#ئومێد خۆشناو# پارێزگاری #هەولێر# لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد لە کاتی گۆڕینی ئاوی ئیفراز سێ ئاو لەسەر شاری هەولێر ناگیرێتەوە، بەڵکوو ئاڕاستە و شوێنی بۆڕییەکە گۆڕاوە و تا تەواوبوونی کارەکان، بەڵام لەکاتی بەیەک بەستنەوەی بۆڕییەکە ئەوە پێویستی بە 48 کاتژمێر دەبێت.
ئومێد خۆشناو داوای لە خەڵکی شاری هەولێر کرد هاوکار بن تا تەواوبوونی کارەکان بەیەکجاریی.
ئەمڕۆ بەفەڕمی کارەکانی گۆڕینی بۆڕی ئاوی ئیفراز سێ لە مەرعۆدە تا دەگاتە شەقامی 120 مەتری دەستی پێکرد و ماوەی تەواوکردنیشی کەمتر لە 3 مانگی بۆ دانراوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 727
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!