دەقی ڕاگەیەندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە
بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کوردی لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین. ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کوردی لە ئەوروپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن.
ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودەزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزا گەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/12/23[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 743
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!