کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,694
 شؤمارە عەسگەل  105,509
 کتاووەل 19,445
فایل های مرتبط 97,473
Video 1,394
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
پەیامی نیگەرانی و هۆشداری لە پێناو قەوارەی سیاسی و کلتوری و ڕوناکبیری
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
پەیامی نیگەرانی و هۆشداری لە پێناو قەوارەی سیاسی و کلتوری و ڕوناکبیری
 وەڵگەنۆمەل

پەیامی نیگەرانی و هۆشداری لە پێناو قەوارەی سیاسی و کلتوری و ڕوناکبیری
 وەڵگەنۆمەل

ئێمە کۆمەڵێک لە هونەرمەند و ئەدیب و ڕوناکبیرو وەرزشکار و چالاکەوانانی مەدەنی خاوەن ئەزموونی کوردستانین، گەلەکەمان خۆمان و ڕۆڵ و پێگەمان دەناسێت، بڕیارمان داوە لەمەودوا لە بەرامبەر دۆخی ململانێی سیاسی نەخوازراو و دۆخی ناجێگیری خراپی ئابووری و پەیوەندی خراپی نێوان هێزە سیاسیەکان و پرۆسەی دیموکراسی و ئەزموونی حوکمڕانی هەرێم ڕاشکاوانەتر بەدەنگ بێین، سەبارەت بە پرۆژەی وەبەرهێنانی کلتوری و هونەری و ڕوناکبیریش کە کۆڵەکە و ناسنامەی بنەڕەتی نەتەوەیی شارستانیمانە، خاڵ بخەینە سەر پیت و چی تر ڕێگە نەدەین کارەکان لەم بوارەدا بەم جۆرەی ئێستا بە شێوەیەکی سەرپێیی و ڕۆژانە ڕایی بکرێن.
ئێمەش وەک هاووڵاتی و نیشتمان پەروەر لە هەمان کاتدا وەک هونەرمەند و وەرزشکار و ئەدیب و ڕوناکبیر، لە بوارەکانی گشتی و هونەری و وەرزشی و ڕوناکبیریدا داخوازیمان هەیە و خۆمان بە لێپرسراو دەزانین و هەوڵدەدەین ڕۆڵمان لە کۆتایی هێنان بەم دۆخە و پێنانە ناو دۆخیکی پڕ ئومێدتر و شایستە بە گەلەکەمان دیاری و کاریگەر بێت.
یەکەم : سەبارەت بە دۆخی گشتی و سیاسی و ئابووری و ئەزموونی حوکمڕانی کوردستان.
هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان..
هێز و لایەنە سیاسیەکان..
رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی..
هونەرمەندان و ئەدیبان و ڕوناکبیران و وەرزشکارانی خاوە ن هەڵوێست..
هەر وەک دەزانین و لەبەرچاوی هەمووانە، ئەم دۆخە نەخوازراوەی هاوڵاتیان و ئەزموونی گەلەکەمانی تێکەوتووە، بۆتە سەرچاوەی ئازار چەشتن و نائو مێد بوونی بەشێکی بەرچاوی ڕۆڵەکانی گەلی هەرێمەکە و قەوارەی سیاسی هەرێمیش، کە بەرەی ڕەنجی دەیان ساڵ تێکۆشان و خەباتی سەختی خوێناویمانە، خستۆتە بەردەم هەڕەشەی لەقاڵبدان و تەنانەت لەناوچوونی جددیەوە.
خراپ بەڕێوەبردنی دەسەڵات و گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی و نەبوونی سەروەری یاسا و ناعەدالەتی و درێژە کێشانی ناکۆکیە حیزبییە تەقلیدییە نانیشتمانیەکان و پاشماوەکانی دابەش بوونی هەرێم و لاوازی دام و دەزگا نیشتمانییەکان، لاوازی ئیرادەی چاکسازی و بە دامەزراوەیی کردنی دەسەڵات، بەسەر یەکەوە کارێکیان کردووە پێگەی هەرێم و گەلەکەی بەرامبەر ناوەند و دوژمنانی دوور و نزیک لاواز ببێت و ئاسۆی چارەسەری کێشە و قەیرانەکان لێڵ بنوێنن.
هەموو ئەمەش هەروا لە خۆڕا سەری هەڵنەداوە و نەهاتۆتە کایەوە، بەڵکو بە پلەی یەکەم لە کۆمەڵێ هۆکار و واقیعێکی کوردستانی نەخوازراوی کەڵەکە بووی چەند ساڵەوە سەرچاوەی گرتووە. هەر ئەمەش لێپرسراوی گەورە دەخاتە ئەستۆی حیزب و نوخبە حوکمڕانەکان بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆخە و درێژە پێنەدانی. هەروەها داوا لە هەموو چین و توێژەکان دەکات چی تر بێدەنگی هەڵنەبژێرن و هەموو شێوازێکی مەدەنی بگرنە بەر، لە پێناو بەدیهێنانی خواستی چاکسازی و دووبارە بیناکردنەوەی دامەزراوەکان و بەدیهێنانی حوکمڕانیەکی باش و هەرێمێکی یەکگرتوو، گەلێکی بەختەوەر و، هونەر و ئەدەب و وەرزشێکی تەندروست و داهاتوویەکی گەشە کردوودا.
هەر لەم چوارچێوەشدا ئێمەش دەنگی خۆمان لەجاران زیاتر و بەرزتر و ڕێکخراوتر دەخەینە پاڵ هەموو دەنگە ناڕازیە نیشتمان پەروەر و چاکسازیخواز و عەدالەتخوازەکانی وڵات و بە پێداگریەکی تەواوەوە سەبارەت بە دۆخە گشتیە سیاسی و ئابووری و نیشتمانیەکە جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکەینەوە :
1 ڕاگەیاندنی نەخشە ڕێگایەکی چاکسازیی نیشتمانیی و کۆتایی هێنان به و گەندەڵیە گەورەیەی هەڕەشە لە ئێستا و داهاتوومان دەکات، کە لە هەندێ بواردا گەیشتۆتە دۆخی تاڵان و هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە کۆتا کردنی دەستی حیزب و ئه و لێپرسراوە گەندەڵانەی زۆر ویژدان مردوانە سامانی گشتی وەک موڵکی تاکە کەسی سەیر دەکەن و ڕێگرن لەوەی سەرجەم داهاتەکان بگەڕێنەوە خەزێنەی گشتی و بەوەش دۆخی مووچەخۆران و ئابووری کوردستان بەره و باشی بڕواو ناچاری ئه و هەموو ملکەچیەش بۆ بەغدا نەبین ئێمە ڕایدەگەیەنین چاوپۆشی لە گەندەڵی و گەندەڵکاران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە و چی تر قابیلی قبوڵکردن نین.
2 هەوڵدان بۆ ڕێکەوتنێکی چوارچێوەدار و درێژماوە لەگەڵ بەغدا لە چوارچێوەی دەستووردا.
3 ڕاگەیاندنی نەخشەڕێگایەکی یەک ساڵی بۆ کۆتایی هێنان بە فرە لەشکری و چەکداری حیزبی و یەکگرتنەوە و دووبارە ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکان و بە دامەزراوەیی کردنیان و قەدەغە کردنی کاری حیزبی لە نێوانیاندا.
4 کۆتایی هێنان بە دەستوەردان لە دەستەڵاتی دادوەری و دادگاکان و ڕێزگرتن لە بێلایەنی و سەربەخۆیی و هێنانی دی سەروەری یاسا و حوکمی دامەزراوەکان و کۆتایی هێنان بەم دۆخە دواکەوتووەی ئێستا کە یاسا تەنها بەسەر خەڵکی ئاسایی و بێ پشتا جێ بەجێ دەکرێت.
5 کردنەوەی دەرگای کۆلیژە سەربازیەکان و پێگەیاندنی ئەفسەران و پۆلیس و ئاسایش بۆ هەموو کوڕان و کچانی نیشتمان بە یەک مەرجی یاسایی یەکسان و کۆتایی هێنان بە تەزکیەی حیزبی.
6 کۆتایی هێنان بە پاشماوەی دوو ئیدارەیی پێشوو ڕواڵەتەکانی ناوچەی قۆرغ کراوی حیزبی و پەیوەندی حیزبی بە وڵاتانی دەرودراوسێ و ڕێزگرتن و بەدیهێنانی بەکردەوەیی یەکگرتوویی قەوارەی سیاسی هەرێم.
7 ڕێکەوتن لەسەر ڕەشنووسی دەستووری هەرێم و خستنە ڕاپرسیەوە بۆ پەسەندکردن لە ماوەی (6)مانگ بۆ ساڵێک.
8 شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتە پێویستەکان بۆ ئەنجومەنی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاکان وەک بەشێ لە نەهێشتنی ڕۆتین و کارئاسانی بۆ هاووڵاتی و دابەشکردنی لێپرسراوێتی، ئەمەش لەگەڵ یەکگرتنەوەی ئه و دام و دەزگایانەی دەبێت ناوەندی بن لەسەر ئاستی هەرێم لە وێنەی هێزە چەکدارەکان بکرێن بە یەک.
9 کارکردنی تەواو لەسەر ئەوەی #هەولێر# پایتەختی سیاسی و حوکمڕانی هەرێم بێت و کەس تیایدا خاوەن ماڵ و یەکێکی تر میوان نەبیت و ببێتە ڕەمزی یەکگرتوویی هەرێم و سەنتەرێکی سیاسەت کردن و دیبلۆماسیەتی ناوچەکەش.
بە هەمان شێوەش #سلێمانی# بە فەرمی پایتەختی کلتوری و داهێنان و ڕۆشنبیری بێت و لەم ڕووەوە ببێتە سەنتەرێکی گەورەی کۆکردنەوەی وزە و توانا کوردستانیەکان و بەشداری کردنێکی بنەڕەتی لە پرۆسەی نەتەوە سازی و ناساندنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی زیاتری هونەر و ئەدەب و کلتوری کورد و گەلی کوردستان بە نێوەندە کلتوری و هونەریەکانی ناوچەکە و جیهان.
دووەم : سەبارەت بە واقیعی ئێستای هونەر و کلتور و ئەدەب و ڕوناکبیری و وەرزش لە هەرێم و داخوازی و چاوەڕوانیەکانمان بە حوکمی ئەوەی دۆخی سیاسی و سروشتی حوکمڕانی ڕەنگدانەوەی بەسەر کۆی ژیان و کایە جۆراوجۆرەکان و کۆمەڵگەدا دەبێت، هونەر و ئەدەب و کلتوری کوردستانیش بەدەر نیە لەمە هەر بۆیە بە داخێکی زۆرەوە، ئەم کایە گرنگ و بنەڕەتیەی ناسنامەی نیشتمانی و نەتەوەسازی و ئاراستەکردنی تاکەکان و کۆمەڵگە و ناسک کردنی ڕۆحیان و جوانترکردنی ساتەکانی ژیانیان و بەشداری لە چاکسازی سیاسی و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بەدەست پەراوێز کەوتنێکی کوشندەوە دەناڵێنێت. هونەرمەندان و ئەدیبانی کورد و ڕوناکبیرە دڵسۆزەکانی کە ڕۆژگارێک لەژێر سایەی چەکمەی ڕەشی بەعس و سەرکوتکرندا، گڕیان بەردەدایە شەوەزەنگی خۆبەدەستەوەدان و نائومیدی، خەونیان به و ڕۆژەوە دەبینی ڕۆژێ لە ڕۆژان لە سایەی دەسەڵاتێکی نیشتمانیدا، هونەر و ئەدەب و کلتوری نەتەوەکەمان لە چوار چێوەی پرۆژەیەکی خۆبنیاتنانەوەی تاک و کۆمەڵگەی کوردستاندا، بە جۆرێ بگەشێتەوە و خاوەندارێتی لێ بکرێت، کە قەرەبووی دەیان ساڵەی پشت گوێخستن و دوژمنایەتیکردنی ڕژێمە سەرکوتکەرەکان بکاتەوە، بەڵام بە داخەوە ئەوەی لە ئێستادا و لە هەرێم و لە سایەی حکومەتێکی خۆماڵیدا دەیبینین و هەستی پێدەکەین، تەواو پێچەوانەی ئه و خەون و چاوەڕوانیە بوو هەر ئەمەشە لە پشت پاشەکشەی بەرچاوی ئەم کایە گرنگەوە و بۆیە لەم ڕوەشەوە، دۆخەکە گەیشتۆتە ئاستێ هیچی تر چاوەڕوانی و بێ دەنگی هەڵناگرێت.
دەبێ ئیتر گوێ لە هونەرمەندان و ئەدیبان و خەمخۆرانی ڕوناکبیری کوردی بگیرێت و چیتر توانا و ڕۆڵیان نادیدە نەگیرێت و گەلەکەمان لە توانا و بەهرەی ئەمانە بێ بەش نەکرێت بۆ هێنانەدی ئەم خواستەش لە ئێستادا پێ لەسەر ئەم داخوازیانەی خوارەوە دادەگرین :
1- دروستکردنی دەستەیەکی باڵای پاراستن و پەرەپێدانی کولتورو هونەرو ڕوناکبیریی کوردی و کوردستانی.
2- چالاک کردنی بڕیار و یاسا و ڕێنماییەکانی نێو #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی لە بارەی وەبەرهێنانی کولتور کە نمایندەی گەل و حوکمڕانیە و نابێت چیدی کە پاشکۆ و وەزارەتێکی فەرامۆش کراو بێت.
3- تەرخان کردنی بودجەی ساڵانە بۆ وەبەرهێنانی کولتورو هونەرو ڕوناکبیریی، کە لەتوانایدا هەبێت وێڕای دروست کردنی بەرهەمی ناوازە لە فیلم و دراما و بوارەکانی دیکەی هونەر لە ناوخۆدا، ئاستی کوالێتی بەرز بکات و بۆ دەرەوەش هەناردەی بکات.
4- کردنەوەی زیاتری ناوەندی هونەرو چاندنی ڕۆحییەتی کوردی و بایەخدان بە زمان و ئەدەبی کوردی و وەرگێڕان و ڕێکخستنەوەی چالاکی و بۆنە و یاد و فێستیڤاڵەکان.
5- بەرهەمی نووسەر و هونەرمەند و ڕوناکبیران پارێزراو بێت و لە بەرانبەر ماندووبوون و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی و داهێنان، پاداشت بکرێن.
دوای خستنەڕووی ئەم داواکاریانەش ئه و ڕاستیەش وەبیر هەموو لایەک دێنینەوە کە هونەر بە سروشتی خۆی قابیلی بە حیزبی کردن و سیاسیی کردن نیە.
هونەر لە مرۆڤەوەیه، بۆ مرۆڤ هونەرمەند و ئەدیب و ڕوناکبیر و ناوەندەکانیان، دەزانن چۆن بە شێوازی ئازادانە و ئازایانەی خۆیان خزمەت بە پرسە نیشتمانیەکان بکەن لە پرۆسەی نیشتمان و نەتەوە سیاسیدا بەشدار ببن و ببنە دەسەڵاتێکی تری نیشتمانی مەعنەوی بۆ چاودێری کردن و ڕاستکردنەوە و چاکسازی هزر و وزەیەکیش چاودێری پێناکرێت پاشکۆ بێت.
سەبارەت بە بواری وەرزش کە لە ئێستادا پنتی سەرەکی و قەوارەی گەورەیە لە جیهان و لە ژیانی مرۆڤایەتی دا دەبێت وەرزشی کوردستان بناسێنرێت لە سەر ئاستی ناوخۆیی لە عێراق دا دواتریش لە سەر ئاستی ناوچەیی وەرزش و وەرزشەوانانی کورد بکرێنە ناو و ژمارە و کاری جدییان بۆ بکرێت تا ئەوانیش بتوانن ناو و شۆرەت و ناسنامەی کورد و کوردستان بوون بە جیهاندا پەخش بکەن بۆ ئەمەش دەبێت ئاوڕی جدی لە سێکتەری وەرزش بدرێتەوە، چونکە هاوشان لەگەڵ هونەر وەرزش باڵێکی ژیان و هونەریش باڵەکڵی تری ژیانە کە دەتوانێت بە هۆیانەوە بفڕێت.
لە کۆتایی ئەم بەیاننامەشدا سەرنج بۆ لای ئەم خاڵانەی لای خوارەوە ڕادەکێشین:
1 - هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە ئێمە بەم بەیاننامەیە واز ناهێنین بەڵکو ئەمە ڕاگەیاندنی سەرەتایەکی نوێی کار و فشارمانە لەپێناو چاکەی گشتی و ئێستا و ئایندەی گەلەکەمان.
2 - دژ بە هەموو شێوازێکی توندوتیژی و نامەدەنین لە دەربڕینی هەڵوێست و ناڕەزایەتیدا و جەخت لەسەر مەدەنیبوونیان دەکەینەوە.
3 - چاوەڕوانین حکومەت بەپیر ئەم داواکایانەوە بێت و هاتنە سەر هێڵی گەرمی ئێمە بە جددی و ئیجابی وەربگرێت.
ئێمەش ئامادەین لە نزیکەوە لەگەڵی دابنیشین و زۆرتر قسە لەسەر ئەم بابەتانە بکەین و بگەینە دەرەنجامێکی باش و دڵخۆشکەر.
4 - چاوەڕوانین وەزارەتی ڕۆشنبیری بەشەکەی خۆی بە هەند وەربگرێت و ئێمەش بە ئەندازەی بوونی ئیراده بۆ ڕاستکردنەوەی دۆخەکە ئامادەی هاوکارین.
سەربەرزی بۆ گەلەکەمان و ئایندەی ڕۆشن بۆ قەوارە سیاسیەکەی
سەرکەوتوو بێت خەباتی مەدەنی توێژەکان لە پێناو چاکسازی و دووبارە بینا کردنەوەی سیستم و وڵاتێکی ئاوەدانتر و ئازادتر و پڕ دادپەروەری تر، لەگەڵ وەرزش و ئەدەب و هو نەر و ڕوناکبیریەکی گەشەکردووتر و جیهانی تر.
لە کۆتاییدا داوا لە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی دەکەین لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان کە پشتگیری و هاوهەڵوێستی خۆیانمان بۆ دەرببڕن و لەگەڵمان بن تا دەکەین بە ئامانجێک کە بۆ داهاتووی قەوارەی کوردی لە عێراق و ناوچەکە گرنگی و کاریگەری هەبێت و نەوەکانی داهاتوو لە ژێر چەتری ئارامی و ئاسودەیی دا بحەوێنەوە نەوەک لێپرسینەوەمان لێ بکەن و بڵێن ئێوە بۆچی لەو ڕۆژگارانەدا هەڵوێستتان نەبووە... دروود بۆ ڕۆحی بەرزە فڕی شەهیدانی کوردستان... سەربەرزی بۆ گەلی کوردی زیندوو... خاک و ناو و شۆرەتی کورد بەرز و سەرفراز بێت.
کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و وەرزشکاران و ئەدیب و ڕۆشنبیران و چالاکەوانانی کۆمەڵگای مەدەنی و لاوانی کورد لە شاروشارۆچکەکانی کوردستانەوە.
#06-02-2021#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 907 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
آیتم های مرتبط: 1
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 06-02-2021 (3 سال)
Document style: No specified T4 547
شهرها: سلیمانیە
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 92%
92%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 11-03-2021 أڕا( بەناز جۆڵا )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( زریان سەرچناری ): أڕا12-03-2021 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 907 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,694
 شؤمارە عەسگەل  105,509
 کتاووەل 19,445
فایل های مرتبط 97,473
Video 1,394
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 کتاووخانە
پاش واران
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  کتاووخانە - PDF -  مەقاڵەل گؤجەر - کتاب - رمان کوتاه  مەقاڵەل گؤجەر - نوع سند - زبان اصلی  مەقاڵەل گؤجەر - Publication Type - Born-digital  مەقاڵەل گؤجەر - لهجە - ک. لری

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 0.891 ثانیه(اێس)