سروودی مەسیح، نەفرەت لە ستەم دەکات
مەسیحییەکان سەر بە مەزهەبی (کاسۆلیک کلدان، ئەرمەنی، ئەسطوری، ئاسوری،پرۆتستان،ئاسوری، یەعقوب) ن، یەک دوو خانەوادەیان سەر بە مەزهەبی ئەرمەنی و ئاسورین، ئەوانیش هەر لە کەنیسەی سلێمانی نوێژ و خواپەرستی یان دەکرد، مەسیحییەکان بە زمانی سریانی و کوردی دەدوین، بە زمانی کوردی (سروودی مەسیح) دەڵێن. کە هۆنراوەی مامۆستا حەسیب قەرەداغی یە.
تورکەکان بە چلی کوردییەوە،جینۆسایدی
ئەرمەنی و مەسیحی یەکانیان کردوە
لە 1915 ی تورکەکان دوور لە هەموو یاسای نێو نەتەوەیی و بەهاکانی مافی مرۆڤ،درندانە 3 ملیون ئەرمەنی و مەسیحی یان ڕەشە کوژ کرد وە،له و کاتەدا هیچ وڵاتێک نارەزای دەرنەبری، هیچ دادگایەک ی جیهان داوای دادگایی تاوانبارانی نەکرد، ڕووی یاساکانی مافی مرۆڤیان زەرد کرد، مەسیحییەکان زانیان تورکەکان بە پۆشاک و جل و بەرگی کوردییەوە ئه و تاوانە جینۆسایدەیان کردوە، تورکەکان زۆر دەێکە پەیرەوی ئه و جۆرە تەکتیکە پر لە سیناریو یە دەکەن، لەم ساڵانەی دوایشداپەیڕەوی هەمان سینارۆو هەمان نمایش یان کرد ەوە، ئەمانە بەڵگەی تەواون کە تورکەکان هەموو سەردەمەکان چەند دڕنده و بیر تەسکن، بەرامبەر بە مرۆڤی غەیرە تورک، بەتایبەتی بەرامبەربە ئەرمەنییەکان وکورد، ئەم ڕەشەکوژییە وای لە ئەرمەنییەکان و مەسیحییەکان کرد، شەپۆل شەپۆل ڕوو بکەنە (سلێمانی، کۆیە، شەقڵاوە، دیانا، عەینکاوە، هەرموتە، دهۆک، زاخۆ)، لەوانەی کە ڕوویان کردوەتە سلێمانی خانەوادەی (سەرەفیان، سەنە کەریم، کەسپەر، کریکۆر، ئەزەر عیسا. دادە ماکرۆهی، گۆ ڕگێن).
+لە ساڵی 1932 جارێکی تر گەورەترین قەسابخانە لە لایەن ڕژێمیەوە دژ بە ئاشورییەکان لە ناوچەی (سومیل) کرا، کە بووە هۆی لە ناو چوونی سەرکردەکەیان بە ناوی (مار قەرەداغ)،
کەسایەتیە ناسراوەکانی مەسیحی یەکانی سلێمانی (کەریمی عەلەکە، شەهید شەوکەت عەزیز، متی جرجیس، خانەوادەی نیسان موسا، نەجیب شەمعون، شەمعون مەتی. سەرکیس اڵڵە وێردی، قەشە یوسف پەری، دادە ماکرۆهی، سستەر خاتونە)
لە حکومەتەکەی مەلیک مەحمودا
کەریم ی عەلەکە وەزیری دارایی و مالییە بوو
کەریمی عەلەکە ناوی (عە بدول کەریم) ی کوری ئەلیاسە. کەسایەتیەکی گەوره و خاوەن هەستی مەزن و میهرەبان بووە، قەشە پەترۆس ی باپیری خەڵکی دیی هەرموتەیە لە دەشتی شیوا شۆک، خەڵکی شاری سلێمانی زۆریان ڕێز لێ گرتووە و خۆشیان ویستووە، لە خۆشەویستیدا (ئەلیاسەکە)یان گۆریووە بە (عەلەکە)، چونکە زۆر ڕاستگۆو دەست پاک بووە، بازرگانی کردووە، کارەکەی پەرەی سەندوە لە عیراق و ئێران، کەریمی عە لەکە لە خانە سوتاوەکە کاری کردووە، جێی بروای پیاو ماقوڵان بابانەکان بووە، لە حکومەتەکەی شێخ مەحمودا بەشداری کردووه و وەزیری دارایی و ما لییە بووە، پێش ئەوەی جەنگی جیهانی ڕوو بدات هەستی کردوە جەنگ و برسێتی ق قات قڕی و نەهامەتی مەرگ لە گەڵ خۆیدا دەهێنێت، لە بەر ئەوە دەغڵ و دانێکی زۆرئ کریوەولە عەمباردا هەڵی گرتووە.،
لە ڕۆژە ڕەشەکانی جەنگ و دوای جەنگ بە نرخێکی کەم فر ۆشتویە تیەوە بە خەڵکی سلێمانی، جگە لەوەی هەموو ئێوارانێک بە مەنجەڵی گەورە چێشتیان لێ ناوە و بەسەر هەژاران دا بەخشیویەتی بە مزگەوتی (حاچی شێخ ئەمین) ؛ مزگەوتی تەکێ ڕووتە)، (مزگەوتی هەنزە ئاغا)، (مزگەوتی شێخ محەمەد بەرزنجی)
له و کاتەی ئینگلیزەکان شاری سلێمانی یان بۆردمان کرد، خەڵکی شار ەکەیان چؤڵ کرد. لە گەرەکی گۆیژە ماڵی (کەریمی عەلەکە و حاجی برایم ئاغا) لە ناو شار مانەوە، کەریمی عەلەکە زمانی (کوردی، کلدانی، فارسی، عەرەبی) زانیوه، ئەم کەسێتییە زۆر هەست و دەرونیشی دەوڵەمەند بووە، لە ساڵی 1948 ماڵئاوایی لە ژیان کردووە و لە گۆرستانی(کامپی ئەرمەن) لە بەشی کاسۆلیک لە بەغداد بە خاک سپێراوە، کچ و کورەکانی لە بەغداد دەژیان
زۆر دەوڵەمەوند ژیاو مرد بەڵام نمونەی کەریمی عەالەکە ئەمەیە،بە کردەوه و هەڵوێستەکانی هەموومانی توشی تێرامان کر دوە. لە ویژدان وناخی هەموومانا زیندووە.
عە بدوڵڵا کەریم مەحمود