ڕۆژی سێشەممە #23-05-2023#، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە د.تۆرکیلد بیوگ، نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە ئێراق و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتییەکە لە #هەولێر# کرد.
لە دیدارێکدا باسیان لە هەنگاوەکانی پشتبەستن بە بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خاوێن و وزە نوێبووەکان و دانانی وێستگەی بارگاویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبای لە هەرێم کرد.
وەزیری کارەبا ڕایگەیاند، لە کابینەی نۆیەمدا، هەزار و 928 مێگاوات کارەبا بە شێوازی ژینگەپارێزی بەرهەم دەهێنرێت کە دەکاتە لە 79%ی سەرجەم بەرهەمهێنانی کارەبا لە هەرێمی کوردستان.
کەمال محەمەد ئامادەیی وەزارەتی کارەباشی بۆ پێدانی مۆڵەت و کارئاسانی بۆ ئەو کەسانە پیشاندا کە دەیانەوێت وێستگەی بارگراویکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە شارەکانی کوردستان دابمەزرێنن.
نێردەی یەکێتیی ئەوروپا هەوڵەکانی وەزارەتی کارەبای بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگرتن لە گۆڕانکاری کەشوهەوا بەرز نرخاند و داوای کرد لە ڕێگەی وێستگەکانی ژینگەپارێزییەوە زیاتر گرنگی بە پاراستنی ژینگە بدرێت و کارئاسانیش بۆ زیادکردنی وێستگەکانی تایبەت بە بارگاویکردنی کارەبا بۆ ئۆتۆمبێل بدرێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 393
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!