کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,707
 شؤمارە عەسگەل  104,774
 کتاووەل 19,298
فایل های مرتبط 97,585
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
پرسی هەڵەبجە
ڕزگ(دەسە):  مەقاڵەل گؤجەر | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پرسی هەڵەبجە
 مەقاڵەل گؤجەر

پرسی هەڵەبجە
 مەقاڵەل گؤجەر

پرسی هەڵەبجە
کاوە جەلال[1]

کەی توانیمان خۆمان وەک مرۆڤ بەهەند وەربگرین، ئەوجا لە تەوەنی ستەمکار و ناڕاستگۆی کوردایەتی چووینە دەرەوە، ئیدی دەتوانین دیدمان ڕۆشنتر ڕووەو هەر کارەساتێکی، بەڵێ هەر ڕووداوێکی نێو ژیانی جڤاکیمان ئاڕاستە بکەین و لەبریی ڕەوانبێژیی زام بیکەین بە پرس. لێ گەرەکە هاوکات بوێرین دانوستانی ئەو کارەساتە بەربخەین تا هاوشێوەی ڕوونەداتەوە یان هیچ نەبێت ئامادەباشی تێماندا بۆ ڕێگریی لە کارەساتی ئەوها سەرهەڵبدات.
بێگومان ئەم کێشەیە زۆر بڤەیە. سەرەڕای ئەوە بە کرانەوەی بەری چاومان ناچار دەبین ڕووبکەینە تاوانبار و ئەو شەڕکەرانە کە بەرەنگاری ئەو بوونەتەوە، تاکو لە دیاردەکانی وەک نقورچی سەربازی، بزواندنی پتری ئەنجامدانی تاوان (خوێنەر بەهەڵە لێمان تێنەگات: نەک بزواندنی تاوان، بەڵکو بزواندنی پتری ئەنجامدانی تاوان) وردبینەوە، بەو ڕێیەشەوە بۆمان ساغبێتەوە کە داخۆ تا چەند کوردایەتیچییانی نێو شاخەکان ڕۆڵیان لە لاوازکردنی کەسێتیی کورد و پەرەپێدانی گورزی تاوانباران لە کوردان هەبووە.
لێ گەرەکە بۆ ڕێگریی لە تۆمەتی سەرزارەکییانەی وەک خۆفرۆشی، خیانەت یان پاساو بۆ دوژمنان پتر ڕۆبچینە نێو پرسی خەباتەوە - خەبات کە هەردەم لەدژی ستەمکاری ڕەوایە، بەڵێ هەموو کەسێکی ژیر، خاوەن ویژدان، هەڵوێستوەرگرتوو بەرانبەر هەر شێوە پرسێکی جڤاکی و سیاسی، دەبێژێت و گەرەکە ببێژێت کە خەبات لەدژی دەسەڵاتدارییەکی وەک بەعس ئەرکێکی ئەخلاقییە.
سەرەتا گەرەکە بە شێوەی بەرجەستە لایەنێک یەکلا بکەینەوە: تاوانی هەڵەبجە ڕژێمی بەعس ئەنجامی دا و شیاوی لێبوردن نییە، بەم تاوانە کە کۆمەڵکوژییە لە چەند خولەکێکی کەمدا بە چەکی کیمیایی، ڕادەی چییەتیی تاوانکارییانەی ئەنجامدەرەکەی ئاشکرا دەبێت.
لێ ئێمە بەڕاستی لێرەدا لای کارەساتێکی ئاڵۆز گیرساوینەتەوە سەرباری ئاشکرایی تاوانبارەکەی. بۆ نزیککەوتنەوە لەم کێشەیە گەرەکە سەرەتا بپرسین کە ئایا چۆن مرۆڤ لەدژی دەسەڵاتدارییەکی ستەمکاری وەک بەعس خەبات بکات؟ لێرەدا ئاشکرایە، ئێمە پەیوەندین بە دەوڵەتێکەوە کە سوپایەکی بەهێزی لە ڕووی چەندێتیی مرۆڤ و چەکەوە هەیە، هەروەها چۆنێتییانە لە ڕووی سەربازییەوە پتر پێگەیەنراوە، دەوڵەتیش هەردوو لایەنیان بە دەستوێژی پێترۆدۆلار بەردەوام پتر مۆدێرنیزە دەکات: بەردەوام چەکی مۆدێرنتر دەکڕێت، ئەوجا بەردەوام بە یاریدەی پتر لە بیست هەزار پسپۆری سۆڤێتی ڕاهێنانی چۆنێتییانە بە سوپاکەی دەکات، ئەفسەران و فڕۆکەوانانی پێگەیەنراو دەنێرێت بۆ وڵاتانی وەک ئەڵمانیا و فەڕەنسا تا دەورەی تایبەت ببینن و گەلێکی دی. ئەوجا دەزگای بەهێزی پۆلیسی و ئەمنی و موخابەراتیی هەیە.
لەدژی ئەم دەسەڵاتە دوو ڕێگەی خەبات هەن: خەباتی ژێرزەمینی و تێکۆشان بەڕێی کولتوور و زمانەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتە مێژووییەکان، هەروەها هەڵسەنگاندنی ڕەخنەییانەی یاخیبوونەکانی باب و باپیران، ئەوجا چاوەڕوانکردنی هەڵکەوتنی هەلی لەبار بۆ دەستوەشاندن لەو دوژمنە؛ یان، ڕێگەی دووەم: خەباتی چەکداری کە ئاشکرایە ڕێگەی زەبرە.
لێ ئایا خەباتی چەکدارییەکەی کوردایەتیچییان؟ نەخێر، جا گەرچی ئەوان و گەنجانی پێشمەرگەیان زۆر چاک توانای زەبر و لەناوبردنیان هەیە، ئەوە بێگومان بەرانبەر مرۆڤانی کورد نەک ڕژێمێکی وەکو بەعس، بە پێچەوانەوە سەرانی خولە چەخماخەیی هەردەم ئاواتەخواز بوون کە لە بەغدادەوە دیدێکی ئەرێنییان تێبگیرێت. لەم ڕوانگەیەوە ئەو پاساوەی کوردایەتیچییان کە گۆیا کورد لاسایی دوژمنانی ناکاتەوە، درۆیەکی شاخدارە.
خەباتی چەکداری کە ئێمە وەک ڕێگەیەک وەسفی دەکەین، بێگومان گەر شیاو بێت، چەند پێشمەرجێکی هەیە: ئاشکرایە پەیوەند بە جیۆپۆلیتیکی کوردانەوە دەبێت ئەو شەڕە چەکدارییە سەربەخۆ بێت لە هەر دەوڵەتێکی دراوسێ، دەبێت سوپایەکی سەردەمیانەی فرەلایەنی بۆ دامەزرێنرابێت، ئەوجا لەو شەڕەدا هەر شێوەیەکی چەک لە قۆچەقانی و مۆلۆتۆڤەوە تا چەکی مۆدێرن بەگەڕبخرێن، هەروەها گرووپی ئینتیحاری بۆ لێدان لە دوژمن لەنێو پایتەختەکەیدا، یان بۆ تۆڵەسەندنەوەی هەر تاوانێک کە ئەو لەدژی منداڵێک یان کیژێکی کورد ئەنجامی بدات، پێبگەیەنرێت. ئەوجا گەر شەللاتی و سەرەڕۆیان ڕوویان لە چیاکان کرد و ناوی ئەم یان ئەو پارتیان لە خۆیان نا، یەکسەر لەناوببرێن. بەکورتی ئەوە کرۆک و پێناسەی شەڕە و کێ بڕیاری بۆ بدات، دەبێت بیگرێتە بەر. ئاخر ئێستا لەم ڕێگە هەڵبژێرراوە چەکدارییەی خەباتدا تەنیا یاسای زەبر دەخوات و هەموو پرسێکی ئەخلاقی، هەموو شێوەیەکی سەرفی نەزەر لەکاردەخرێت. کەواتە کێ بڕیار بۆ خەباتی زەبرمەند بدات، دەبێت لە کرۆکەوە زەبرمەندی سەردەمی بێت و توانای لەناوبردنی هەبێت. دەبێت بە واتای وشە سڵ لە جەریمە نەکاتەوە. ئەمە سروشتی جەنگە و شەڕکەرانی چەکداریش دەبێت بەو سروشتە بگونجێن، دەبێت لە ناخیانەوە جەنگاوەر بن.
کەواتە کاتێک ئێمە لە شەڕ دەدوێین، مەبەستمان شەڕی کوردایەتیچییان نییە. گەر کاتەکییانە بڕوانین، دەبینین کە ئەوان هیچ توانایەکیان نەبوو ڕێ لە تەعریب و بەبەعسیکردن بگرن، کەواتە ڕاست نییە کە گۆیا دەستپێکردنی شەڕی چەکداری بۆ ڕێگری بوو لە ڕاگوێزان، لە تەشەنەی تەعریب و بەبەعسیکردن، بەڵکو ڕاست ئەوەیە، کە بەو نائامادەییە بۆ شەڕی چەکداری نەک نەیانتوانی ڕێیان لێبگرن، بەڵکو گوڕ و پەرەیان پێدان، سەرەنجامیش نزیکەی پێنج هەزار گوند وێرانکران و دانیشتوانیان بەبێ تەعویز فڕێدرانە نێو شار و شارۆچکەکانەوە. ئایا ناتوانین گریمانە بکەین کە گەرچی ڕژێمی بەعس دەستی بە ڕاگوێزان کرد و ڕاگوێزراوانی بۆ زیانە ئابوورییەکانیان تەعویز دەکردەوە، ئەوجا لەبەر هۆکاری ئابووری ڕاگوێزانی لە سنوورێکدا وەستاند، لەو سنوورەدا دەمایەوە؟ (بەتایبەتی مێژووناسان گەرەکە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەنەوە، چونکە ئەرکێکی توێژینەوەیە و دەکەوێتە ئەستۆی ئەوان).
وەلێ ئەو پێشمەرجە دیاریکراوانەی ڕێگەی دووەم هێشتا هەر لاوەکین. پرسیاری کرۆکیتر ئەوەیە کە ئایا توانای بەرهەڵستیی بڕیاردەران بۆ شەڕی چەکداری ئەوەندە بڕ دەکات کە ئیدی بەو ڕێیەوە زیان بە خەڵکی مەدەنی نەگات، یان هیچ نەبێت کەمترین زیانی پێبگات؟ ئاخر ئاشکرایە گەل و ئایندەی ئەو مەبەستن نەک شەڕی چەکداری کە دەستوێژە.
کەواتە گەر چالاکبووانی سیاسی بزانن توانای ڕێگرییان لە ڕاگوێزان و کوشتار نییە، بەڵکو بە پێچەوانەوە خەڵک بەهۆی شەڕی ئەوانەوە زیاتر زیانی پێدەگات، ئەوا لە سەرەتاوە شەڕ ناکەن یان لەکاتی خۆیدا دەیوەستێنن، بەتایبەتی لە هەشتاکاندا کاتی جەنگی ئێراق-ئێران.
لێ ئەم تێڕوانینە کوردایەتیچییانی ناسەردەمی و ئامادەنەبوو بۆ شەڕ ناگرێتەوە. ئەمان هەروا ئاسان دەچنە نێو چیاکانەوە، بێگومان نەک بۆ نێو شوێنی ئامادەکراوی خەبات، بەڵکو دەچنە سەر ماڵی جوتیاری داماو، ئەوجا وەک جرپن و شڵەژاو، وەک نەزان و نەشارەزای شەر، گەنجانی فریودراو دەدەنە دەست خودی خۆیان تا لە ئەزموونی خەباتی چەکدارییەوە بڕێک فێری شەڕکردن ببن، خۆیشیان لەنێو ناکۆکیی خولەچەخماخەییدا قاڵدەبن.
کەواتە ئێمە لەم شەڕەی کوردایەتیچییانی شەڕنەزان و سیاسەتنەزاندا هاوکات لە بەردەم ڕەوشێکی زۆر ترسناکداین، چونکە ڕژێمی بەعس لە ڕەوتی جەنگدا بەردەوام پتر بە چەکی کیمایی تای تەرازووی شەڕەکان ڕادەگرێت، هاوکات نەزیفی خودی جەنگ بەربووە و لێرەشەوە قەراری سیاسی و سەربازی ئاسانتر دەدرێن. ئێستا خۆهێشتنەوە پێشتریی وەرگرتووە. ئێمە گەرەکە لەم پەیوەندییەدا بپرسین: ئایا ئەوە ئاوەزمەندانەیە کە لەو ڕەوشەدا نقورچ لە ڕژێمێکی دیکتاتۆری بگیرێت؟
با کۆنکرێتتر بپرسین: ئایا کوردایەتیچییانی نێو شاخ و داخەکان بە چە ئەقڵێکەوە سوپای ئێرانی دوژمنی ڕژێمی بەلەسەبووی بەعس دەهێننە نێو خاکەکەیەوە؟ ئاخر لە ڕووی جیۆگرافیای سیاسییەوە خاکی ئەوە! لە ڕووی مافی هاوڵاتێتییەوە کوردایەتیچییان هاوڵاتیی ئەو دەوڵەتەن!
کەواتە پێویستە چەند پرسیارێک بکەین و گەرەکە توێژەران، بەتایبەتی مێژووناسان وەڵامیان بدەنەوە: ئایا کوردایەتیچییان تاوانبارن دەرهەق بە هەڵەبجە؟ ئایا دەبێت پرسی دادگاییکردنی ئەوانیش بوروژێنرێت؟ هاوکات دەبێت پرسیارێکی دیکەی زۆر بڤە بکەین تاکو هەر تابوویەک بشکێنین: ئایا ئەوان سەبەبکاری کارەساتی هەڵەبجەن؟ ئەم پرسیارانە پێویستە بکرێن، چونکە پێویستمان بە ڕۆشنایی سەبارەت بە ڕووداو کارەساتەکانی ڕابوردوومان هەیە. جگە لەوە ئێمە لە ئەزموونەوە دەزانین کە کوردایەتی لە کرۆکییەوە دوژمنی مرۆڤ و مرۆڤێتیی کورد بووە. ئاخر ئەمڕۆ بەئاشکرا (سەردەمانی زوو گەلێک نائاشکرا) بۆ هەمووان خویا بووە کە هەرگیز مرۆڤی کورد ئامانجی کوردایەتیچییان نەبووە، نەخێر ئەوان بەلایانەوە ئاسایی بووە کوردان بەکوشتبدرێن، ماڵ و گوند و زەویی کشتیارییان وێران بکرێن، کیژیان ئەتک بکرێت، زارۆکیان لە ژەهردا بخنکێنرێت – تەنیا خۆیان و گەیشتن بە بڕێک دەسەڵات مەبەست بوون. لە بنەڕەتدا نەک تەنیا سیاسەتبازێک (ئەمە پاکانە نییە)، بەڵکو دەیان کوردایەتیچی ئاواتەخواز بوون کە چەند هەڵەبجەیەکی دیکە ڕووبداتەوە تا مەسەلە ڕەواکەی گەلی کوردی بەشەرەفی قارەمان بە گەلان بناسرێت! – هەروەک دەوڵەتان هیچ ئاگایەکیان لەو مەسەلەیە نەبووبێت!
لە بنەڕەتدا بەپرسکردنی هەڵەبجە (و ئەنفال) و دانوستاندنی تەنیا بەهای مێژوویی ساغکەرەوەی نییە، بەڵکو واتایەکی هەنووکەییشی پەیوەند بە دۆخی ئەمڕۆی کوردانەوە هەیە. ئێمە دەبێژین: ساویلکەیەتییەکی کوردیی سیاسەتنەزان هەیە، کە بەتایبەتی بەڕێی کوردایەتییەوە ناسیومانە و بەردەوام ئەزموونی دەکەینەوە: سنگدەرپەڕاندنی خولەچەخماخەیی و بەکوشتدانی گەنجان و خەڵکی سیڤیل لە ڕابوردوودا، ئەمڕۆش بۆ نموونە دروستکردنی پوول بە نەخشەی هەموو کوردستانەوە، لێرەشدا هەموو کەسێکی ئاگامەند دەزانێت کە کرداری بەو چەشنە نقورچگرتنە. لێ ئەوەی ڕاستی بێت بەم کارە نەک تەنیا ساویلکەیی، بەڵکو هەروەها سووکوسەلیمیی دەروونەکە ئاشکرا دەبێت، ئەوەش بەوەدا کە نقورچگران لەو نقورچەدا وێنەیەکی پاپای فاتیکانیان لەسەر داناوە!! ئاخر ئەوە سووکوسەلیمییە کە نقورچگرێک وێنەی پاپای فاتیکان بخاتە سەر پوولێکی کوردی. ئەوجا کە نقورچگران بوێرییان بۆ بەرگری لە کردارەکەیان نییە، ئیدی بۆ نقورچ دەگرن؟ هار بوون؟ بەدەم قاقای پێکەنینەوە خەریکی گەمەکردنن؟ جگە لەوە تەنانەت کەسانی سادەی جڤاکیش بەڕوونی دەزانن کە چوار کوردستانی جوودا لە یەک هەن و گەر هەموو دوژمنانی کوردیش نەمێنن، نەشیاوە لەبەر جوودایی مێژوویانەی کوردەکان یەکبخرێن. ئەوجا ساویلکەیی ڕێفەراندوم لەولاوە بووەستێت، یان کینی ساویلکانەی شۆڕەسوارانی کوردایەتی و نەوەکانیان لە یەکدی کە لە سیاسەتدا لە باوکان و باپیرانیان کۆڵەوارترن.
کەواتە ئاشکرایە، کاتێک ئێمە ئەوها ڕەخنەییانە هەڵەبجە بەپرس دەکەین، ئەوا مەسەلەکە ئەوە نییە کە هاوشێوەی زۆر کەس ئاخ بۆ سەدام هەڵبکێشین و دەسەڵاتدارییەکەی وەک چاک دابنێین، بەڵکو مەسەلەکە لە کرۆکەوە ئەوەیە کە هەڵوێستی ڕەخنەیی ڕووەو هەر ڕووداو و کارەساتێکی نێو ژیانی ڕابوردوومان وەربگرین، بوێرانە دەستنیشانیان بکەین تا دووبارە نەبنەوە، ئەوجا بەو ڕێیەوە هیچ دەرفەتێک بۆ کوردایەتیچییانی تێهەڵدراوی نێو شاخ و داخەکان نەهێڵینەوە کە سەرەڕۆیی ڕابوردووی خۆیانمان بەشانازییەوە بۆ بکەن بە حیکایەت، بۆ نموونە بێشەرمانە وێنەی تەقوتۆقەکانیان پێشانی خەڵک بدەن و پێیان ببێژن: لەو ڕۆژانە بڕوانن کە ئەمڕۆیان هێنا!. ئەوان دەبێت بیدرکێنن کە ڕژێمی بەعس بەهۆی شەڕی ساویلکانەی ئەوانەوە تەپتەپێنی بە خۆیان و سەرجەم گەلی کورد کرد، بەڵێ ئەوان دوای ڕاپەڕین وەک دۆڕاوی شەڕ گەڕانەوە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 859 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
آیتم های مرتبط: 1
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
Technical Metadata
 کیفیت بەخش : 78%
78%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 01-04-2021 أڕا( زریان عەلی )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا02-04-2021 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە إڕؤی(طبق) إستانداردەل كوردی پدیا هەنی(هالی) ناتەمامە ؤ بازنگری متن إگرەکەسێ(نیازە)
اێ بەخشە 859 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,707
 شؤمارە عەسگەل  104,774
 کتاووەل 19,298
فایل های مرتبط 97,585
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 کتاووخانە
پاش واران
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
Folders
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - مردان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - جنس شخص - زنان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - ملت - کرد  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  مەقاڵەل گؤجەر - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - نوع شخص - ادیب  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - نوع سند - ترجمه  کتاووخانە - شهرها - سنندج

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.281 ثانیه(اێس)