کتاووخانه کتاووخانه
مِنِی کردن(گێردین)

 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!


Search Options





مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا      تەختە کلید


مِنِی کردن(گێردین)
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
کِل کِردِن
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
 أبزار
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
زبان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
 سامانە مإ
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
مِنِی کردن(گێردین) کِل کِردِن  أبزار زبان  سامانە مإ
مِنِی کردن(گێردین) ترەختی کریا
کتاووخانه
نامنامەی کردی
کرونولوژیا از وقایع
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
وەرینە(پێشینە)
کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
کارەل(فعالیتەل)
چؤی مِنِی کەم ؟
انتشار(بەشآکرن)
Video
ڕزگ بەنی(دەسە بەنی)
بەخش بەختەکی!
 مەقاڵە کِل کە
عەسگێ کِل کە(ڕئ کە)
Survey
قسەل(گەپەل) هۆمە
تماس
چه نوع اطلاعاتی را که ما نیاز داریم!
إستانداردەل
 إگرەک بینەل استفاده
 کیفیت بەخش
دەربارە
Kurdipedia Archivists
 درەباره ایمە چە مووشن !
اضافه کوردیپیدیا به وب سایت شما
اضافه کردن / حذف ایمیل
آمار مهمان
 آمار بەخش
 فونت چاوواشآکەر(مبدل)
 تەقویم چاوواشآکەر(مبدل)
زبان و گویش از صفحات
تەختە کلید
پیوەندەل خوو(خاس)
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ورود به سیستم
هامیاری أگەرد هۆمە
رمز عبور خود را فراموش کرده اید!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بەخش بەختەکی!
  إگرەک بینەل استفاده
 Kurdipedia Archivists
 قسەل(گەپەل) هۆمە
 کووکریائەل(گردآکریائەل)کاربەری
 کرونولوژیا از وقایع
 کارەل(فعالیتەل) - کؤردی پدیا
 کمک
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,354
 شؤمارە عەسگەل  104,859
 کتاووەل 19,372
فایل های مرتبط 97,508
Video 1,398
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لو...
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان ن...
 کتاووخانە
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن ...
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
نامەیەکی کراوە بۆ ڕایگشتیی؛ سەبارەت بە مەرجدانانی (زمانی کوردیی) بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل | زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ارزیابی مقالە
نایاب
عالی
متوسط
بد نیست
بد
اضاف کردن أ کووکریال
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!
پێشینە(وەرینەل) بەخش
Metadata
RSS
به دنبال تصویر رکورد انتخاب شده در گوگل
به دنبال رکورد انتخاب شده در گوگل
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
نامەیەکی کراوە بۆ ڕایگشتیی؛ سەبارەت بە مەرجدانانی (زمانی کوردیی) بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا
 وەڵگەنۆمەل

نامەیەکی کراوە بۆ ڕایگشتیی؛ سەبارەت بە مەرجدانانی (زمانی کوردیی) بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا
 وەڵگەنۆمەل

دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردودا، نوسەر و ئەکادیمیی (پ. ی. د. هێمن مەجید) لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە پێشنیاریکرد: پێویستە (زمانی کوردیی) بە پلەی (زۆر باش) بکرێتە مەرجی سەرەکیی وەرگرتنی خوازیارانی (خوێندنی باڵا)، لە کۆی کۆلێژ و بەشەکاندا، بە بێ جیاوازیی!، ئێمەش وەک کۆمەڵێ دڵسۆزی (زمانی کوردیی) لە: (ئەکادیمیی، نوسەر، ڕۆژنامەنوس، ڕۆشنبیر و چالاکی مەدەنیی) لە ناوەوە و دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوینە هاوڕا و پاڵپشتی پێشنیارەکەی بەڕێزیان و، بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک لە سۆشیاڵ میدیا هەڵمەتێکمان لەوبارەیەوە وەڕێخست. ئێستاش، پێمان باشە لە هەنگاوێکی دیکەدا، کەمێک بابەتەکە وردتر بکەینەوە و، لەم نامە کراوەیەدا، هۆکار و ئامانجی پرۆژەکە و هەنگاوەکانی ئایندە ڕونبکەینەوە.
بەر لە هەر شت، دەبێ خۆمان لەو ڕاستییە نەبوێرین، کە (زمان) یەکێکە لە ناسنامە سەرەکییەکانی هەر نەتەوەیەک و پایەیەکی گرنگی دروستکردن و لەسەرپێوەستانی دەوڵەتە. کەواتە گرنگیدان بەو ڕەگەزە جێبایەخە و پاراستن و گەشەپێدانی لە هەر کۆمەڵێکدا، وێڕای نیشانەی هۆشیاریی گشتیی، بەجێهێنانی ئەرکێکی نەتەوەیی، نیشتمانیی، ئاکاریی و ئەکادیمییە.
لەو سۆنگەیەشەوە و، لەکاتێکدا بە ئاشکرا دەبینین و هەستدەکەین، لێرەولەوێ، بە شێوازی جۆراوجۆر، بە بەرنامە کار بۆ پەراوێزخستن و بێنرخکردنی (زمانی کوردیی) دەکرێت، ئێمە بە ئەرکی سەر شانی خۆمان دەزانین بە توندی ڕوبەڕوی ئەو هەوڵانە ببینەوە و، گێڕانەوەی ڕێز و شکۆ بۆ زمانەکەمان بکەینە شائامانجی ئەم قۆناغەمان.
لەم ئاستانەشدا، دەزانین کارەکەمان هەنگاوی جیاواز و فرەلایەنی گەرەکە، چونکە مەترسیی لاوازکردن و بێبەهاکردنی زمانەکەمان زۆر و هەمەجۆرن، بەڵام ئێمە لەم قۆناغەدا تەنها لەم چمکەی خوێندنی باڵاوە دەست پێدەکەین، بەو ئومێدەی ئەمە ببێتە دەستپێکێکی سەرکەوتو لەپێناو پاراستن و گەشەپێدانی.
بە دیاریکراوی، مەبەستمانە لە ناوەندەکانی خوێندنی باڵاماندا، (زمانی دایک) بکرێتە چەقی بایەخپێدانەکان و چیتر نەکرێتە قوربانیی نەزانی و خۆبەکەمزانین و پاساوی لاواز و ئامانجی ترسناک!
وەکچۆن، کاتێک جەخت لەسەر ئەو خاڵە گرنگە دەکەینەوە، بایەخدان بە زانینی زمانی تر بۆ ئەکادیمییان ڕەتناکەینەوە و بە پێویستی دەزانین و، نکۆڵی لە گرنگییەکەیشی ناکەین، بەڵام بە کارێکی نازانستی دەزانین کەوا ئەو گرنگیدانە لەسەر حسابی (زمانی کوردیی) بێت.
بۆیە، پێشمانوانیە جێبەجێکردنی وەها کارێک لە ڕوی کردەییەوە سەخت بێت. دور ناڕۆین بۆ وڵاتانی ئەمەریکا و ئەوروپا، هەر بە ڕوانینێک لە ئەزمونی وڵاتانی دەوروبەر بۆمان دەردەکەوێت، کە چەندە لە خەم و هەوڵی پاراستن و گەشەپێدانی زمانەکەیاندان. ئەوەتا (ئێران) تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی تایبەت بە لێهاتوییەکانی (زمانی فارسی) داناوە، (تورکیا) بە هەمانشێوە بۆ (زمانی تورکی). بە پێی زانیارییەکان لە (عیراق) هەوڵێکی لەوجۆرە هەیە سەبارەت بە (زمانی عەرەبی). هەروەک، ساڵی ڕابردو، #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستیی عیراق بڕیارێکی لەوبارەیەوە دەرکرد و چەند لایەنێکی ڕاسپارد بۆ ئامادەکردنی تاقیکردنەوەیەکی لەوشێوەیە و دواتر بەمەرجدانانی بۆ وەرگرتن لە خوێندنی باڵا (ماستەر، دکتۆرا).
کەواتە، ئێمەی کوردزمان، تاکەی شەرم لە بەکارهێنان، بایەخدان، پاراستن و گەشەپێدانی (زمانی دایک)مان بکەین؟!
تاکەی (زمانی کوردیی) نەکەینە زمانی ڕەسمیی پەروەردە، خوێندنی باڵا، ڕاگەیاندن، سیاسەت، ئابوریی و بازاڕ و... تاد؟!
ئاخر نەنگی و کارەساتێکی گەورەیە کورد بیت و مامۆستای زانکۆ بیت (زمانی دایک)ت باش نەبێت! یان نەتوانیت پێنج خولەک بە کوردییەکی ڕەوان بدوێیت، یاخود پێنج دێڕ بە دروستیی بنوسیت!
بێگومان، ئەمە هەوڵێک دەبێت بۆ ئەوەی لانیکەم بزانرێت ئاستی ئەو ئەکادیمییە لە چوار لێهاتوییەکەی زمان (گوێگرتن، قسەکردن، خوێندنەوە، نوسین)ی کوردی چۆنە. بەڵام ئەمەش هەروا سانا نیە، هەوڵی لێيڕاوانەی هەمو کوردێکی دڵسۆزی دەوێت. ئیدی ئەمە پرۆژەی هەموانە، چون لە بەرژەوەندیی گشتییدایە.
دەکرێ، ئەمە سەرەتای زۆر پرۆژەی گەورە بێ لە هەمو کایە جیاوازەکان لەپێناو (زمانی کوردیی)دا.
دەکرێ بۆ ئایندە بکرێتە پرۆژەیاسایەکی دروست و پێشکەشی پەرلەمانی کوردستان بکرێت بۆ گفتوگۆ و دەوڵەمەندکردن و دواتر پەسەندکردنی. یان ببێتە هەوێنی بڕیارگەلی پێویست لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمەوە.
هەرچۆنێک بێ، دڵنیاین، خەمێکی گشتییە و، بەهەندوەرگرتنیشی سودی گشتیی و نەتەوەیی و نیشتمانیی لێدەکەوێتەوە.
دڵسۆزانی زمانی کوردیی
ئابی 2019
ناو/ پیشە یان پسپۆڕیی/ شوێنی نیشتەجێبون:
---------------------------------------------------------
1. پ. ی. د. #هێرش ڕەسوڵ#/ نوسەر و ئەکادیمیی/ #سلێمانی#
2. #ڕێبوار سیوەیلی#/ نووسەر، ئەندام و سکرتێری ئەکادیمییای کوردی/ #هەولێر#
3. #شێرزاد حەسەن#/ پەروەردەکار و نووسەر/ سلێمانی
4. پ. د. عەبدولوەهاب خالید موسا/ پسپۆڕی زمان/ #دهۆک#
5. د. #ئەحمەدی مەلا#/ نوسەر و ئەکادیمیی/ ئیسپانیا
6. ئیسماعیل حەمەئەمین/ سەرنوسەری کولتور مەگەزین/ بریتانیا
7. #کامیار سابیر#/ ئوسترالیا
8. #ستران عەبدوڵڵا#/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
9. کازیوە قولەری_ئەنامقی/ دەروونناس/ دانمارک
10. #مەریوان هەڵەبجەیی#/ وەرگێڕ/ تاران
11. پ. ی. د. #شێرکۆ کرمانج#/ زانکۆی شارقە/ ئیمارات
12. د. نەجاتی عەبدوڵڵا/ جێگری سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی/ هەولێر
13. م. هەردەوان مەحمود کاکەشێخ/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر
14. گۆران عەبدوڵڵا/ بەڕێوەبەری سایتی (دەنگەکان)/ کەنەدا
15. عەبدولڕەحمان بامەڕنی/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ دهۆک
16. #عارف قوربانی#/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ #کەرکووک#
17. د. زیرەک عەبدوڵڵا/ کۆمەڵناس/ ئەڵمانیا
18. #ڕابەر ڕەشید#/ نووسەر و ڕۆژنامەنووس/ کەرکووک
19. د. ڕێبوار کریم محمود/ پەرلەمانتاری عیراق
20. #تامان شاکیر#/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ ئەڵمانیا
21. #هاوڕێ باخەوان#/ بەڕێوەبەری #ڕێکخراوی کوردیپێدیا#/ هۆڵەندا
22. د. دڵشاد مستەفا/ سەرۆکی بەشی فیلمسازیی/ زانکۆی سلێمانی
23. پ. ی. د. ابراهیم عبدالرحمن محمود/ پسپۆڕی زمان و ئەدەبی کوردی/ #گەرمیان#
24. پ. ی. د. شێروان حوسێن/ مامۆستای زانکۆ/ #ڕانیە#
25. د. دارا حمید محمد/ مامۆستای زانکۆ/ #کەلار#
26. د. هیوا حمید شریف/ مامۆستای زانکۆ/ #کۆیە#
27. پ. ی. د. یادگار ڕەسوڵ/ پسپۆڕی ئەدەبی کوردی/ #سۆران#
28. موحسین ئەدیب/ پسپۆڕی یاسا/ هەڵەبجە
29. پ.ی.د. ئومێد برزان برزو/ پسپۆڕی زمانی کوردی/ کەلار
30. لەتیف فاتیح فەرەج/ نوسەر/ کەرکووک
31. دڵشاد خۆشناو/ ڕۆژنامەنوس و وەرگێڕ/ ئەڵمانیا
32. عەبدوڵڵا تاهیر بەرزنجی/ ڕەخنەگر و وەرگێڕ/ سلێمانی
33. هەرێم عوسمان مەعروف/ ماستەری زمانی کوردیی/ سلێمانی
34. گۆران عەلی کەریم/ وانەبێژ لە زانکۆ، شانۆکار و ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
35. مستەفای سەید مینە/ مامۆستای زانکۆ/ سەنگەسەر
36. ئارارات ئەحمەد/ نوسەر و فۆلکلۆریست/ سلێمانی
37. #کامەران سوبحان#/ نووسەر/ سلێمانی
38. فاروق هۆمەر/ چیرۆکنوس/ کەنەدا
39. بورهان ئەمین/ ڕۆژنامەنوس/ ئەڵمانیا
40. لوقمان حەوێز/ ئەندازیار/ تێکساس
41. دەشتی عەلی/ ڕۆژنامەنوس و توێژەر/ گەرمیان
42. حوسێن ڕابی/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
43. پ. د. صباح ڕشید قادر/ پسپۆڕی زمانی کوردیی/ هەولێر
44. بەهمەن تاهیر نەریمان/ توێژەر لە دەستەی کوردستانی/ سلێمانی
45. حەمەسەعید حەسەن/ نووسەر/ هەولێر
46. د. عەلی زەڵمیی/ توێژەر، کۆمەڵناسیی/ بریتانیا
47. #شەفیقی حاجی خدر#/ نوسەر و وەرگێڕ/ هەولێر
48. سەرکەوت سەوادی/ ماستەری فەلسەفە/ ژاراوە
49. ژاوێن شاڵی/ شاعیر و نوسەر/ ئەمەریکا
50. پ. د. سەروەر عەبدولڕەحمان عومەر/ سەرۆکی ئەنستیتوی پەی/ سلێمانی
51. پ. ی. د. #مەغدید سەپان#/ نووسەر و مامۆستای زانکۆ/ هەولێر
52. هەرێم بەهادین بابەعەلی/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
53. دانا ڕەئوف/ نوسەر و شانۆکار/ سوید
54. لازۆ ئازاد/ شاعیر/ بریتانیا
55. ئیبراهیم شەوقی/ وەرگێڕ و سەرۆکی ئەنجومەنی فەرهەنگیی پەیڤ/ #سەقز#
56. #کەژاڵ عەلی#/ شاعیر و چالاکی ژنان/ سویسڕا
57. ئەنوەر ڕەوشەن/ سەرنوسەری گۆڤاری (هایا) و سەرۆکی ئەنجومەنی فەرهەنگیی مەریوان
58. د. صالح ابراهیم احمد/ پسپۆڕی زمان/ #قەڵادزێ#
59. بێستون عبدالکریم صدیق/ توێژەر/ گەرمیان
60. #ئەنوەر قادر ڕەشید#/ نوسەر/ ئەڵمانیا
61. سدیق عەلی/ شاعیر و ڕۆژنامەنوس/ ڕانیە
62. #چۆلی فایەق#/ نوسەر/ ئەڵمانیا
63. کەمال ڕەئوف/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
64. ئاریا یاسین عەبدوڵڵا/ مامۆستای زانکۆ/ گەرمیان
65. سۆما نیازی حەمەعەزیز/ ڕۆژنامەنوس/ هەولێر
66. مەریوان مەسعود/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
67. ڕزگار فایەق/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
68. سوهەیلا مێهەمی/ شاعیر/ #سنە#
69. ئالان حەبیب/ ڕۆژنامەنوس/ هەولێر
70. ئاسۆ جەبار/ نوسەر و لێکۆڵیار/ ئەمەریکا
71. ئاراس ئەمین/ ڕۆژنامەنوس/ ڕانیە
72. دارا عەبدوڵڵا/ ڕۆژنامەنوس/ هەولێر
73. پ. ی. د. پشکۆ حەمەتاهیر ئاغجەلەری/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
74. بێستون عەبدولڕەحمان سابوراوایی/ پسپۆڕی ئابوری/ سلێمانی
75. محەمەد حەمەباقی/ ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردی/ هەولێر
76. ڕەزا عەلیپور/ شاعیر و نوسەر/ سنە
77. شوان کەریم/ شانۆکار/ ئەڵمانیا
78. د. برایم مەلازادە/ توێژەر و مامۆستای زانکۆی سۆران
79. مەهدی جاف/ شانۆکار/ سوید
80. پ. د. سالار باسیرە/ پسپۆڕ لە زانستە سیاسییەکان/ ئەڵمانیا
81. ڕوناک شوانی/ نوسەر و وەرگێڕ/ سوید
82. محەمەد هەریریی/ نوسەر/ بریتانیا
83. ڕەسوڵ سوڵتانی/ نوسەر و وەرگێڕ و شاعیر/ باشوری کوردستان
84. یوسف حەمەڕەشید/ مامۆستا/ هەولێر
85. محەمەد کوردۆ/ شاعیر/ سلێمانی
86. هیوا ناسح/ ڕۆژنامەنوس و چالاک/ سویسڕا
87. ڕزگار حەمەرەئوف/ موزیسیان/ کەرکووک
88. مەهدی جاف/ شانۆکار/ سوید
89. سەحەر مۆعێزی/ شاعیر/ سنە
90. ئەڤین عەزیز/ کردارناس و توێژەری بواری جێندەر/ سوید
91. شیوا میرەکی/ شاعیر و مامۆستای زمانی کوردیی/ قوروە
92. کامیل عومەر/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
93. نیازی حەمەعەزیز/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ هەولێر
94. خالید قادر/ چالاکی مەدەنی/ ڕانیە
95. ڕوبار سەنگەر ساڵح/ توێژەری کۆمەڵایەتی/ هەولێر
96. جوانە سەڵاح/ خوێندکاری ماستەر/ سلێمانی
97. ڕێبین کاکەمەم عومەر/ ی. توێژەر/ شەقڵاوە
98. ئەحمەد تەها عەلی/ مامۆستای زانکۆ/ گەرمیان
99. شیرین کافی/ چالاکی مەدەنی/ ئەڵمانیا
100. پەروین شێخی/ چئرۆکنوس و پەروەردەکار/ #بۆکان#
101. ئاراس عوسمان محەمەد/ توێژەر/ گەرمیان
102. حومەیرا فەتحی/ ماستەر لە ئەدەبی فارسی/ #دیواندەرە#
103. هەڵمەت فایەق دەروێش/ مامۆستای زانکۆ/ گەرمیان
104. پ. د. یاسین #سەردەشت#ی/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
105. #گەشە دارا حەفید#/ مافناس/ سلێمانی
106. کامەران محەمەد توفیق/ مامۆستای زانکۆ/ گەرمیان
107. ظاهر حمدامین صابر/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر
108. بەهمان تاهیر نەریمان/ نوسەر و توێژەر/ سلێمانی
109. خالید سلێمان/ ڕۆژنامەنوس/ کەنەدا
110. زیاد نعمان محمود/ توێژەر/ گەرمیان
111. عادل علی سلام/ نوسەر و چاودێری سیاسیی/ سلێمانی
112. د. دلێر احمد حمە/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر
113. د. شێرکۆ جبار محمد/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
114. کەماڵ شەنگالی (ئەمینی)/ نوسەر و شاعیر/ سنە
115. پ. ی. محمد کریم أحمد (بابۆڵی)/ ڕۆژنامەنوس و ئەکادیمی/ سلێمانی
116. گەشاو علی فرج/ توێژەر/ هەولێر
117. سەردەشت حەمەساڵح/ نوسەر/ سلێمانی
118. شێخە ڕەسوڵ شێخە/ مامۆستا/ چوارقوڕنە
119. هەژار خوداداد حسن/ مامۆستای زانکۆ/ گەرمیان
120. ڕێبوار عوزێر/ مامۆستا/ ڕانیە
121. سەربەست ساڵح قادر/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
122. حەمەی کەریمی/ شاعیر و نوسەر/ مەریوان
123. سامان ئەمجەدی/ ماستەری فەلسەفەی هونەر/ سنە
124. کەریم چۆلی/ ڕۆژنامەنوس/ باشوری کورستان
125. سوهام عەبدوڵڵا/ ڕۆژنامەنوس/ باشوری کوردستان
126. عادل حمەعارف مؤمن/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
127. بەکر ئاڵەیی/ شاعیر/ ڕانیە
128. یادگار عەلی محەمەد/ توێژەر/ گەرمیان
129. د. یاسین ئاشور جەوهەر/ پسپۆڕی زانستی سیاسیی/ زانکۆی گەرمیان
130. ئەحمەد ئیبراهیم ئەحمەد/ بەکالۆریۆسی عەرەبی/ بریتانیا
131. سەردار حەسەن/ ڕۆژنامەنوس/ هەولێر
132. نەزیر عەلی/ ڕۆژنامەنوس/ دهۆک
133. سامان حوسێن/ ڕۆژنامەنوس/ هەولێر
134. کاروان نێروەیی/ ڕۆژنامەنوس/ دهۆک
135. میللەت عیسمەت/ توێژەر و ڕۆژنامەنوس/ دهۆک
136. ئارام قادر صابر/ مامۆستای زانکۆ/ ڕانیە
137. کەریم ئەحمەد عەزیز/ خوێندکاری دکتۆرا/ زانکۆی گەرمیان
138. هێمن عادل وەلی/ پسپۆڕی ئابوریی/ زانکۆی گەرمیان
139. عەدنان محمد صالح/ ماستەر لە یاسا، دادنووس/ شارەدێی ڕزگاری
140. هێمن نصرالدین محمد/ مامۆستای زانکۆ/ گەرمیان
141. پ. ی. کاوە ڕەزا/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
142. ساڵح بێچار/ شاعیر و نوسەر/ سلێمانی
143. خالد حەمەغەریب عەبدولڕەحمان/ سلێمانی
144. لوقمان محەمەد شلانی/ ڕۆژنامەنوس/ سۆران
145. مەحمود نەجمەدین/ نوسەر/ سلێمانی
146. بەناز حمەرشید/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
147. سارا قادر/ ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
148. عەدنان سەید حسێن/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
149. هەوراز محەمەد/ توێژەری کۆمەڵایەتی و فیلمساز/ سلێمانی
150. بەکر شوانی/ ڕۆژهەڵاتناس/ ئەڵمانیا
151. دانا عەسکەر/ نوسەر و وەرگێڕ/ کەرکووک
152. گرفتار کاکەیی/ نوسەر و کاریکاتێریست/ ئەڵمانیا
153. لەنجە ئومێد عەلی/ پارێزەر/ سلێمانی
154. محەمەد حوسێن شەریف/ مامۆستای زمان و ئەدەبی کوردیی/ هەولێر
155. هاوار تەیب/ فێرخوازی زانکۆ کوردیی/ شاعیر/ ڕانیە
156. شیرین کافی/ چالاکی مەدەنی/ ئەڵمانیا
157. ماریا پاکنهاد/ ڕۆژنامەنوس/ سنە
158. شاسۆ هێمن مەجید/ پسپۆڕی ئابوریی/ سلێمانی
159. سەربەست جیهاد/ ڕۆژنامەنوس/ ڕانیە
160. مەسعود زیلان/ ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
161. پ. د. مارف عومەر گوڵ/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
162. جەوهەر ئەحمەد حوسێن/ مامۆستای زمانی کوردیی/ سەنگەسەر
163. شوان أحمد محمد/ ڕۆژنامەنوس/ ڕانیە
164. مەجید ساڵح/ نوسەر و وەرگێڕ/ سلێمانی
165. د. صابر حسن ڕسول/ مامۆستای زانکۆ، وەرگێڕان (ئینگلیزی کوردیی)/ سلێمانی
166. د. کارزان محەمەد/ مامۆستای زانکۆ/ سلێمانی
167. ماجید خەلیل فەتاح/ مامۆستای زانکۆ، پسپۆڕی مێژوی نوێی کورد/ سلێمانی
168. د. حیلمی ڕەسوڵ ڕەزا/ پسپۆڕی مێژوی کۆن/ ڕانیە
169. هێمن مەحمود/ ڕۆژنامەنوس، بەکالۆریۆس لە ئابوریی/ #دەربەندیخان#
170. شیلان جەلال دەرگەڵەیی/ بەکالۆریۆسی زمان و ئەدەبی کوردیی/ بریتانیا
171. عەتا کەریم/ نوسەر و ڕۆژنامەنوس/ سلێمانی
172. ناجی ئەفراسیاو/ وەرگێڕ، ماستەر لە بانک و ژمێریاریی/ سەیدسادق
173. د. سەلیم ڕەشید/ مامۆستای زانکۆ/ هەولێر
174. د. یەحیا عومەر ڕێشاویی/ مامۆستای میدیا/ سلێمانی
175. پ. ی. د. حبیب کەرکووکی/ ئەڵمانیا/ پەیمانگای بیرلتز
176. ڕێبین فەتاح/ بەکالۆریۆس لە کۆمەڵناسیی/ هەولێر
177. سامان عەزەدین سەعدون/ مامۆستای زانکۆ – پسپۆڕی ئەدەبی کوردی/ سلێمانی
178. مستەفا چوارتایی/ ڕۆژنامەنوس و نوسەر/ ئەڵمانیا
179. #سەردار فەتاح ئەمین#/ چالاکی مەدەنی/ هۆڵەندا
180. کاوە کافرۆشی/ خوێندکاری فیلمسازیی/ سلێمانی
181. #ڕێکار ئەحمەد#/ سکرتێری حزبی ڕزگاریی/ هەولێر
182. زایەر عەبدوڵڵا/ هونەرمەند و نوسەر/ هەولێر
183. ئارش مێهرەبان/ خوێندکار/ زانکۆی کوردستان/ سنە
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,088 گل سئرکریائە(دێینە)
HashTag
بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)
فایل های مرتبط: 1
آیتم های مرتبط: 6
 تاریخ ؤ پێش هەتێەل
 جاگەل
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ڕزگ(دەسە):  وەڵگەنۆمەل
زبان مقاله: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 21-08-2019 (5 سال)
Document style: No specified T4 547
لهجە: ک. جنوبی
نوع سند: زبان اصلی
Technical Metadata
کپی رایت صادر شده به کوردیپیدیا!
 کیفیت بەخش : 99%
99%
اێ ڕکؤردە إژ لآ 21-08-2019 أڕا( هاوڕێ باخەوان )
اێ بەخشە گل دؤمائن(آخرین گل) إژ لآ( هاوڕێ باخەوان ): أڕا24-10-2023 نووآ بی(بروز بی)
نیشانی مەقاڵە
اێ بەخشە 2,088 گل سئرکریائە(دێینە)
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران

Actual
 مەقاڵەل گؤجەر
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
13-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
وتوێژ تایبەت وەگەرد حسام لوڕنژاد گوورانی چڕ کرماشانی
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
15-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
واژا
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
موحسن قەیسەری
 بەخش نوو(جەدید)
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
پاش واران
07-06-2024
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
30-09-2023
زریان سەرچناری
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
18-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 کتاووخانە
سەرەوژێری
17-12-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
01-10-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
هۊرد کەم
20-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مەهوەش سولێمانپوور
19-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
 کتاووخانە
واژا
18-09-2022
حوسێن باقری - ژاکان باران
آمار
 شؤمارە مەقاڵەل 518,354
 شؤمارە عەسگەل  104,859
 کتاووەل 19,372
فایل های مرتبط 97,508
Video 1,398
 کوردی پدیا کەڵنگتەرین بنچەک چەن زوون دار أڕا زانستەنیەل کؤردیە!
 کتاووخانە
سەرەوژێری
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
کەژال وەتەنپوور
 مەقاڵەل گؤجەر
داستانێگ لە مامووستا مەنووچێر کەێخسرەوپووڕ
 کتاووخانە
گوڵدەم سۊر
 مەقاڵەل گؤجەر
باشوور و بنەڕەتەل یەکاگرتن زوانی وژمان
 مەقاڵەل گؤجەر
یانزە مەلۊچگ مازیار حەیدەری
 مەقاڵەل گؤجەر
چیرۆکی مسافرکیش لە ئێحسان نیک‌پەی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
ئەفشین غوڵامی
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
وشەێل، ئەژ هەفت دەلیا گوارننەم
 مەقاڵەل گؤجەر
چرچ بوودە پاساکەر ڕەخنەگری! ئایا ڕەخنەێ هەشار یا لە پشت کەل و کورچ، تۊەنێد یارمیەتی کوومەڵگای ئیمە بەێدن؟ /مازیار نەزەربەیگی
 کتاووخانە
بۊش کامە وەرزی؟
 زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە)
موحسن قەیسەری
 کتاووخانە
پاش واران
Folders
 کتاووخانە - کتاب - شعر  کتاووخانە - نوع سند - زبان اصلی  کتاووخانە - Publication Type -  کتاووخانە - لهجە - فارسی  کتاووخانە - لهجە - ک. لری  کتاووخانە - PDF -  کتاووخانە - اقلیم - شرق کردستان  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education level -  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Political trend - Nationalist  زنی نۆیسە (ژیان ناۆمە) - Education -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| تماس | CSS3 | HTML5

| زمان دؤرسکردن وەڵگە(پەڕە): 3.344 ثانیه(اێس)