دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
هەڤاڵی بەڕێز کاک ڕەفعەت عەبدوڵڵا
بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (رەمزی عەبدوڵڵا)ی برای بەڕێزتانم بیست.
کۆچکردوو کەسایەتییەکی تێکۆشەر و خەباتگێڕێکی بەئەمەک و پێشمەرگەی دێرین و جوامێرێکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو، کۆچکردنی جێگای داخێکی گەورەیە.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی لەئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەهەشت بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!