یەکێک بووە لەپێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ. لەدایکبووی ساڵی 1942ی شارەدێی کەڵەکی یاسین ئاغا سەر بەشارۆچکەی حەمدانیەیە لەموسڵ، لەبەر هەژاری و نەداری نەیتوانی خوێندن تەواوبکات، بەلام بەهۆی زیرەکی و لەخۆبردوویی توانی فێری خوێندن و نووسینی کوردی ببێت، پاشان فێری زمانی عەرەبیش بوو. (شەهید)لەهەڕەتی لاویدا خولیای کوردایەتی و خەمخۆری نەتەوەکەی بوو، بۆیە لەساڵی (1967) پەیوەندیکردووە بەشۆڕشی ئەیلولەوە لەسنوری دەشتی #هەولێر#و دواتر بۆتە جێگری فەرماندەی مەفرەزە تا هەرەسی (1975)، پاشان پەیوەندیکردووە بەڕیزەکانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان، ساڵی (1976) پەیوەندیکرد بەشۆڕشی نوێوەو پێشمەرگەیەکی خۆشەویست بووە لەناو خەڵک و هەڤاڵەکانیدا، پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تا فەرماندەی مەفرەزە لەکەرتی شەهید قادر مستەفا لەسنوری هەرێمی (8)ی دەشتی هەولێرو بەشداری شەڕەکانی دۆڵی سماقولی، چیای باواجی و ئیلینجاغ و دەشتی هەولێرو شەڕەکانی (بەستی شەرغە، قەشقەو خوڕخوڕ، کەلی سور)و چەندین نەبەردی تری کردووە بەشاهیدی شەهیدانی سەرکردە (شاخەوان عەباس و بەهرۆز قەشقە کە باسی جوامێری و قارەمانێتی شەهید (عەزیز کەڵەکی)یان کردووە، بەلام مخابن ڕۆژگار دەرفەتی نەدا لەوەزیاتر درێژەبدات بەخەباتی سیاسی و پێشمەرگایەتی، دوژمنانی گەلی کوردیش بەردەوام لەپیلانگێڕان بوون لەدژی، بۆیە ڕۆژی (24-09-1979) لەگوندی (سارتک)ی سنوری بەستی شەرغە بەدەستی پیاوانی بەعس لەبۆسەیەکدا بەنامەردی، فەرماندەو خەباتگێڕی کوردایەتی(عەزیز کەلەکی) شەهیدکراو چووە کاروانی شەهیدانی خەباتی ڕێگەی گەلی کوردی ستەمدیدە).
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,714 گل سئرکریائە(دێینە)