کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,429
 شؤمارە عەسگەل  105,539
 کتاووەل 19,424
فایل های مرتبط 97,460
Video 1,395
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
قوماش 120
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوماش 120

قوماش 120
قوماش 120
نووسینی: #ئوسامە جەمیل#

گەیشتینە نێزیک خەستەخانەی ولادەی(لەدایک بوون)، سەیتەرەکی پێشمەرگان داندرابوو، دەیانگۆ: ئەوەی جاحێرەو تاقەتی چەک هەرگرتنی هەیە، دەبی چەکی دەست داتێ و بگەڕێتەوە، ویستیان ئەمن بگێڕنەوە، بابم قسەی لەگەر کردن و تێیگەیاندن کەوان ئەمن تازە لە دائیرەی ئەمن بەربوویمەو نەخۆشم، ئیدی وازیان لەمە هیناو لاماندا لۆ ئاقاری و بەرەو شاوێسی چووین، گەیشتینە دەواجینەکەی سەر ڕێیێ، پیاوەک هات، کلاشینکۆفەکی بە ملی وەبوو، چاوی بە بابم کەت، دەستی لەملی کردو زۆر گریا، داکم گۆتی: ئەوە مامت محەمەدە! ئیدی بە پێیان لەگەوی چووینە شاوێسی.
گەیشتینە گوندی، دیتمان چۆل و هۆل ببوو، خەرک هەمووی هەراتبوو، هەندە پیرەمێردو پیرەژن مابوون، چووینە مارێ باپیرم عەلی، بەس ئەو مابوو، هەندەی نەبرد مامم محەمەدیش دیارنەما، ئیدی ئەمە لەوێ ماینەوە، هوردە هوردە خزم و کەس لە شاریڕا دەهاتنە گوندی و خۆیان مات دەکرد، کۆپتەریش لە دەوروبەری گوندی دەسوڕاوەو بەڕاست و بەچەپ ڕەمی دەکرد، وەختەکی سارۆخەکی هاویشتە سەیتەرەی شاوێسی و ئاگری لێ برند کردو خەرکەکی زۆری کووشت، خەرک بە هەزاران بە پانایی جادەی دەڕۆیشتین، لەگەر لێدانی سارۆخەکەی خەرکەکە ڕووی لەناو دەغرو دانی کردو ئەو ئاقارەی دەبڕی، وەختەکی ماری کاکم شێمحەمەد و محەمەد حەللاقی و پلکم ئەسمەریش هاتن، ئەمە هەموو لە ماری باپیرم عەلی خۆمان مات کردبوو، ئێکەک هات گۆتی: دەبابە گەیشتە سەیتەرەی شاوێسی و هەولێر بەتەواوی گیراوە، بابم ترسەکی زۆری هەبوو عەسکەر بەناو گوندی وەرببن و ئەوەی جاحێرە بیگرن و بیکوژن، باپیرم ئیشارەتی لۆ دیوارەکی بلۆک کرد، گۆتی: ئەگەر عەسکەر هات، ئەو دوو بلۆکەی دەردەینن، با جاحێرەکان بچنە ناوی، محەمەدی کوڕ وەختی فیرای ئەو دیوارەی وا دروست کردیە لۆ خۆ شاردنەوەی!
ئەو شەوەمان لەوێ بەڕێکرد، هەموو خەرکەکە زۆر دەترسا، چونکە ناوە ناوە ئەخبار لە شاری دەهات کەوا خەرکەکی زۆریان گرتیەو ئەوەی بیگرن دەیکوژن، داکم و بابم خەمی منیان بوو، زۆر دەترسان بمگرن و بمکوژن، لۆیێ جێیان پێ جێ نەبوو، هەر دوعایان دەکرد خوا بە هانای ئەو میللەتەی بێ، شار بەتەواوی چۆل ببوو، مەگەر ئێکەک تڕومبێلی نەبووبی لۆیێ نەڕۆیشتبی، ئەویش ئەگەر پێی کرابی، لە شاری هاتبووە دەرێ و خۆی لەو گوندانەی دەوروبەری شاری نابوو!
ڕۆژی پاشی دنیا کش و مات بوو، شتەکی وا لەگۆڕێ نەبوو، دەنگی تەقەی هەردەهات بەران کەمتربوو، وەختەکی ئێک دوو کەس لەشاریڕا هاتنە گوندی، لێیان پرسین چ هەیە؟ گۆتیان: شار لە دەست حوکمەتیەو پێشمەرگە نەما، سەیتەرەش نیە ئەگەر دەچنەوە، ئەمە هاتین و چ لەگۆڕێ نەبوو، کاکم شێمحەمەد و محەمەد حەللاق گۆتیانە بابم بابچینەوە شاری، مادام چ لەگۆڕێ نیە لێرە چبکەین، بچینەوە سەر مارو حاری خۆمان باشترە! بابیشم ئەو قەناعەتەی لەبۆ دروست بوو، سواری پیکابەکەی محمەد حەللاقی بووین و سێ تڕومبێل کەتینە دوو ئێکدی بەرەو هەولێرێ!
هاتین و هیچ سەیتەرەک نەبوو، ئەوبەر و ئەوبەری جادەی عەسکەری لێبوو، گەیشتینە لای ولادەی دیاربوو پڕی حەوشەی ولادەی زەلام بوو، سێ سەت چارسەت کەس دەبوو، هەمووی گیرابوون و عەسکەر بە چەکەوە لەسەریان ڕاوەستابوون، لەدەو جادەی کۆمەرە عەسکەرەک ڕاوەستابوون، چاویان بەمەکەت دە دوازدە پارچە پاکەتیان فڕێدا ناو پیکابی، لەوان دەرباز بووین و هێدی هێدی گەیشتینەوە لای مارێ، هاتینە خوارێ و هەرکەس چۆوە ماری خۆی، داکم دەرکەی کردەوەو چووینە ژۆرێ و دەرکەمان پێوەدا، داکم یەکسەر بە بابمی گۆ: زوو جلکی مەلایەتی لەبەرکە، بەشکوو ئەگەر عەسکەریش هاتن ئەو جلکەت لەبەر ببینن و شەرمت لێبکەن و ئەزیەتمان نەدەن! تاکە کەس کە سەری لەو وەزعەی دەرنەدەچوو؛ ئەمن بووم!

دەوروبەری مارێمەو هەموو سەرەکۆرانی گەڕەکەکانی هەولێرێ عەسکەربوو، لە زۆر گەڕەکان هەتا ڕۆژی سێیەمیش خەرکیان دەگرت و دەکووشت، لە هەندە گەڕەکیش چ لەگۆڕێ نەبوو، هوردە هوردە وەزعەکە هێور دەبۆوە، خەرکیش قیچ قیچە دەگەڕانەوە مارێ، بەران زۆرینەی خەرکی کەرکووک و هەولێر و سلێمانی و دهۆکێ ئاوارەی ئێران و تورکیای بوون، ئەو نەهامەتیە ناوی لێنرا کۆڕەو، ئەمەو چەند جیرانەک لەمارێ ماینەوە، بابم و داکم زۆر بەکەمی دەرکەیان دەکردەوەو تەماشای دەرێیان دەکرد، خۆ ئەگەر لە دەرکەش درابا، داکم دەیگۆتە بابم: جلکی مەلایەتیەکەی لەبەرکەو ئەتوو بڕۆ بکەوە، چەند ڕۆژەک وەزعەکەمان بەو نەوعەی بەڕێکرد، چار پێنج جیران مابوون لەگەڕەکێ و شەوێ دەهاتن لە مارێمە نوێژی تەراویحیان لەگەر بابم دەکرد، زۆر جار مام قادری جیرانمان پاش تەراویحی دەماوەو لەگەر بابم دەکەوتنە قسان، ئەو پێیان دەگۆ قادر قرپەستوور، گەلە جار لەگەر بابم باسی منی دەکرد، دەیگۆ: کاکە باشتر نەبووە، هەروەکی خۆیتی و هیچی بەبیر نایێتەوە؟ بابیشم ئاخەکی هەردەکێشاو دەیگۆ: ناوەڵلا هیچی بە بیر نایێتەوەو هەروەکی خۆیتی! گۆتیە بابم: بە ئاقر ئەو سەرۆک جاشەی ئەو وەزعەی بەسەر هەورین و کاکەی هینا چی بەسەر هاتیە؟ بابم گۆتی: نازانم، بەران پێدەچی پێشمەرگە گرتبیان و لە کەندەکی کووشتبیان، تەئکید ئەو نەوعانە هەمووی دەکوژن، چونکە ئەوانە هەمووی خائینن و دەردیان دایتە ئەو میللەتەی! قادر قرپەستوور گۆتی: وەزعەکە ئی وەی نیە دەنا دەچوومە لای ماریان و تاقیبەکم دەکرد بزانم کوویان تۆپاندیە، داکم دەستی بە سینگی وەناو گۆتی: خوایە بەس ئەوەم لەتوو داوایە بیبینم مێشکی بە جادەی وەنووسابی، مام قادر گۆتی: باشە ئەگەر ئەو کیژە بێ و قسەی لەگەر ئەو کوڕەی بکا، ئەتوو برێی مێشکی نێتەوە سەرەخۆو هەموو چشتەکی بە بیر بێتەوە؟ بابم گۆتی: وەڵلاهی برێم چ، هەرچەندە ئاسان نیە هەورینی ببینینەوە، کێ دەرێ مێردەکەی هەرنەهاتیەو لەگەر خۆی نەبردیتە موسرێ یان بەغدایێ! داکم تەماشایەکی منی کردو گۆتی: ئەرێ کوڕم، ئەتوو کەست بەبیردێ بە ناوی هەورینی؟ ئەتوو دەزانی هەورین کێیە؟ ئەمن بەینەکی فکرم کردەوەو سەرەکم باداو گۆتم: نا! بابم گۆتی: ئەدی بازۆت بەبیردێ؟ گۆتم: نا؟ داکم هەستاوە چووە ژۆرەکەی من، بڕەک پێچوو هاتەوە، گۆتی: دە تەماشا ئەو ڕسمانە بکە لەناو ئەو ئەلبومەی بزانە کێت بەبیر دێتەوە! وەرمگرت و تەماشام کرد، هەمووی ڕەسمی من بوو لەگەر خەرکیدی، هیچم بەبیر نەهاتەوەو کەسم نەناسیەوە، ئەوجارە داکم ڕەسمەکی دی لەناو کتێبەکی دەریناو گۆتی: دەبزانە دەزانی ئەوە کێیە؟ تەماشام کرد، ڕەسمی کچەکی بوو، زەردەخەنەکی کردبوو، هەرچەندی برێی جوان بوو، بەینەکی تەماشام کردو گۆتم: نازانم کێیە، بابم فرمێسک بە هەردووچاوی هاتە خوارێ و گۆتی: وەڵلا کوڕم هەرچی بەسەرت هاتیە، لەبەر خۆشەویستیت بوو لۆ ئەو کیژەی، هەونکەش ئەتوو بەبیرت نایێتەوە ئەو کیژە کێیە!

دە ڕۆژەک بەسەر ئەو وەزعەی تێپەڕی، هوردە هوردە خەرک دەهاتەوە سەر مارو حاری خۆی، کۆران قەرەبارغ بۆوە، بابم هەر خەمی ئەوەی بوو، کەنگی عیادەی دختۆران دەکرێنەوەو ئەمن بباتە دختۆرەکی، جارێ وەزعەکە ئی وەی نەبوو ژیان ئاسایی ببتەوە، خەرک هێشتا دەترسا، چونکە عەسکەر و ئەمن ناو بازاڕیان تۆق کردبوو، ئەو خەرکەی حکومەت گرتبووی، ئەوەی مابوون هوردە هوردە بەرەڵلای کردن، هەندەی نەبرد گۆتیان: حوکمەت لەکۆڕێ شکایەو پێشمەرگە چەند دەبابەکیان سووتاندیە! دوو سێ ڕۆژ پێچوو گۆتیان: وەفدەکی بەرەی کوردستانی چووینە بەغدایێ سەدامی ببینن، ئیدی لەگەر ئەو قسەی وەزعەکە هێور بۆوە و خەریکبوو دوکان و بازاڕیش دەکراوە، ئاوو کارەباش قیچ قیچە دەهاتەوە.
هێوارەکی لە ژۆرەکەی خۆم پارم دابۆوە، داکم بە پەلە هاتە ژۆرێ و گۆتی: وەرە ببینە بزانە کێ هاتیە! ئەمن هەر تەماشا داکمم دەکردو نەمدەزانی چیدەوێ، هات دەستی گرتم و ئەمن بردە حەوشێ، تەماشام کرد گەنجەک لەگەر بابم دانیشتیە، وەکی چاوی بەمن کەت، هەستاوەو غاریدا لۆلای من، تووند لە باوەشی گرتم و کەتە سەرم بە ماچان و لە پڕمەی گریانێیدا، بەرینەدەدام و نەدەدام، هەند گریا نەبیتەوە، داکم تووند قۆری گرت و گۆتی: دەبەری دە کوڕم بازۆ بەریدە، شوکری خوای بکە ئێکدیتان دیتەوە! بازۆ بەریدام و لە تەنیشت ئێکدی دانیشتین، بازۆ داشنیشتبوو هەر دەگریا، ئەمنیش هەر تەماشا وی و داکم و بابمم دەکرد، بازۆ ڕووی لەمن کردو گۆتی: چیە دەرێی نامناسیەوە؟ سەرەکم بادا، بابم گۆتی: کوڕم ئەوە بازۆیە بازۆ، نێزیکترین برادەرت بوو، ئەنگۆ شەوو ڕۆژ پێکەوە بوون، ئەوە لەسەرەتوو ئاوارەی وراتان بوو، کوو نایناسیەوە کوو؟ سەرم باداو گۆتم: نازانم کێیەو قەت نەمدیتیە، بازۆ زۆر خەمی خواردو نەیدەزانی چبرێ! بابم مەوزوعەکەی گۆڕی و گۆتی: کوڕم بازۆ ئەوە کووە هاتیەوە؟ گۆتی: وەڵلا لەگەر ڕێکخراوەکی سویدی هاتیمەوە یارمەتیان لۆ خەرکی کوردستان هینایەو ئەمن وەکو موتەرجیم لەگەریانم، بابم گۆتی: وەزعت باشە لەوێ؟ گۆتی: ئەرێوەڵلا باشم، بەس ئەتوو بەمن برێ ئەوە کوو ئەوهای لێهاتیە؟ بابم گۆتی: وەڵلا کوڕم بەحساب هاتە دەرێ بچیتە ئێرانێ و لەوێش بێتە ئەوڕوپای، ئەویش نازانم کوو گیرایەو کێ بەگرتنی دایە و کوو کەتیتەوە دەست حوکمەتی، ئەمە هەر نەشمانزانیبوو، وامانزانی قورتار بووە، وەکی ئینتیفازە ڕوویدا، دیتم وەختی نیوڕانێ شۆڕشی برادەری هینایەوە مارێ، هەموو دەم و چاوی موو بوو، ممکینە سارەک دەبوو سەرو ڕدێنی نەتراشی بوو، دەتگۆ گورگە، ئەمە هەر وەختبوو لەخەمان شێت بین، ئەو کوڕەیمە لۆ ئەوهای لێهاتیەو کوو کەتیتە دەست حوکمەتی، ئیدی نازانین لە دائیرەی ئەمن، دەرمانیان دایتێ، یان تەعزیب درایەو ئەوهای لێهاتیە، ئێستا ئەو کوڕە هەڕو گێژەو هەڕی لە مەڕی ناکاتەوە!
مایتی.[1]

⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 496 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی ئوسامە جەمیل لە فەیسبووک
آیتم های مرتبط: 150
 مەقاڵەل گؤجەر
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
شهرها: هولیر
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 10-04-2022 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 496 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,429
 شؤمارە عەسگەل  105,539
 کتاووەل 19,424
فایل های مرتبط 97,460
Video 1,395
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
پاش واران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال حقوق بشر  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - فعال اجتماعی  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - روزنامەنگار  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - نویسندە  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - - Yes

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.438 ثانیه(اێس)