خێزانی ڕەحمەتیم گۆتی: پێدەچی ئەو ژنە بتناسی، هەر تەماشات دەکا! گۆتم: شکلی غەریب نییە، بەران بەبیرم نایێتەوە کێیە، هەندەی نەبرد ژنەکەیان برد لۆ دەرزی کیمیایی، گەیشتە نێزیکی من و کورسییەکەی ڕاگرت، تەماشایەکی منی کردو فرمێسک بە چاوی داهاتە خوارێ و گۆتی: گەردەنم ئازاد دەکەی؟ گۆتم: ئەمن ناتناسم هەتا گەردەنت ئازاد بکەم، ئەتوو کێی؟ گۆتی: ئەمن فەیرۆزم! وەکی ئەو قسەی کرد، تاسام و هەر وەختبوو شێتبم، هەستامەوە دەست لە قوڕگی بنێم و بیخنکێنم، دوایێ خۆمگرت و گۆتم: دەبینی چت لەمن و هەورینی کرد، ژیانی مەت وێرانکرد، ئێستا کوو داوای گەردەن ئازایی دەکەی، گۆتی: خوا تۆرەینگۆی لێکردمەوە، تووشی سەرتانی مەمکی بوویمەوە هەر دوو مەمکیان بڕیمەوە، ئەوە دوو سارە دەرزی کیمیاییم لێدەدەن و هەموو دەقەک تەمەننای مردنێ دەکەم، تەئکیدم لە سێ مانگیدی زیاتر ناژیم و دەمرم، توخوا گەردەنم ئازادکە! گۆتم: ئەگەر ئەمنیش گەردەنت ئازادکەم، ئەدی لەو دنیای چ وەرامەکی هەورینی دەدەیەوە، ئەوەی ئەتوو لەگەمەت کرد کەس لەگەر کەسی نەکردیە! بە چاوی پڕ لە فرمێسک کورسیەکەیان ڕاکێشاو بردیان دەرزی کیمیایی لێدەن، ئەمنیش دانیشتمەوەو بە هێمنی فرمێسکم لۆ ئەو برینانە ڕێشت، کە هەتا ڕۆژی قیامەتێ ساڕێژ نابن!
تەواو![1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 465 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
آیتم های مرتبط: 150
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 08-07-2022 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 465 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,430
 شؤمارە عەسگەل  105,539
 کتاووەل 19,425
فایل های مرتبط 97,460
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. جنوبی  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - چند زبانه  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - زبانی  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - ادبی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type -  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - کرمانشاه  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - شهرها - ایلام

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.516 ثانیه(اێس)