چاکیی لەسەر گاشەبەرد و پیسیی لەسەر زیخ ئەنووسرێ.
چاکیی: چاکە، کردەوەی باش (فەرهەنگی خاڵ) گاشەبەرد: بەو بەردە گەورە چیاییانە دەوترێت کە بەشێوەیەکی سرووشتی بوونیان هەیە، لە وڵاتی کوردەواردا لە گەلێک شوێن چەندین نووسین و پەیکەری لەسەر تاشراوە، زیخ: مەبەست لە بەردی زۆر بچووکە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە کاری باشە لە تۆماری پڕ سەروەری مێژوودا ئەنووسرێت، بە پێچەوانەشەوە کاری خراپ لە زبڵدانی مێژوودا تۆمارئەکرێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 49