دەقی پرسەنامەکەی فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی #سلێمانی#:
ماڵ ئاوا فەرماندەی گەل و نیشتیمان..
شەهیدبوونت پیرۆز گەنجە دڵسۆزەکەی ناو هێزی پێشمەرگە دڵنیابە لەبیرت ناکەین.
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە فەرماندە ئاکام عومەر فەرماندەی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دوای مانەوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا بەھۆی سەختی برینەکەی گیانی پیرۆزی بەخشیە خاک و نیشتمان، بەڵێنەکەی خۆی لەپێناوی کوردستان بەجێ هێنا و شەھید بوو ،
پرسە و هاوخەمی ئاڕاستەی خۆمان و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان و سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە و هاوڕێ و هاوسەنگەرانی دەکەین خۆمان بە هاوبەشی خەمیان دەزانین، داواکارین لەیەزدانی مەزن جێگای شەهیدی نەمر بەهەشتی بەرین بێت و دواناخۆشی خانەوادە بەڕێزەکەیان بێت.
مقدم ڕکن نیهاد بکر
فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ ڕَاجِعُونَ[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!