مەسیحی یەکان و جولەکەکان
مەی و عەرەقیان دروست کردووە
لە سەردەمی عوسمانییەکانا مەسیحی یەکان و جولەکەکانی سلێمانی شەراب و عەرەقیان دروست کردووە، ئه و سەردەمە ئه و کەسانەی کە لە سلێمانی خولیای خواردنەوە بوون بە دزی یەوە شەراب وعەرەقیان دەکری و دەیان خواردەوە، بەڵام دوای بۆردومانەکەی سلێمانی لە ساڵی 1925، ئینگلیزەکان بۆ یەکەم جار مەیخانەیەکیان لە بەردەرکی سەرادا کردەوە، ئەرمەنییەک ناوی جۆرج بوو ؛ عەرەقی بە قەرابە دەکڕییەوە، بەرەحەتی دەیکردە قاپ و شوشەی مل باریکەوەوسەرەکەی بە تەپۆەتۆر دەگرت و دەیفرۆشتەوە.
مەسیحی یەکانی سلێمانی هەموو ساڵێ شەراب یان لە ئاوی ترێ دروست دەکرد، وەک خواردنەوەیەکی پیرۆزی کەنیسە بۆ سروتی ئاینی بەکاریان دەهێنا، عەرەقیان بە ئامێری تایبەتی دروست دەکرد، لەسەرەتادا شەراب و عەرەقیان بۆ خواردنەوەی خۆیان بەکار دەهێنا، دواتر کریاری زۆر بوو دروستیان دەکردودەیانفرۆشتەوە.،تا بوو بە پیشەیان، جاران موسڵمانەکان مەی خواردنەوه و مەی فرۆشتنیان بەحەرام دادەنا، بەڵام دوای ئه و دیاردەیە وا نەمایەوە،تاوای لێهات موسوڵمانەکانیش دەستیان کرد بە مەی خواردنەوه و مەی فرۆشین، شاری سلێمانی لە هەموو شارەکانی کوردستان زیاتر مەی تیا دەفرۆشراو دەخورایەوە.
مەی فۆرۆشەکان
+متی جرجیس خەڵکی موسڵ بوو،دوکانی مەی فرۆشییەکەی لە سەرەتای شەقامی سابونکەران بوو.
.
+ئیسحاق لە خوار سینەما سیروانەوە مەی دەفرۆشت
+کەسپەڕلە جادەی مەولەوی دوکانی مەی فرۆشی دانا بوو، بەرامبەر بیناکەی تۆفیق قەزاز.
+سە ڕکیس ئەفەندی دوکانی مەی فرۆشتنەکەی لە سەر پردەکە بوو بەرامبەر ئاشی مەلا فەیزی بوو.
+.نۆئێل دوکانی مەی فرۆشتنەکەی لە شەقامی مەولەوی بوو بەرامبەر شێخەی نوقڵ تەنیشت
میخا ئیل ساکۆ.
+تا ئەوساش (خانەوادەی ئیسحاق سلێمان،خانەوادەی جەمیل بویا، ئازاد شەقڵاوەیی) شەرابیان دروست دەکرد.
+خانەوادەی(نیسان موسا،هەموویان مەی فرۆش بوون، تا ئێستاش نەوەکانیان بازرگانی مەی دەکەن وەک (ئاراس، ئەنوەر، نیسان، ئەنوەر نیسان، نەجات نیسان، کامیل نیسان، ئەمیر ئەنۆر نیسان)
لاهوتی مەی حەرام ناکات
بەپێ ی شەریعەتی مەسیحی کە لە (لاهوتی) مەسیحی یەوە هاتووە. خواردنەوە بێت حەرام نییە، دەبێت ئه و کەسەی مەی دەخواتەوە باری بژێوی باش بێت، مەی خواردنەوە کار نەکاتە سەر ژیانی خانەوادەکەی، براو خوشک وکەسو کارەکەی نەدار نەبن، نابێت زیادە ڕەوی لە خواردنەوەدا بکات،
هەرچ جۆرە خواردنەوەیەک هەڵچون و مەستی توندی لە دواوە بێت و ببێ بە هۆی پشێوی قەدەغەیە، پیرۆزترین خواردنەوە لە ئاینی مەسیح دا (شەراب)ەکە لە ئاوی ترێ دروست دەکرێت، مەسیح لە ئایەتێکا بە جوێنی خۆی ناوی دەبات، سەراب بووە بە هێمای خوێنی مەسیح (خدو و اکلو هدا هو جسدی خدوواشربوا هد ا هو دمی)
سەماو بەزم دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی یە لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆمەڵەوە پەیدا بوون،مرۆڤ بە سەماو بەزم و جم وجۆڵ شادمانی خۆی دەربریوە، ئەمەشبە پێی شوین وباری کۆمەڵایەتی دەگۆرێت، سەماو بەزم هیچ پەیوەندییەکی بە بۆنە ئاینییەکانەوە نی یە، سەما تەعبیر لە شادمانی دەکات.ئاینی مەسیح ڕێگا لەم سەما و ئاهەنگرتن ناگرێت، بە مەرجێنەبێتە هۆی هەڵسوکەوتی نابەجێ.
گۆرستانەکەی ناو کەنیسەی مەسیحی سلێمانی کرا بە باخچە
پرسە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و مرۆیانەیە، پەیوەندی بە ئاینەوە نییە،پرسە لەلای ئیسلام و مەسیح ی ڕیزێکی تایبەتییە بۆ ڕۆحی مردووەکە، چلە ڕێورەسمی بەخاک سپاردن و چ لە گێرانی پرسە، بۆ ئەوەی خاوەن مردوەوکە خەمەکانی لە بیر بکات وسەبورییەکی پێدا بێتەوە، هیچ ئایەتێک یا وتەیەکی مەسیح.له و بارەوە نابینین. پرسەی پیاوان دوو ڕۆژە لە کەنیسە، مەسیحی یەکانیسلێمانی دوو گۆرستانیان هەیە یەکێکیان لە گردی سەیوانەولە تەنیشت شەهیدانە،ئەوی تریان لەساڵی1965ڤ لەلایەنقەشە یوسف پەری یەوە لەناو کەنیسە دروستبکرا. لەدوایدا قەشە یوسف پەری ئه و گۆرستانەی ناو کرنیسەی کرد بەباخچە، لە لایەن مەسیحی یەکانەوە بەر پەچ درایەوە،
+هەندێک لە خەڵکی سلێمانی بە مەسیحی یەکانیان دەوت (گاور) کە لە بنەرەتا وشەیەکی تورکی یە مانای (کافر) دەگەیەنێت، بە گۆڕستانی مەسیحیەکانیان دەوت (گۆڕستانی گاورەکان) ئەم وشەی گاوەرە بەهەڵە یا لە تێنەگەیشتن لە بەهای پیرۆزی مەسیح یا لە بیر تەسکی ئاینی یەوە بەکار هێنراوە.
لە هەولێر بە مەسیح دەڵێن (مەسیح). لەرەواندز پێی دەڵێن(دیان).
عەبدوڵڵا کەریم مەحمود