سەرۆکی هەرێمی کوردستان چەند تێبینییەکی لەسەر یاساکە هەبووە و ناردوویەتییەوە بۆ ئەوەی پەرلەمان پێیدا بچێتەوە، بەڵام تێبینییەکان هیچ لە نێوەڕۆکی سەرەکی یاساکە ناگۆڕێت.
تێبینییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەخرێتە دەنگدانەوە و جارێکی دیکە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
لەبارەی خانەوادەی شەهیدانیش 'بەگوێرەی یاساکە خانەوادەی شەهیدان لە وەرگرتنی پارەی تاپۆکردن بەخشراون و ئەمە نەگۆڕەو #نێچیرڤان بارزانی# سوورە لەسەر یاسای بەخشینی خانەوادەی شەهیدان لە ڕسووماتەکاندا.
لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 300 هەزار خانوو و بینا بە زێدەڕۆیی دروستکراون، پەرلەمانی کوردستانیش لە ڕێگەی یاسایەکەوە دەیەوێت کێشەی ئەو خانووانە چارەسەربکات.
نرخی تاپۆکردنی خانووەکان بەمشێوەیەیە: لە شارۆچکەکان مەتری بە 10 هەزارە لە قەزاکان 20 هەزار و لە سەنتەری شارەکان و ئیدارەکانی #گەرمیان# و ڕاپەڕینیش مەتری بە 30 هەزار دینار تاپۆ دەکرێت. کە 40%ی ئەو پارەیە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ئەو ناوچانە خەرجدەکرێنەوە.[1]