کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,429
 شؤمارە عەسگەل  105,539
 کتاووەل 19,424
فایل های مرتبط 97,460
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
قوماش 142
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 142

قوماش 142
قوماش 142
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

لۆ ڕۆژی پاشی جانتاو شتم حازرکرد و هەندە کەلوپەلم تێکرد، چونکە جارێ عوتلەی سەری سارێ بوو، هەموو شتم لەگەر خۆم نەبرد، هەر بایی یەک دوو ڕۆژم لەناو جانتای کرد، گۆتم: بچم هەم مەکتەبەکەو جێ و ڕێم ببینم، هەم مدیریش موباشەرەم لۆ بنووسی، داکم خەمیبوو، دەیگۆ: کوڕم هەر ئیشت تەواو بوو، زوو وەرەوە، گۆتم: بەچاوان هیچ خەمت نەبی، ڕۆژی پاشی جانتام دەست دایێ و بابم شێست دیناری دامێ و دەستی وی و داکم ماچکرد و خواحافیزیم لە ئامۆزایەکانم کردو دختۆر شێرۆ گۆتی: یاڵلا با بتگەینمە نەقریاتی، سواری تڕومبێلی بووم و بەڕێکەتین لۆ نەقریاتی، گەیشتینەوێ، دختۆر شێرۆ بەجێی نەهێشتم، هەتا تڕومبێلەکەمان بەڕێنەکەت، هەر لەگەراجی چووینە دەرێ، شوفێرەکە گۆتی: پارەکەی خڕکەنەوە، دەستم لە گیرفانم ڕاکردو پارەکەم دا نەفەرەکەی پێشم، ئەویش ئی هەمووانی خڕکردەوەو دایە شوفێرەکەی، لە هەولێرێ دەرچووین و گەیشتینە نێزیک شاوێسی، تەماشامان کرد زیاتر لە سەت تڕومبێل ڕاوەستابوو، شوفێرەکە گۆتی: ئەوە هەموو ڕۆژێ دەردی منە، ئەوجە ئەنگۆ دەیننە خوارێ و هەویەو سین و جیم دەست پێدەکا، کورە لەکاتی پرسیاری نەکەن بشێوێن، وەڵلا بەس بشێوێن لوولتان دەدەن، خۆ هەویەتان مەزبووتە؟ هەموو گۆتمان بەرێ! لە دری خۆم گۆتم: دە فەرموو دەی، لە سەیتەرەی سەدامی قورتاربووین، ئەوجە نۆبەتی سەیتەرەی وانەیە، کێشەکە ئەوەبوو سەیتەرەشیان دابەش کردبوو، ئەوەی شکیان لێبکردبا، دەیانهینا خوارێ و بە شاپان دەیانبردە ژۆرەکەی ئەوسەری و ئەوجە لەوێش بەس خوا دەیزانی چی بەسەردێ!
پاشی سێ چارێگە سعاتی، گەیشتینە سەیتەرەیی و دەستمان بە فاتیحەو قولوەڵلا خیندنێ کرد، دوعامان دەکرد قورتاربین و تووشی بەزمەکی نەبین، هەر گەیشتینە چەکدارەکەی گۆتیە شوفێرەکەی: تڕومبێلەکەی ڕاگرەو وەرنە خوارێ، شوفێرەکە بڕەکە چووە ئەولاترو تڕومبێلەکەی ڕاگرت و گۆتیەمە: کاکە هەویەکانتانم بدەنێ با لۆیان ببەم، ئەنگۆ لێرە ڕاوەستن، ئەگەر گازیان کردن وەرن، ئەگەر نا لێرە مەجوولێن! هەویەکانمان دایێ و وەریگرت و گۆتی: ئەڵلا بەناوت، ڕۆیی لۆلای چەکدارەکان، ئەو چەکدارانەی ئاگریان لەنیوچەوانی دەباری و دەتگۆ بەس لۆ ئەزیەتدانی ئەو میللەتەی دروست بووینە!
دەوری پێنج دەقەکی پێچوو، شوفێرەکە هاتەوەو گۆتیە من و ئێکیدی: بڕۆن گازتان دەکەن! هەر لەخۆمەوە ترسەک دایپۆشیم، قسەی شوفێرەکەشم بەبیر هاتەوە کە گۆتی: مەشێوێن، خۆم وا پیشاندا نەشێوایمە، بەران هەموو قالبم دەلەرزی، ئەوەی لەگەرمدابوو، گۆتی: مەشێوێ و مەترسێ، ببینە ئەمن کوو دەچمە ناو چاویان و وەرامیان دەدەمەوە، گۆتم: چاوەکەمی بڕەک بورغییەکەی شلکەوە، با بەسایەی توو ئەمنیش نەدەنە بەر شاپان! پێم سەیربوو کابرا زۆر موسەیتر دیاربوو، خۆزگەم بەخۆی دەبرد!
چووینە ژۆرەکەی، زەلامەکی تەنگەستووری چار شانەی سمێر سبوغکرای دانیشتبوو، قاپە برنج و ترشەکی لەپێشبوو، ڕانە مریشکەکی لەسەربوو، برنجەکەی بەنانی تیری دەخواردو بە مراکان ترشەکەی(شلە)لەسەر دەکرد، سەلاممان لێکرد، هەر خۆشی لە گورە نەبردو خەریکی خواردنی ڕانە مریشکەکەی بوو، سەری برند کردو گۆتی: کێوە دەچن؟ گۆتم: ئەمن تەعین بوویمە بە مامەستاو دەچم موباشەرەی دەکەم! گۆتی: ئەمن بەگێل تێدەگەی، کا مەتکەب بەو هاوینەی هەتا بچی موباشەرەی بکەی! وەکی گۆتی مەتکەب، بێزم لە خیندن و مەکتەب و کوردایەتی بۆوە، ئەتوو وەرە نەخیندەوارەکی ئەوها لە سەیتەرەی دابنێیی و ئیهانەی ئەو هەموو خەرکەی بکا! ئەمر ئیداریەکەم دەریناو لۆم ڕاگرت، بێئەوەی تەماشا بکا، هاواری کرد: سابە، کورە سابەی خۆڕی، وەرە لۆم بخینەوە، ئەمن دەستم چەورە، با ئەمرەکەی چەور نەبی، دەمزانی سەتاسەت درۆی دەکاو نازانی بخینتەوە، بەران بە فێری دەست چەوریەکەی خۆی دەربازکرد، سابە هات و بە تووندی ئەمرەکەی لێوەرگرتم، تەماشایەکی کردو گۆتی: هەوە، ئەوە ئەمری تەعینیتی دەبتە مامەستا لەو گوندەی، ئەوجارە ڕووی لەو برادەرەی تەنیشتم کرد، ئەوی گۆتیە من مەشێوێ، پێیگۆ: ئەتووش بوویە مامەستا؟ ئەویش دەوی تێکئاراو گۆتی: ها، ئا، نا، مەسوولی نانخۆر قیت بۆوەو یەک زللەی لەبن گێیدا، گۆتی: سەگی سەگباب، ئەو ئایی و نایە چیە، لۆ نارێی لۆ جاسووسی دەچم و تەقریری دەبەم! کابرای بەستەزمان هەر بەجارەکی شێوا، سابەو یەک دووەکیدی بە پێلەقان کەتنە سەری بردیان، مەسوولەکە ئەمرەکەی داوە دەستە من و گۆتی: بڕۆ دەفنبە بڕۆ! ئەمرەکەم وەرگرتەوەو بە غاردان چوومەوە کن تڕومبێلەکەی، گۆتمە شوفێرەکەی بابڕۆین، گۆتی: ئەدی نەفەرەکەی دی؟ گۆتم: لوولیان دا!

گۆتی: هێشتا پێنج شەش سەیتەرەمان لەپێشە، ئەوها بڕوا بە تاقی تەنێ دەمینێمەوە! سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین، ئێکەک لە پێشەوە دانیشتبوو، گۆتی: ئەو زەلامەی لوولدرا خەتای خۆیبی، زۆری خۆهەرکێشاو گۆتی: ئەمن شێرم و دەچمە ناو چاوی ماری، ئینسان نابی ئەوها بێمنەتبی، دەبی زیرەک و دیبلۆماسیبی و بزانی کوو قسەی دەکاو لەکێ قسەی دەکا، دەبی نەرم و نیانبی و لەزمانی ئەو چەکدارانە بزانی! وەلحاسر هەتا گەیشتینە سەیتەرەی مەلائۆمەری کابرا موحازەرەکی لۆداین لەسەر کوو دەربازبوونێ لە سەیتەرەی! شوفێرەکە گۆتی: دیسان هەویەکانم بدەنێ، بزانین ئەوجارە چمان بەسەردێ، هەویەکانمان دایێ و ڕۆیی لۆ ژۆرەکەی ئەوسەری، ئەمە هەموو تێکڕا دوعامان دەکرد بەسەلامەتی دەرچین، چونکە ئەو سەیتەرە جوودابوو لەگەر ئەوەی شاوێسی، ئەدی نەمگۆ سەیتەرەشیان لەبەینی ئێکدی دابەشکردبوو، بڕەک پێچوو شوفێرەکە هاتەوەو گۆتیە من و کابرای موحازەرەی لۆداین: بڕۆنە ژۆرێ و ئیشاڵلا بەسەلامەتی دێنەوە، دوعامان خیندو پفەکمان لەخۆمان کردو بەڕێکەتین لۆ ژۆرێ، کابرا لەڕێیێ بەمنیگۆ: خۆت توڕە مەکەو دیبلۆماسیبە، بە دیبلۆماسیەت دەرباز دەبی، گەیشتینە دەرکەیی چووینە ژۆرێ، دیتم قەرەوێرەک داندرایەو زەلامەک لەسەر ڕاکشایە، دوو چەکداریش لەدیاری ڕاوەستابوون، کابرای سەر قەرەوێرەی هەویەکەی مەی لەدەستی بوو و تەماشای دەکرد، سەلاممان کردو کەس وەرامی نەداینەوە، کابرای سەر قەرەوێرەی لاقەکی هاویشتە سەر لاقەکەیدی و تەماشا منی کردو گۆتی: ئەوە خێرە لە هەولێرێ هاتی؟ گۆتم: بوویمە مامەستاو دەچم موباشەرەی دەکەم! گۆتی: بەو عوتلەو موباشەرە، دەترسێم بە خەشیممان تێبگەی؟ ئەو زەلامە دیبلۆماسیەی لەگەمنبوو، لەو گۆڕەی بە جواب هات و گۆتیە کابرای: هەڤاڵی تێکۆشەر با ئەمن تێتبگەینم مەسەلە چیە، ئەوە باش نازانی قسان بکا، کابرا لەسەر قەرەوێرەکەی قیت بۆوەو دانیشت و بەینەکی تەماشای کابرای کرد، ئەوجە گۆتی: کێ بەتووی گۆتیە گوی بخۆی، لەخۆتەوە دەستت بە گوخواردنێ کردیە؟ هەر ئەو قسەی کردو چەکدارەکان وەرگەڕانە کابرای بە قۆنداغە کلاشینکۆفان، لێدەو بووکتە، ترسام وەرگەڕێنە منیش، لۆیێ یەکسەر کتابی تەربیەم دەریناو دامە کابرای سەر قەرەوێرەی، ئەویش وەریگرت و گۆتیە چەکدارەکی: وەرە کورە ئەو پەڕە قاقەزەی بخینەوە بزانە چی تێدا نووسرایە؟ ئەویش وەریگرت و تەماشایەکی کردو گۆتی: ئەوە بوویتە مامەستا و قسەکەی تەواوە، ئەویش گۆتی: ها هەویەکەت، ئەو پەڕە قاقەزەشی بدەنەوەو بابڕوا، ئەو سەگبابەش ببەن فڕێیدەنە ناو ئەو حەوزەی ئاوەی پشتەوە، پێدەچی لۆ جاسووسی هاتبی، لۆ هێوارێش کەرەبابەکەی پشتەوە سەرببڕەو بە ئاوی خۆی لۆم لێنێن! ئەمن شتەکانم وەرگرتەوەو چوومە دەرێ و هەزار دوعام کردیە گازم نەکەنەوە، گەیشتمەوە لای تڕومبێلی و چەکدارەک هات و گۆتی: وەرە بگەڕێوە! نەوێرام برێم: لۆ؟ یەکسەر وەگەری کەتمەوە، وەکی دەڕۆیشتم لەترسان لاقم تێکئارابوون و هەزار دوعام کردیە نەمگێڕنەوە، چوومەوە ژۆرێ و کابرای سەر قەرەوێرەی گۆتی: لەوسەری وەکی هاتیەوە جۆڕکە گیزەکم لۆبینە، ئەو گوندەی لۆی دەچی گیزی دەرەجە ئێکیان هەیە! گۆتم: وەی بەچاوان، کوو لۆت ناینم! گۆتی: دەبڕۆ خوات لەگەربی، گەڕامەوە لای تڕومبێلی و شوفێرەکە گۆتی: ئەوە لۆ بەتەنێی؟ گۆتم: ئیفڕاد مایمەوە، گۆتی: ئەدی کا دیبلۆماسیە ناودارەکە؟ گۆتم: ئەویش لوولدرا! شوفێرەکە سەرەکی باداو گۆتی: بابڕۆین، ئیدی سواری تڕومبێلی بووین و بەڕێکەتین!

نامەوێ زۆر لەسەر کێشەو دۆخەی سەیتەرەکان بڕۆم، بەران ئەوەندەی دەرێم هەتا گەیشتمە سنوری ئەو ناوچەی گوندەکەی لێیە یازدە سەیتەرەمان بڕی، شوفێری تەکسییەکەی بەمنیگۆ: لێرە چاوەڕێبکە، هەر نیو سعاتیدیە جێبەک پیکابەک دەردەکەوی و لەگەوی سواربەو بڕۆ، ئەو جێبە نێزیکی گوندیت دەکاتەوە! گۆتم: یەعنی ئەو جێبەش نامگەینیتە ناو گوندی؟ گۆتی: نەخێر، لەوێش دەبی چاوەڕێبکەی تەرەنتەرەک بێ نێزیکت بکاتەوە، گۆتم: یەعنی بە تەرەنتەرەکەش ناگەمە ناو گوندی، شوفێرەکە گۆتی: هەر جاری یەکەم ناخۆشە، دوایێ لێڕادێی، خوات لەگەر! شوفێرەکە ڕۆیشت و ئەمنیش بە تاقی تەنێ مامەوە، هەر چاوەڕێبووم جێبەکە دەرکەوی، وەختەکی پیرەمێردەک بەدەرکەت و سەلامی لێکردم، سەلامم وەرامداوەو گۆتی: دەرێی چاوەڕێی جێبەقووتەی دەکەی؟ گۆتم: بەرێ، گۆتی: زۆر باشە، هەندەی نەمایە دەرکەوی، خێرە بەخۆو بەو جانتایەی دەچیە ئەو گوندانە؟ گۆتم: بوویمە مامەستا لە گوندی، دەچم موباشەرەی دەکەم، گۆتی: چدەکەی؟ گۆتم: موباشەرە، گۆتی: مەعنای چیە؟ گۆتم: یەعنی دەچمە کن مدیری مەکتەبەکەی کتابی تەعین بوونی خۆمی دەدەمێ و کتابم لۆدەکاتەوە لۆ هەولێرێ و دەرێ ئەو زەلامە دەست بەکاربوو! گۆتی: وەڵلا مەمنونی خوایبە مدیر لەوێبی، گۆتم: لۆ کێوەچووە؟ گۆتی: سەتاسەت چوویتە ئێرانێ، ژنەکەی نەخۆشەو لۆ عیلاجی بردیتی! وەکی ئەو کابرایە ئەو قسەی کرد خەمەکی گەورە دایگرتم، گۆتم: دەفەرموو دەی، ئەو هەموو ڕێیەم بڕیە ئێستاش مدیر لەوێ نەبی! دوو سێ جاران ویستم بگەڕێمەوە، دوایێ گۆتم: ئەمن ئەو هەموو ڕێیەم بڕیە لۆ بگەڕێمەوە، مادام هەر هاتیمە، لە گوندی پاردەدەمەوە هەتا جەنابی مدیر دێتەوە، بگەڕێمەوەو مەسول سەیتەرە بمبینی بێ گیز هاتیمەوە لوولم دەداو فڕێم دەداتە ناو حەوزە ئاوەکەش! پاش بینەو بەردەکی زۆر لەگەر مێشک و خەیارم بڕیارمدا بچمە گوندەکەیی و هەرچی دەبی باببی!
نیو سعاتەک تێپەڕی و جێبەکە هات، سەلامم لە شوفێرەکەی کردو تێمگەیاند دەچمە کێ، گۆتی: دیارە دەتەوێ بە قاچاغ بچیە تورکیای یان ئێرانێ و لەوێش دەرچی لۆ ئەوڕوپای؟ گۆتم: ناوەڵلا بە مامەستا دامەزرایمەو دەچم موباشەرەی دەکەم، کابرا بەینەکی تەماشای کردم، ئەوجە گۆتی: ئیشەکی باش دەکەی، ئەگەر ئەمەش نەخیندەوار دەرچووین، با مندارەکانمان نەخیندەوار دەرنەچن! خوا بتپارێزی مامەستا!
هەندەی نەبرد جێب پڕبوو، شوفێرەکە ناوی خوای لێهیناو سلفی لێداو وەرینەگرت، دوو سێ جاریدی سلفی لێدا، وەرینەگرت و نەگرت، ئاوڕی لەمە داوەو گۆتی: یاڵلا دابەزن! گۆتم: قاتی نارێی ناڕۆم؟ گۆتی: نا وەنارێم، دەرێم وەرنەخوارێ و پاردەن! بەناچاری هاتینە خوارێ کابرا گێڕی دا بۆش و ئەمەش پاردە، پاش بینەو بەردەکی زۆر خوا ڕەحمی کردو جێب بەئیشکەت، سوار بووینەوەو کابرا پێی لێنا، ماوەکی باش ڕۆییی و گەیشتینە ڕوبارەکی بڕەک بەرین، گۆتی: دوعای بکەن جسرەکە نەشکابی، گۆتم: لۆ شکایە؟ گۆتی ئەو بەرەبەیانەی شەڕەکی قورس لێرە ڕوویدایە، شکی ئەوەی دەکەم جسرەکەیان تەقاندبیتەوە، گۆتم: خێر برێ ڕەحمەت لە بابت! گۆتی: وەڵلا کووت لۆ باسدەکەم ئەوهایە، گۆتم: یاڕەبی خوایە زۆر شوکر تووشی چبووم، پیرەمێردەکە گۆتی: کوڕم ئەوە جارێ لێ لێیە، هێشتا لۆلۆ مایە!

گۆتم: ئەوها بڕوا وەزعەکە خۆش دەرناچی! گۆتی: مامەستا پێدەچی ئەتوو بە کێک و شیری گەورە بووبی و ساردی و گەرمیت نەدیتبی و هەر لەکۆشی داکت گەورەبووبی! گۆتم: وەڵلاهی بەقەدەر هەر هەمووتان ناخۆشیم دیتیەو دەردەسەری دنیایێ بەسەمن داباریە، پیرەمێردەکە کیسەی تووتنی دەرهیناو جغارەکی پێچرای لەناو دەرهیناو لۆمنی ڕاگرت، گۆتم: مەمنون جغارەی ناکێشم! گۆتی: دەترسێم ئەتووش برێی جغارە لۆ بەشەری خراپە، گۆتم: هەر ئەمن وەنارێم، هەموو دنیا وەدەرێ! جغارەکەی هاویشتە دەوی و چەرخەکی دەریناو جغارەکەی پێکردو گۆتی: ئەمن بەو جغارەی مایمە، ئاگری هەناوم بەو دووکەرەی دەکوژێنمەوە، ئەوجە قوومەکی دورودرێژی لە جغارەکەیداو گۆتی: برینی درم گەلە قۆرە، ئەگەر خوا عومریدا لەگوندی هەمووت لۆ باس دەکەم! بەینەکی تەماشا هەردوو چاوەکانی پیرەمێردەکەم کرد، پڕی فرمێسک ببوون و پەلەپەلیان بوو دابارنە سەر ڕوومەتە چورچ و لۆچەکەی ئەو پیرەمێردەی ئاگری لە هەناوی دەباری، لەدری خۆم گۆتم: سەتا هەزار ئەو پیاوەش وەکی من عاشقەکی سەرسەختی ئێکی وەکی هەورینی بووەو پێینەگەیشتیە، لەبنی درم گۆتم: خۆزگە کامیرەکم پێدەبوو و لە نێزیکەوە ڕەسمەکی ئەو دەموچاوە خەماویەی تووم دەگرت، درنیامە ڕۆژەک دادێ دەبیتە جوانترین تابلۆو هیچی کەمتر نابی لە ڕەسمەکەی کیژی کافرۆشی! پیرەمێرەدەکە ئاوڕەکی لای منی داوەو گۆتم: کوڕم، ئەدی نەمگۆ ئەوە جارێ لێ لێیە و هێشتا لۆ لۆ مایە!
لەگەر دەنگی شوفێرەکەی بەهۆش خۆم هاتمەوەو گۆتی: یاڵلا دابەزن! گۆتمان: خێر؟ گۆتی: برادەرانی کوردایەتی جسرەکەیان تەقاندتەوە، هیچ چارە نییەو دەبی بە دەببەی بپەڕنەوە، ئازارەکی زۆرم پێگەیی و قوڕگم پڕی گریان بوو، تەماشا پیرەمێردەکەم کردو چاوەکانی بوونە دەفتەرەک و لێی نووسرابوو: ئەوە لێ لێیەو هێشتا لۆ لۆ مایە! چارەمان نەبوو و دابەزین، داروبارەکانی ئەوبەرو ئەوبەری ڕوباری زۆربەی سووتابوون، دیاربوو هی شەڕە تفەنگ و ئارپێچیبوو، شوفێرەکە گۆتی: مەمنونی خوایبن لەپەنا ئەو تاشە بەردانە تەقەمان لێنەکەن، بەخوای هەر بەدەربکەون و بمانبینن، دەماندەنە بەر گوللان! پیرەمێردەکە گۆتیە من: وەرە لێرە ڕاوەستەو چاوەڕێبکە، دەرکەی خێرمان لێبکرێتەوە، پارەمان خڕکردەوەو دامانە شوفێرەکەیی و ئەو گەڕاوە، ئەمەش بەخۆو بە کەلوپەلەوە ڕاوەستاین و چاوەڕێی ئەوەی بووین، دەببەک لەوبەری بێ و بمانپەڕێنتەوە!
مایتی.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 451 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 150
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 30-05-2022 أڕا( زریان عەلی )
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 451 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,429
 شؤمارە عەسگەل  105,539
 کتاووەل 19,424
فایل های مرتبط 97,460
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
Folders
 کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - - ماستر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - -  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - شهرها - ایلام  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.515 ثانیه(اێس)