تەلی ددان چارەسەرێکی باوە بۆ ڕێکبوونەوەی ددان، چەندین جۆری تەلی ددان هەیە، کە بە پێی جۆرەکان و پێداویستی خۆت، چارەسەرەکەی دەگۆڕێت، ئەگەر بیر لەوە دەکەیتەوە تەلی ددان دابنێیت، ئەم زانیارییانە بزانە کە ماڵپەڕی Only my health بڵاویکردووەتەوە.
=KTML_Bold=جۆرەکانی:=KTML_End=
چەندین جۆری تەلی ددان هەیە، وەکوو تەلی ددانی کانزایی ئاسایی (تەقلیدی)، سیرامیک، شەفاف (ڕوون)، جۆرە کانزاییەکەی بەربڵاوترین جۆرە کە دادەنرێت، بە پێی جۆرەکانییەتی کە لە دیوی ناوەوە یان دەرەوەی ددان دادەنرێت.
=KTML_Bold=کاتی چارەسەرکردنی:=KTML_End=
ماوەی بەکارهێنانی تەلی ددان دەکەوێتەوە سەر ئەوەی ددانت چەند ماوەی پێویستە بۆ ڕێکبوونەوە، هەروەها چ جۆرێک بەکاردەهێنیت، بە گشتی 18 بۆ 24 مانگ بەکاردەهێنرێت، هەندێک جۆری دیکەش 6 بۆ 18 مانگ.
=KTML_Bold=ئازار:=KTML_End=
دانانی تەلی ددان بێ ئازار نییە و سەرەتا هەست بە نائاسوودەیی دەکەیت، ڕەنگە بۆ چەند ڕۆژێک ئەم هەستەت هەبێت، بە پێی ئازارەکەت دەتوانیت ئازارشکێن لای پزیشک وەربگریت.
=KTML_Bold=پاکوخاوێنی دەم:=KTML_End=
دەبێت لە ماوەی دانانی تەلی ددان بەردەوام خاوێنی ددانت بپارێزیت، چونکە خواردن بە ئاسانی لەنێوان ددانەکانت گیردەبێت و دەمێنێتەوە، ئەگەر زووزوو خاوێنی نەکەیتەوە، ڕەنگە تووشی نەخۆشی پوک ببیت، هەر بۆیە پێویستە دوای هەر ژەمێک ددانت بشۆیت و ڕۆژانە بە پەتی ددان خاوێنی بکەیتەوە.
=KTML_Bold=خۆراک:=KTML_End=
هەندێک جۆری خۆراک هەیە کە زیانی هەیە بۆ ئەو کەسانەی تەلیان داناوە، بەتایبەتیی ئەو خۆراکانەی بە دەم و ددانەوە دەنووسێن یان ڕەقن، وەکوو گەنمەشامی، کەرامێل و بنێشت، هەروەها پێویستە خواردن و خواردنەوە شیرینەکان سنووردار بکەیت.
=KTML_Bold=سەردانکردنی پزیشک:=KTML_End=
پاش دانانی تەلی ددان، لە پێی ئەو ماوەیەی پزیشک بۆت دادەنێت سەردانی بکەرەوە بۆ ئەوەی دڵنیابیتەوە لەوەی تەلەکە بە باشی کاریگەریی هەیە یان نییەتی، باشتر وایە چوار بۆ شەش هەفتە جارێک سەردانی پزیشک بکەیتەوە.
=KTML_Bold=تێچوەکەی:=KTML_End=
تێچووی تەلی ددان دەکەوێتەوە سەر ئەو جۆری تەلی ددانەی هەڵیدەبژێریت، وە جۆری کێشەی ددانت، بە گشتی دانانی تەلی ددانی کانزایی تەقلیدی، هەرزانترین جۆریەتی، تەلی ددانی بێ ڕەنگ (شەفاف)یش گرانترینییەتی، باشتر وایە لەگەڵ پزیشکەکەت بڕیار بدەیت چ جۆرێک هەڵبژێریت.
=KTML_Bold=پاش دانانی:=KTML_End=
پاش ئەوەی تەلی ددانەکەت لێکردنەوە، پێویستە ئەو کیفەی پزیشک پێتدەدات بەکاریبهێنیت، بۆ ئەوەی ددانت لە شوێنە نوێیەکەی بمێنێتەوە. [1]