ئەرژەنگ سەیفی زادە ارژنگ سیفی زادە لە دایکبووی ساڵی 1983 لە تاران. گۆرانیبێژ، ئاهەنگساز، ژەنیاری تار، سێ تار و تەپڵ و مۆسیقازان. ئەو کوڕی محمد حسین سیفی زادە هونەرمەندی ناسراوی کرماشانی و خانم معصومە مهر علی گۆرانیبێژ و مامۆستای مۆسیقایە؛ خانم معصومە مهرعلی خۆی یەکێک لە باشترین شاگردەکانی مامۆستا
شەجەریانە. ئەو، برای سارەنگ سەیفی زادەیە. ئەرژەنگ لە پێنج ساڵییدا لای مامۆستا ناصر فرهنگ فر فێری تەپڵ بوو، لە حەوت ساڵییدا لە لای داود آزاد بووە تارژەنێکی باش!
ئەو، دەرچووی هونەرستانی مۆسیقایە و لای مامۆستایان حسین علیزادە، محمدرضا ابراهیمی و فریبرز عزیزی دەورەی ژەنیاریی تاری تەواو کرد.
ئەرژەنگ خاوەنی 8 ئەلبوومی مۆسیقایە، لە ناویاندا کۆنە هەوار ئەلبوومێکە کە 8 پارچە مۆسیقای کوردی تیدایە، کۆنە هەوار بە هاوکاری سارەنگی خوشکی ساز کراوە.
ئەو تا ئێستا لە چەندین کۆنسێرت و فستڤاڵی نێونەتەوەییدا بەشداری کردووە. ئەرژەنگ دانیشتووی وڵاتی کەنەدایە.