#مەسرور بارزانی#، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە #عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک# کرد بۆ گیانلەدەستدانی کوڕەکەی.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان وێڕای پرسە و سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی خۆی، هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی جەختی لەوە کردەوە، ئەم تاوانانە دەبێ کۆتاییان پێ بێت و تاوانباران ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە، هەروەها سوپاسی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەکی کرد بۆ هەڵوێستی مەردانە و بەرپرسانە ونیشتیمانپەروەرانەی.
لە بەرامبەردا، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
دوێنێ سێشەممە #25-04-2023#، تەقە لە کوڕێکی عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک کرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەش، لەکاتی ناشتنی تەرمی کوڕەکەی، عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک ڕایگەیاند، داوا لە خەڵک و لایەنگرانی خۆمان دەکەین ئارامی هەرێمی کوردستان و چەمچەماڵ بپارێزن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 676
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!