بەرزان قادر خەڵوز لەبنەچەدا خەڵکی شارەدێی #گاپیڵۆن#ە.
لە ئێستادا (2019) دانیشتووی شاری #سلێمانی#یە. جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی (1) ی ڕێکخستنی سلێمانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
کەسایەتییەکی دیاری کوردستان بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی.
هەر لە تەمەنی لاویدا بووەتە پێشمەرگە لەناو ڕیزەکانی یەکێتی نیشتمانی دا بۆ پاراستنی خاکی نیشتمان.
پەیوەندییەکی زۆر باش و پتەوی هەبووە لەگەڵ سەرۆک #جەلال تاڵەبانی#.
ماوەیەکی زۆر لە چەندین بەرنامەی تەلەفیزیۆنی دا کاری کردووە، وەک: بەرنامەی کەشکۆڵ و #بەرنامەی بەرنامە# و چەند بەرنامەی تریش لە ڕادیۆی خاکیش کاری کردووە.
لەو چەند ساڵەی کارکردنی دا توانیویەتی هەر بە زویی لە دڵی بینەرو بیسەراندا جێگەی خۆی بکاتەوە کەسێکی قسەخۆش سادەیە.
هاوسەرەکەی بەرزان، ناوی ئاشتییە و خاوەنی دوو کوڕ و کچێکن کچەکەی ناوی ئەمیرەیە و دوو کوڕەکەشی ناویان دارین و داریان.
داریان لە تەمەنی حەڤدە ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە لە ڕێکەوتی 12-07-2017 کۆچی دوایی کرد[1]