ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: محەمەد
ساڵی لەدایکبوون: 1967
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
ئەحمەد محەمەدی شاعیر، ساڵی 1967 لە گەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە، قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە سلێمانی تەواوکردووە.
لە سەرەتای ژیانی گەنجییەوە خولیای دنیای شیعر بووە، لە کۆتایی هەشتاکاندا شیعرەکانی بڵاو کردووەتەوە. خاوەنی چەندین نامیلکەی شیعرییە لەوانە: (عەشقباران، ئەستێرەباران، حۆزگەی وەریو، دەشتی نێرگز، وەرزی گۆچان، هەتاوی سارد).
ئەحمەد محەمەد شاعیرێکی ناوداری کوردستانە، ئەو ڕێچکەیەکی تایبەتی لە شیعر نووسیندا گرتۆتەبەر، ئەویش نووسینی شیعری گۆرانییە، زۆرترین شیعری جوان و ناسکی ڕۆمانسی بۆ گۆرانی نووسیوە. لەم بوارەدا شاسوارێکی بێ هاوتایە. ئەو زیاتر لە 300 تێکستی شیعری لە سەرانسەری کوردستانی گەورەدا کراوە بە گۆرانی، چەندین هونەرمەندی ناودار شیعرەکانیان کردووە بە گۆرانی و ئاوێزانی موزیکیان کردووە و سەدایەکی سیحراویان پێ بەخشیوە.
هونەرمەندانی وەک (#کەریم کابان#، #ناسری ڕەزازی#، #عەدنان کەریم#، #ئاڤان جەمال#، #کەمال محەمەد#، #دیاری قەرەداغی#، #دانا غەنی#، #لەیلا فەریقی#، ڕێبوار بەنگینە، #هانی موجتەهیدی#) و چەندانی تر شیعرەکانی ئەویان کردووە بە گۆرانی.
شیعرە جوان و بەرزرەکانی ئەحمەد محەمەد جێگەی سەرنجی شاعیران و هونەمەندانی ناسراوی کوردستان بووە. هەریەک لە (#شێرکۆ بێکەس#، #ئەنوەر قەرەداغی#، #بێژەن کامکار#، ناسری ڕەزازی، #نامدار قەرەداغی#) لە گۆشەنیگایەکی جیاوازەوە، تیشک دەخەنە سەر شیعرەکانی ئەحمەد محەمەد و وەک شاعیرێکی بەتوانا و تایبەتمەندی بواری شیعری گۆرانیی کەم وێنە بۆی دەڕوانن، کە خاوەنی زۆرترین شیعری ئەو بوارە و بێ ڕکابەرە.
=KTML_Bold=شێرکۆ بێکەس بەئارامی شیعری گۆرانی کوردی وەسفی کردووە.=KTML_End=
زۆربەی شیعرەکانی ناو ئەو نامیلکانەی کۆکردووەتەوە و لە دوو توێی دیوانێکدا بەناوی (#تەمەن#) چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.
چەند ئەلبومێکی شیعرەکانی بە دەنگی خۆی و #باست حەمەغەریب# و د. دڵشاد مستەفا و #شوان عەتوف# و ناھد حسێنی و چەندانی تر لەگەڵ موزیکدا بڵاوکراوەتەوە.
چەندین کۆڕی شیعر خوێندنەوەی لە شارەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات سازداوە، جەماوەرێکی زۆر بەشداری کۆڕەکانیان کردووە.
لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی لەڕێی شیعرەکانییەوە پێشکەشی کردووە، چەندین خەڵاتی ڕێزلێنانی لەلایەن ناوەندە ڕۆشنبیری و میدیایی و هونەری و زانستییەکانەوە پێ بەخشراوە.
لەلایەن نووسەران و توێژەرانەوە لێکۆڵینەوە لەسەر شیعرەکانی نووسراوە و بەسەرسامی لە جوانی شیعرەکانی ڕاماون! [1]