#عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک#، لە دوای مەراسیمی ناشتنی تەرمی کوڕەکەی لە گۆڕستانی شێخ سەعید لە #چەمچەماڵ#، وتی: ئەو کوڕەکەم زۆر تایبەت بوو، لەبەر ئەوەی کەمئەندام بووە. بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لە ساڵانی پێشووتر و هیچ پەیوەندییەکی بە ململانێی سیاسی و دوژمندارییەوە نەبووە. نەیتوانیوە چەک هەڵبگرێت و ئەوەی بەرانبەری کراوە نامەردی بووە.
عەبدوڵڵای کوێخا موبارەک، ئاماژەی بەوەدا ئارامی شاری چەمچەماڵ لە سەرووی هەموو شتێکەوەیە.
موبارەک، داوای کرد کە کەس وکار و لایەنگرانی هیچ کردەوەیەک نەکەن ئارامی چەمچەماڵ بشێوێنێت.
عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک وتیشی ”دۆخی کوردستان بەگشتی نا لەبارەو نامەوێت ئەم کێشەیە ببێتە هۆی نائارامی زیاتر”.
سەبارەت بە تۆڵەکردنەوەی خوێنی کوڕەکەی وتی ”جگە لە چەند کەسێکی دیاریکراو کە دواتر ڕایدەگەیەنین دەستییان لە کوشتنی کوڕەکەی هەیە، نامەوێت هیچ کردەوەیەک ئەنجامبدرێت بەرانبەر هیچ لایەک و هیچ کەسێکی تر”. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 529
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!