دەقی پرسەنامەکەی بێگەرد تاڵەبانی:
پرسەنامە و هاوخەمی
بەخەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ، ئەمڕۆ ئێوارە ،فەرماندەی قارەمانی هێزەکانی کۆماندۆ کاکە (ئاکام عومەر) گیانفیدای خاکی پیرۆزی نیشتیمان و بەرگریکاری بێ وچانی ئارامی و ئاسایشی کوردستان ، گەیشته کاروانی نەمران و گیانی پڕ ئازایی و نەبەردی سپارد و شەهید بوو .
لەدەستدانی فەرماندە ئاکام خەسارەتێکی زۆر گەورەیە لە دابینکردنی ئارامی و ئاسایشی هەرێمی کوردستان.
سەری ڕێز و نەوزاش دادەنوێنین بۆ قارەمانیەتی و نەبەردی برای گەنج و بوێرمان کاکە (ئاکام عومەر) و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئارامی و ڕزگاریخوازی گەڵی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان .
گیانی شاد و بەرزە فربێ و جێگەت بەهەشتی بەرینی یەزدانبێ، سەبوری و ئارامی بۆ خانەوادە و کەس و کارو ئازیزان و هەڤاڵانی بەرگریکار لە فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان دەخوازین و خوای گەورە سەبوری هەموو لایەکمان بدات .
انا للە و انا الیە ڕاجعون ...
بێگەرد تاڵەبانی[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!