ناو: جەوهەر
ناوی باوک: باپیر حەمەدئەمین یوسف
لەدایکبوون: 1954
ڕۆژی شەهیدبوون: #11-03-1991#
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
شوێنی شەهیدبوون: هەولێر - گوندی حەسارۆک
=KTML_Bold=ژیاننامە=KTML_End=
جەوهەر باپیر حەمەدئەمین یوسف لە ساڵی 1954 لە پارێزگای هەولێر لە دایکبووە، دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، بووەتە فەرمانبەر لە دیوانی ڕۆشنبیری پارێزگای هەولێر، شەهید جەوهەر باپیر خێزاندار بووە و خێزانی ناوی وەهبیە عەباسە و خاوەنی دووکچ بووە بەناوەکانی میدیا و مەهاباد.
=KTML_Bold=خەباتنامە=KTML_End=
شەهید جەوهەر باپیر لە ساڵی 1985 بووەتە کادری ڕێکخستنی شانە نهێنییەکانی لقی دووی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە ناو شاری هەولێر، کە لەوکاتەدا (مام عومەر) سەرپەرشتیاری شانە نهێنییەکە بووە.
لە ڕێکەوتی 11-03-1991 چەکی هەڵگرتووە و بووەتە پێشمەرگە لە مەفرەزەی مام عومەر کە سەربە پێشمەرگەکانی لقی دوو بووە، هەر لە هەمان ڕۆژدا لە نزیک گوندی حەساڕۆکی پارێزگای هەولێر کەوتوونەتە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی #بەعس# و جەوهەر باپیر شەهید بووە. [1]