کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,411
 شؤمارە عەسگەل  105,536
 کتاووەل 19,424
فایل های مرتبط 97,458
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
قوماش 121
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 121

قوماش 121
قوماش 121
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

بازۆ هەردوو چاوی پڕی فرمێسک بوون، گۆتی: شەرتبی ئەوەی لە توانام دابی لۆی بکەم، قسە هەیە پاشی یەک دوو حەفتەی دی هەندە دختۆری سویدی بێنە ئێرە لۆ چارەسەریکردنی خەرکی، ئەگەر لەسەر خێران هاتن، بەخۆم دەیبەم و پیشانی ئەو دختۆرانەی دەدەم، بچمەوە سویدیش لەوێش خەمەکی لێ دەخۆم، بەشکوو بتانم بیبەمە دەرێ و لەوێ عیلاجی بکەین! بابم گۆتی: خوا خێرت بنووسی کوڕم، خێرەکی گەورە دەکەی، بەڕاستی لە خەمەکی گەورە داینە، داکم گۆتی: هەمووی لەبن سەری ئەو سەرۆک جاشە سەگبابەی بوو، وەی دەنا بەو دوو چاوانە مەیتم بدیتبا لە دوو تڕومبێلی ڕایبکێشن! بازۆ گۆتی: دەبی بەو دەستانەی خۆم تۆرەی ئەو وەزعەی بکەمەوە، سبەینێ دەچمە بەرەی، هەموو برادەرەکانم لەوێنە، کۆمەرە چەکدارەکی وەگە خۆم دەدەم و دەچین پارچە پارچەی دەکەین، داکم گۆتی: کوڕم، ئەگەر گرتتان بیهننە ئێرەو لە پێش چاویمە گوللە بارانی بکەن، با درم دابکەوی!
بازۆ دەوری دوو سعاتان دانیشت، زۆری قسە لەگەر من کردو زۆر شتی باس کرد، هیچم بەبیر نەهاتەوە، بە دوور و درێژی باسی هەورینی کرد، فایدەی نەبوو، دەیگۆ: وەبیرت نایێ ئەمنیش دەمگۆ هەناری دەینم و دەبمە ولداش زاوات، ئەتوو بەفرینی بینەو ئەمنیش هەنار، ئەتووش دەتگۆ کورە هەی بێ ئاقر هەورین هەورین، نەک بەفرین! ئەمن بەس سەرم بادەدا، داکم ئەلبومەکەی هیناو کۆمەرە ڕەسمەکی من و بازۆی پیشان دام، لە سەر قەراتێ و لە ئاکرێ و لە سەرێ ڕەش و لە بەغدایێ گرتبوومان، بازۆ دەیگۆ: ئەوە بەغدایە، ئێرە ئاکرێیە، ئەوە سەرێ ڕەشە، ئەمن تەقەی سەرم دەهات! ئەمە لەو وەزعەی دابووین، وەختەکی دختۆر شێرۆ بەژۆرێ کەت، ڕدێن و سمێری تێکەر ببوو، کەچە شەروارەکی لەبەربوو، هەر لەدەرکەی حەوشێ هاواری کرد: دختۆر شێرۆ هاتەوە؟ داکم گۆتی: هەی قوون کەتی ئەوە کوو درت هات بەخۆت و مارو مندارت بە لادەی دەرپەڕی و ئەمەش ئەوها بەجێبێلی! شێرۆ گۆتی: ماشەڵلاجێی خۆم زۆر دەبۆوە ئەوجە نۆبەتینگۆیە، دوو منداری خۆڕی خۆمم لە سندوقی نابوو، ئەوجە جێمان بۆوە، شێرۆ لەو قسانە دابوو، وەکی چاوی بە بازۆی کەت، گۆتی: ئۆی ئەوە چاو بەلەبۆق نەبی، ئەوە کەنگی هاتیەوە سەیە! هەردووک غاریاندا ئێکدی و باوەشیان پێککردو تێر تێر ئێکدیان ماچ کرد، شێرۆ هات دانیشت، بابم بەخێراتنەوەی کردو گۆتی: دختۆر شێرۆ هەتا کێندەرێ چووی؟ گۆتی: وەڵلا خۆم لە دیانەی مات کردبوو، وەکی خەبەریان دا جەو ساف بووە، گۆتمە منداران: سەگبابینە هەستن بڕۆینەوە! ئیدی هاتینەوە، بەس کەس لەگەڕەکێ مابوو، یان هەموو ڕۆیشتن؟ بابم گۆتی: بەس مارێ حاجی سمایل سۆفی و مام ئەنوەری مابوون، ئەمەش شەوەکی چووینە شاوێسی و لۆ سبەینێ هاتینەوە! دیتمان خێزانی شێرۆی هاتە ژۆرێ و زگی بە پێشە خۆی دابوو، بە خوارو خێچی دەڕۆیی، بازۆ گۆتی: ئەرێ شێرۆ بە خۆو بە ژنەوە لەمە بووینە کێروشکی تورکی، هەر شەش مانگ جارەک مندارەکتان دەبی، دە بەسە بڕەکی لێبگرنەوە! شێرۆ گۆتی: خۆت تێهەرمەقووتێنە چاو بەلەبۆق، دختۆر شێرۆ بەخۆی ئیشی خۆی باش دەزانی و بەخۆشی دەزانی چدەکاو چناکا، دوایێ با پێت برێم، بەخوای بەس ئەو ئیشە تەواوە، ما باقی هەمووی فشەیە!

بابم گۆتی: کاکە واز لە دختۆر شێرۆی بینن، بڕەکیدی تەنگاوی بکەن دۆو دۆشاوی تێکەر دەکا، دەوەرە کیژم وەرە، ئەوە دختۆر شێرۆش لێرەیە، خێزانەکەی شێرۆی هات و سەلامی کرد و چاک و چۆنی لەگەرەمە کردو لەکن داکم دانیشت، پستەپستەکی لەگەر داکم کردو داکیشم ئیشارەتەکی دایێ لۆ بەلوعەکەی نێزیک دەرکەی حەوشێ، ئەویش هەستا، هەندەی نەبرد هاتەوەو دوو پەقرەجی(سەتڵ) هیناو پڕی ئاوی کردو بردیەوە مارێ، بازۆ گۆتی: دختۆر شێرۆ دەرێی قەوماندیتت و ئاوتان نیە! شێرۆ گۆتی: ناوەڵلا، وەکی ڕۆیشتین قفلی سەربانیم گرتبۆوە، تانکیش قەترە ئاوەکی تێدا نەمایە، لۆیێ داکی منداران هات دوو پەقرەجە ئاوی برد هەتا ئاو دێتەوە! بابم گۆتی: کوڕم مار ماری خۆتە هەرچی ویستت وەرە بیبە! شێرۆ تەماشایەکی منی کردو گۆتیە بابم: باشە بە ئاقر ئەتوو ژنەکی لۆ سەرلووسی بینی دەبی چانەبی؟ بابم گۆتی: ئەتوو برێی باشبی؟ دختۆر شێرۆ گۆتی: ئەرێوەڵلا ئێکەو ئێکە، ژن دەرمانی سەت دەردیە، دەردە سووکەکەی سەرەتانە، بەگێی من بکەن، لێ بکشێنەوەو یەک ژنی لۆ بینن! بابم گۆتی: وەڵلاهی دەترسێم کەلکی ژن هینانێی نەبی و ژنەکەش ببتە بەرا بەسەری، ئاخر ئەو بەستەزمانە چی بەسەر چ مایە هەتا ژنی لۆ بینین! شێرۆ گۆتی: ئەدی ئەتوو تەمسیلی ڕەجەبیت نەدیتیە، ناسکە کوو ڕەجەبە گێلی دەگۆڕی و دەیکاتە پیاوەکی دی، ژنەکی هەیتەی لۆ بینە بە دارو بەردی دابدا، بە بیللا بە مانگەکی گێچ و بلانسی سەرلووسی دەکاو دەیهینتەوە سەر تایم! بازۆ گۆتی: بەگێی من دەکەن پەلەی لێناکەن، با پیشانی سێ چار دختۆری باشی بدەین، بەشکو چارەسەری بکرێ، ئەوجە خەمی ژنهینانی لێ دەخۆین! کاکە ژن هینان مەسوولیەتە دختۆر شێرۆ، خۆ هەر ئاو بەخۆ داکردن نیە، ئەو کوڕە نەخۆشەو پێویستی بە عیلاجیە، جارێ کا وەختی ژنێیە! شێرۆ گۆتیە بازۆی: ئاگام لێیە وەتی چاوبەلەبۆق چوویتە خاریج و ماریج، قسەی گەورە گەورە دەکا، بەگێی ئەو قەلاجەی مەکەن و ژنی لۆ بینن، وەڵلا وەکی تۆپی لێدێ، داکم گۆتی: وەڵلا خۆ ئەوەش قسەیە، کێ دەرێ بەو ژنهینانەی باش نابی، بابم گۆتی: بابە ئامەننا بیللا ژنی لۆ دەینین، بەران کێی لۆ بینین؟ داکم گۆتی: خەجەی کیژی پلکم مامزی لۆ دەینین، خەجە هێشتا مێردی نەکردیەو هەناویشی سووتایە لۆ ئەوکوڕەی من!
ڕۆژی پاشی وەختی عەسرێ، بازۆ هاتە ماریمە، سێ چار مەخزەنی لەخۆ بەستبوو، کلاشینکۆفەکیشی پێبوو، هەشت نۆ زەلامیشی لەگەر بوو، پیکابەکی جەیشی عێراقیان پێبوو، داکم هەر چاوی پێکەت، گۆتی: هەی لەبەرت مرم کوڕە کورد، ئیشاڵلا ئەو سەرۆک جاشەت تۆپاندیەو مێشکت بە جادەی وەنووساندیە! بازۆ گۆتی: ناوەڵلا دایە حاجی، کابرا لەمارێ نەمایەو هەراتیتە موسرێ، هەورین و مندارەکانیش بردیە، چووینە مارێی، دیتم مەسوولەک دەستی بەسەر خانیەکەی داگرتیەو لەناو دانیشتیەو عەلەمەکیشی لەسەر بانی چەقاندیە، گۆتم: کا ئەو سەرۆک جاشە خۆڕیە؟ گۆتی: هێواش بابە قسەی پێمەرێ، ئەوە خزمی منە، وا چوویتە موسرێ، خەبەرم لۆ ناردیە بێتەوە، کتابی عەفووم لە بەرەی لۆ وەرگرتیە! گۆتم: بابە عەفووی چ و حاری چ، ئەوە یەکەم دڕندە بووەو دەیان پێشمەرگەی کووشتیەو بەشداری ئەنفالەکانی کردیە، گۆتی: کاکە ئەوە تەنزیمی خۆمان بووەو بە ئەمری حیزب ئەو ئیشانەی کردیە، وەڵلا بێتەوەو ئەوەی لێی نێزیک کەویتەوە، ئەمە وەکو حیزب ئیجرائاتی لەگەر دەکەین!

بابم گۆتی: باشە ئەنگۆ چتان نەگۆ؟ بازۆ گۆتی: بەرێوەڵلا، لێمان بووە قڕەقڕو چەک لێک ڕاکێشان، ئیدی خەرکمان کەتە بەینێ و گۆتیان: بابە ئەنگۆ دوو ڕۆژە هاتینە خوارێ، کێڕان ملتان لەبەر ملی ئێکدی نا، ئیدی ئەمە ئەوێمان بەجێهێشت و هاتینەوە، بەران ئەوان زۆر سەهونە ئەگەر وابزانن ئەوها بە ئاسانی وازیان لێدەینین! بابم ئاخەکی هەرکێشاو گۆتی: وەڵلا ئەوجە ئەگەر ئەوانە بەتەما بن لەو دڕندانە خۆشبن و هەر حیزبەکیش کۆمەرە جاشەکی لە پەنا خۆیبنێ، مەعنای وەیە ئەو میللەتە هیچی بە هیچ نەکرد و ئاخیری ئەو میللەتەی خێربی! داکم زۆر بێتاقەت بوو، گۆتی: ئەمن خەمی چشتەکیدیمە، بابم گۆتی: خەمی چ؟ گۆتی: وەڵلا دەترسێم بەینەکیدی ئەو جاشە بێتەوەو وەکی جاران دەوری ببتەوەو مل لەبەر ملی ئەو کوڕەمان بنێتەوە، بازۆ گۆتی: حەدی چیە، وەڵلا دەبی پارچە پارچەی بکەم، لە خوام دەوێ بێتەوە، ئەوجە دەبینن، کوو تۆرەی ئەوەل و ئاخیری لێدەکەمەوە!
چار پێنج مانگ تێپەڕی و وەزعەکە بەتەواوی ئارام بوو، حوکمەت هێشتا لە هەولێرێ مابوو، پێشمەرگەش هاتنە خوارێ و بارەگایان داناوە، ڕاوە ئەمن دەستی پێکردبوو، بەران ڕاوەکە هەر لۆ عارەبان بوو، زۆربەی ڕەفیق حیزبی کورد و سەرۆک جاشەکان بەبەر لێبوردنی بەرەی کەتن، نەک هەر ئەوەندە هەموویان بوونە شۆڕشگێڕو بارەگایان داناو لە باتی ئاڵای عێراق ئاڵای کوردستانیان بە تڕومبێلی وەکردبوو، لەناو شاری دەسوڕانەوەو کوردایەتیان بە خەرکی دەفرۆشتەوە، دەیانگۆ ئەمە بیست سارە تەنزیمین و لەبنەوە پەیوەندیمان بە سەرێ هەبووەو هەزار و یەک ئیشمان لۆ کردینە، ئیدی خەرکە فەقیرەش بێتاقەتیان پێوە دیاربوو، بەران دەسەراتی هیچیان نەبوو!
بەیانیەکی بازۆ هاتە مارێ و گۆتیە بابم: جلکتان بگۆڕن، دوو سێ دختۆری سویدی هاتینەو لە عەنکاوەی دادەنیشن، مەوعیدم لێ وەرگرتینە، بابچین بیانبینین، بەشکو بتانن چارەکی لەو کوڕەی بکەن، بابم گۆتی: وەڵلا ئەمن دختۆری ئێرەم پێ کردیە و هیچیان پێنەکرایە، دەبا بچین بەشکوو ئیشاڵلا خوای گەورە لەسەر دەستی وان شفای لۆ دەنێری، خۆمان حازر کردو لەگەر بازۆی ڕۆیشتین، بازۆ بەڕازیلیەکی پێبوو، ڕەقەمەکی پێوەبوو، نووسرابوو: بەرەی کوردستانی، دوو ئاڵای گەورەشی پێوە کردبوو، دیاربوو بازۆ سەرە گوریسەکی بەدەست بوو، چونکە بە دائیمی دوو چەکداری لەگەربوو، گەیشتینە عەنکاوەیی و لە کۆرانەکی چووینە ژۆرێ، چەکدارەک هاتە پێش و گۆتی: فەرموون! بازۆ گۆتی: مەوعیدمان لەگەر مستەر جۆرجی هەیە!
مایتی.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 417 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
آیتم های مرتبط: 150
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-04-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( ڕۆژگار کەرکووکی ): أڕا27-04-2022 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 417 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,411
 شؤمارە عەسگەل  105,536
 کتاووەل 19,424
فایل های مرتبط 97,458
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
Folders
 کتاووخانە - کتاب - رمان کوتاه  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - شهرها - سنندج  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - PDF -  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - رمان کوتاه  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.985 ثانیه(اێس)