بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# وتی: دوو پڕۆژەی گرنگی ڕێگاوبان دوای ڕەزامەندی درووستکردنیان کرانە تەندەر، ئێستا کراونەتەوە و لە قۆناغی دیراسەکردن داین، دوای ئەوەی بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت دەدرێتە کۆمپانیا و دەستبەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: دوای ئەوەی ڕەزامەندی لەسەر درووستکردنی ھەردوو پڕۆژەی ڕێگای #بەردەڕەش# بۆ کەڵەک و #ئاکرێ# بۆ #قەندیل# درا، درایە تەندەر و تەندەریش ئێستا کراوەتەوە و لە قۆناغی دیراسەکردن دایە، ھەرکاتێک دیراسەکردنی تەواو بێت دەدرێتە کۆمپانیا و دەست بە جێبەجێ کردنی پڕۆژەکان دەکرێت.
دکتۆر ئاگرین عەبدوڵڵا وتیشی: تەندەر دوو قۆناغی ھەیە کردنەوەی تەندەر و دیراسەکردنی، دوای دیراسەکردنەکە تەواو دەبێت و وەزیر ڕەزامەندی لەسەر دەدات، ئەو کات ئیحالە دەکرێت بۆ کۆمپانیا، جارێ دیراسە دەکرێت کە تەواو بوو ئەو کات وردەکاریەکانیش دەخرێنە ڕوو.
بڕیارە ڕێگای بەردەڕەش بۆ کەڵەک بکرێتە دووساید و چاوەڕێ دەکرێت پێویستی بە 100ملیار دینار ھەبێت و پڕۆژەی ئاکرێ بۆ قەندیلیش ڕێگایەکی گرنگە، سایدێکی چاککراوە و سایدەکەی دیکەش چاک دەکرێت، لەبەر ئەوەی ڕێگاکە پێویستی بە چاککردن و درووستکردن ھەیە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 311
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!