دەقی پەیامەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ:
کۆسرەت ڕەسول پیرۆزبایی لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان دەکات
بەڕێز: کاک بەڵێن عەبدوڵا- سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
بەڕێزان: ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی
(37)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەئێوەو هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پیرۆز دەکەم و هیواخوازم لەپێشکەوتنی بەردەوامدا بن.
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان وەک پارتێکی کوردستانی لە سەردەمی شۆڕش و خەبات لە بەرامبەر زوڵم و زۆرییەکانی بەعس، لە شاخەکانی کوردستانەوە هاوشانی هێزو لایەنە کوردستانییەکانی تر ڕۆڵیان هەبوو لە بەرەنگاربوونەوەی بەعس و ئازادکردنی کوردستان، لەدوای ڕاپەڕینیش وەک هێزێکی کوردستانی هەمیشە ڕۆڵی گرنگی هەبووەو بەشێکی سەرەکی بووە لەنێو کایەی سیاسیدا.
ئەم یادەتان بە دەرفەت دەزانم وێڕای دووبارە پیرۆزباییم جەخت لە پەیوەندی دوور و قووڵی نێوانمان بکەمەوە، هیواخوازم هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان بەرەچاوکردنی دۆخی ئێستای کوردستان و عێراق و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەمان هەنگاو بنێن بۆ چارەسەری بنەڕەتی کێشەکان و وەلانانی کێشەو ململانێکان.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!