یانەی پێشمەرگە جگە لە برەودان بە ڕەوتی وەرزش لە یانەکە و شاری #سلێمانی# بنەمای پێکەوە ژیان و خێزانیان لە پێشەنگی کارەکانیان داناوە.
ئەمە و بە مەبەستی هەواڵ پرسین و سەردانیکردنی، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە #15-08-2023# هەریەک لە (م. فریا حەمە ساڵح) سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بە هاوڕێیەتی (م. فەرمان) نوێنەری یاریزانانی بێچووە شێرانی یانەکە، سەردانی یاریزان، (هیوا بورهان)یان کرد کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە، هەروەک سەرپەرشتیاری هونەری فێرگەی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە سڵاوی کارگێڕی یانەی گەیاندە بنەماڵەی یاریزانەکەیان و پاڵپشتی تەواوی بۆ دووپات کردنەوە و دووپاتی کردەوە کە یانەی پێشمەرگە گرنگی و ئەولەویەتی کارەکانی لەگەڵ خێزانەکان پێکەوە بوون و خزمەت کردنە بە نەوەکانیان تا داهاتوویەکی پرشنداری وەرزشی و کەسیان هەبێت.
لە کۆتایش بورهان محەمەد باوکی یاریزانی ناوبراو سوپاسی یانەی پێشمەرگەی کرد و ئەو سەردانەی بەرز نرخاندوو وتی، سەردانیکردنی ئێوەی بەڕێز هانمان دەدات تا زیاتر پاڵپشتی لە نەوەکەمان بکەین بۆ خزمەت بە ناوی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی خۆشەویست.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 345
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!