دەقی پرسەنامەکەی زوبێر عوسمان:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهید بوونی فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان ئاکام عومەرمان پێگەیشت، لە دەستدانی ئەم فەرماندە قارەمان و جوامێرە خەسارەتێکی گەورە بوو لە هێزە چەکدارەکانی کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# کەوت، کە ئەفسەرێکی ئازاو چاونەترس بوو ڕۆڵ و پێگەی لە پاراستنی خاک و نیشتمان ، لە نێو هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە دیاربووە.
بۆ ئەم کۆستە خەمناکە بە ناوی خۆم و سەرجەم هەڤاڵانم لە ئەنجومەنی مەڵبەندی 6ی #سۆران# ، پرسەو ماتەمینی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە تێکۆشەرەکەی فەرماندە ئاکام و گشت ئەفسەر و پێشمەرگەکانی هێزی کۆماندۆ دەکەین .
ڕۆڵی شەهید ئاکام لە ناو هێزی پێشمەرگە و هێزی کۆماندۆدا لە نەبەردییەکانی ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆریستانی #داعش#دا نمونەی قارەمانێتی بووەو لە مێژوودا وەکو پاڵەوان و هەڵکەوتووی پڕ لە جوامێریی دەمێنێتەوە .
داواکارین لەیەزدانی مەزن ڕۆحی شەهیدی فەرماندە ئاکام عومەر بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبوری بە خانەوادە وکەس وکار و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی ببەخشێت.
انا لله وانا الیە ڕاجعون
زوبێر عوسمان
ئەندامی سەرکردایەتی و
لێپرسراوی مەڵبەندی 6ی سۆران[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!