ناوەندی ڕاگەیاندنی #شەڕڤان#انی هێزەکانی سوریای دیموکرات- #قەسەدە#، ئەنجامی شەڕ و بەرخۆدانی ڕۆژی 14یەمی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:
=KTML_Bold=#سەرێکانی#=KTML_End=
گروپێک چەتە کە ویستیان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش خۆیان بگەیەننە پێگەکانی شەڕڤانانمان، هێزەکانمان بۆ پاراستنی خۆیان وەڵامیان دانەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا.
=KTML_Bold=دێرک=KTML_End=
فڕۆکەی کەشیف 'سیخوڕی'، و شەڕکەری سوپای تورکی داگیرکەر لەسەر هەرێمەکە لە گەڕاندابوو، سوپای داگیرکەر دوێنێ لەسەر هێڵی سنوور سوڕانەوەی بە ئۆتۆمبێلی مەدەنیی بەردەوامیی هەبوو.
=KTML_Bold=هەرێمەکانی کۆبانێ و عەین عیسا=KTML_End=
ڕۆژی 22-10-2019 و کاتژمێر 09:00ی سەر لەبەیانی، کۆمەڵێکی زۆر چەتە بە پشتیوانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و چەندین ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازیی ویستیان هێرش بکەنە سەر گوندی چەلبێ، هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە و شەڕی سەخت هاتە ئاراوە، لە ئەنجامدا داگیرکەر چەندین کەسی لێ کوژرا، جارێکیتر شەڕ دەستیپێکردەوەو تا ئێوارە درێژەی کێشا، بەگشتی زیاتر لە 50 چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیشیان تێکشکێندرا.
هەڤاڵی ئێمە سەبری، لە شەڕی گوندی چەلبی بەشێوازێکی قارەمانانە تا دوواین فیشەک بەرخۆدانی کرد، بەڵام کە فیشەکی پێنەما و کەوتە بۆسەی چەتەکانەوە، لە ڕێگەی بۆمبەوە چالاکیی گیانبازیی ئەنجام دا و شەهیدبوو، هەڤاڵ سەبری لە هێڵی تێکۆشانی ئارین و بارین-دایە، کە لەبری تەسلیمبوون چالاکیی گیانبازییان ئەنجام دا.
لە کۆتاییدا قەسەدە ڕایگەیاندووە، لە بەرخۆدانەکاندا بەگشتی 16 شەڕڤانیان شەهیدبوون و 13ی دیکەش بریندارن.[1]