میوەی وشککراو ڕێژەیەکی دیاریکراو لە شەکری تێدایە، بەڵام تەندرووستە بۆ ئەو کەسانەی تووشبوی نەخۆشی شەکرەن و ئارەزوی خواردنی دەکەن.
بە پێی هەواڵێکی Living Strong، میوەکان شەکری سرووشتی و ڕیشاڵیان تێدایە، هەر بۆیە بەخێرایی ڕێژەی شەکری خوێن بەرز ناکەنەوە، بەتایبەتی ئەگەر بە شێوەیەکی تەندرووست و بڕێکی کەم و دیاریکراوی لێبخورێت.
لە نیو کوپ میوەی فرێشدا، 15 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، بەڵام لە دوو کەوچک میوەی وشککراوی شیریندا وەکوو خورما، هەنجیر یان مێوژ، 15 گرام کاربۆهیدراتی تێدایە، بەو واتایەی ڕێژەی شەکر لە میوەی وشککراودا زیاترە وەک لە میوەی فرێش.
بە گشتی ئەو کەسانەی تووشبوی نەخۆشی شەکرەن، دەتوانن لە ژەمێکدا 45 بۆ 60 گرام کاربۆهیدرات بخۆن، ئاساییە میوەی وشککراو بخۆن بەڵام بە بڕی کەم، ئەویش لەژێر چاودێری پزیشکی تایبەتیدا. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 506
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!