دەقی پرسەنامەکەی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری:
بۆ کۆچی دوایی فەرماندەی بوێرو جەربەزەو دلێر ( ئاکام عومەر ) فەرماندەی ھێزەکانی کۆماندۆی کوردستان پرسەو سەرەخۆشی لە خۆمان و کەسوکارو بنەماڵە سەربەرزو تێکۆشەرەکەیان و ھاوسەنگەرانی و ھێزی کۆماندۆی کوردستان دەکەین بەشدارو ھاوخەمی ئەم ماتەمە نیشتمانییەین .
کاک ئاکام فەرماندەیەکی گەنج و لێھاتووی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان بوو ، کە بەئازایەتی و لێوەشاوەیی و قارەمانێتی بووە جێی ڕەزامەندی و متمانەی ھەموولایەک . ڕۆڵی لەجەنگی ڕوبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی #داعش# و پاراستنی ئارامی ھەرێم دیارو گرنگ بوو یەکێکیش بوو لەو فەرماندانەی ھەمیشە لەپێشەوەی سەنگەرو بەرەکانی پارێزگاریکردن لە ھەرێمی کوردستان ئامادەیی ھەبوو ھەر بەو ڕۆحە کوردستانییەوە بەردەوام بوو تا گەیشتە کاروانی شەھادەت .
بە شەھید بوونی کاک ئاکام ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، ھاوکارو پشتیوانێکی گەورەی لەدەستدا، بەڵێن بە شەھید ئاکام و شەھیدانی ڕێگای ڕزگاری ئەدەین وەک ھەمیشە لەسەر ھەمان ڕێچکەی شەھیدان بەردەوام بین و لەپێناو سەقامگیری و ئارامی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان لەئەرکی بەردەوامدابین و مەرامی تیرۆریستان و ناحەزانی گەلەکەمان لەگۆڕدەنێین و بۆ ھەمیشە ڕۆحی شەھیدانمان ئاسودە دەکەین .
نەمری بۆ شەھیدانی گەلەکەمان سەربەرزی بۆ کەسوکاری شەھیدان و مردنیش بۆ تیرۆریستان و دوژمنانی گەلەکەمان .
ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!