بەنی برای ئاوريشمە
وتراويشە(ريسە بێرە موويە) مرۆڤ لەبەر ئەوەی بونەوەرێکی کۆمەلايەتيە بێ يەکتر هەڵناکەن بەتايبەت ژيانی خوشک و برا، خوشک لەکۆمەلی کوردەواريدا برای زۆر خۆش دەوێت، هەرشتێک لەلای براوباوانيەوە بچێت بۆی ئه و بەنرخ و ڕێزەوە لێی دەڕوانێت ئەگەر داوەبەنێکی بزنێکيش بێت يان داوە بەنێکی خوری و سوف بێت ئه و وای لێک دەداتەوە بەنێکی(ئاوريشميە) چونکە ئەوەندەی براکەی خۆش دەوێت هەموو شتەکانی ئه و بەجوان دەبينێت بۆيە لە ئيديۆمی کوردەواريدا بووە بەدەربرێکی زۆر جوان بۆ خۆشەويستی خوشک بۆ برايان وتراوە(بەنی برای ئاوريشمە) واتە گفتوگۆ هەڵناگرێت و تەنەکەی بەر دەرگاشيان زيووە و تەپاڵە و ڕيخيان پشکۆی شەوی تارە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 1,188 گل سئرکریائە(دێینە)