ناو: ڕەسوڵ
نازناو: مامۆستا مەلا ڕەسوڵ
ناوی باوک: حاجی وسو زەنگڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1920
ڕۆژی کۆچی دوایی: #17-09-2002#
$ژیاننامە$
مامۆستا مەلا ڕەسوڵ حاجی وسو زەنگڵ، لە ساڵی 1920 لەدایک بووە و دانیشتوی ناوچەی #سەنگەسەر# بووە، و لە ڕۆژی 17-09-2002 لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە.
چەندین ساڵ بەبێ هیچ لەبەرچاو گرتنێکی مادی و بەرانبەرێک، ئیمامی مزگەوتی گەورەی سەنگەسەر بووە، من وەک مەلا ڕەسوڵ بابەکر زەنگڵ کە خەتیبی مزگەوتی گەورەبووم، زۆر لەخزمەتی دابووم دڵم پێی ئارامی دەگرت. ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاکار و سیفەتە جوانەکانی حاجی مامۆستا دەردەکەوتن، کە خاوەنی چەندین سیفەتی بەرز و جوان بوو لەوانە، خاوەنی عەقیدە و ئەخلاقێکی جوان و ڕەسەن بوو، هەروەها خاوەن هەیبەت و ویقار بوو، کە هەرگیز تەنازولی بۆ هیچ هێز و دەسەڵاتێک نەدەکرد، جگە لەوەش لە سەخاوەتیدا وەکوو (حاتەمی تەی) بوو، و کێ خزمەتی ئیسلامی کردبا خۆشی دەویست و ئاواتی سەرکەوتنی موسڵمانان بوو.
لە یادمە لە هەشتاکان خانو و دیوەخانێکی گەورە و فراوانی هەبوو کە هەمیشە پڕ بوو لە میوان، کە میوانداری چەندین فەقیر و هەژاری تێدا دەکرد، و چەندین جار هۆدەیەکی پێشکەش بە کەسانی کەم دەرامەت و هەژار دەکرد و خواردن و خواردنەوەی بۆ ئەو کەسانە ئامادە دەکرد کە لە مزگەوت دەمانەوە و بێ ماڵ و حاڵ بوون، هەروەها دوو برای بچووکتری هەبوو کە خزمەتی ئەوانیشی دەکرد.
ماڵی مامۆستا مەلا ڕەسوڵ دەتوت کەشتی نوحە، ئەوکاتە محەمەدی کوڕی تووشی نەخۆشی نەبوبوو پیاوێکی عاقڵ و هۆشیار و کاسپکار و دەست بەخێر بوو، هەروەها دەوری ئامینە خانی خێزانی کاک محەمەد لەگەڵ دایکی مەلا ژنە فاتم نادیدە ناگیرێت، کە وەکوو چرای ماڵ وابوون بۆ ئاوەدانی ئەو ماڵە.
هەروەها سیفەتێکی تری حاجی مامۆستا کە زۆر جوان، ئەوە بوو کە بە نهێنی خێرەکانی ئەنجام دەدا و نەیدەهێشت خەڵک پێی بزانێت، ئاگام لێ بوو چەند ماڵە هەتیوێک هەبوون لە شارەکەدا، کە خەرجییانی خستبۆیە ئەستۆی خۆی و هەموو جەژنێک جلوبەرگی جوانی بۆ دەکڕین، سوپاس بۆ خوا نەوە و نەتیجەیەکی باشی جێ هێشتوە لە کوڕ و لە کچ کە ئەهلی خێرن، وەک (کامەران، عەبدولڕەحمان، ڕزگار، ئەحمەد). [1] [2]