لە درێژەی یارییەکانی خولی لاوانی تۆپی پێی یانەکانی کوردستان و لە قۆناغی دووەمی خولەکە کە هەشت تیم تێیدا بەشدارە، تیپی تۆپی پێی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بوونە میوانی لاوانی #یانەی وەرزشی سیروانی هەڵەبجە#.
لە و یارییەدا کە کاتژمێر 4:45 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە #17-08-2023# و لەسەر یاریگەی یانەی سیروانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو، پێشمەرگەکان، توانیان سەرکەوتنێکی گرنگ بەدەست بهێنن و خۆیان لە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین نزیک بکەنەوە، هەر لە سەرەتایی گێمی یەکەم هێرش بارانی، تیمەکەی پێشمەرگەی سلێمانی کۆنترۆَڵی هێڵی پێشەوەیان گرتە دەست و لە خولەکی 16 تا 55 توانیان سێ گۆڵ لە ڕێگەی یاریزانان، (خۆژی شکور) بە دووگۆڵ و بە ئاسیستەکانی (ڕابەر جەمال و ڕێڤان قاسم) ەوە تۆمار بکەن.
بەو سەرکەوتنەی پێشمەرگەی سلێمانی یەک هەنگاوی دیکە دەیگەیەنێتە قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی لاوانی یانەکانی کوردستان کە تێیداو ڕووبەڕووی لاوانی یانەی سیروانی نوێ دەبێتەوە.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 372
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!