ئەسپە ڕەشەی چل قەمتەرە
هەر قەمتەرەی یەک نۆکەرە
قەمتەر: دەمبێنی ئاژەڵ، ئاسنێکە وەکوو لغاو دەکرێتە دەمی ئەسپ یان ورچ بەنی تێدەکرێت بۆ ڕاکێشان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ئەسپە ڕەشەی چل قەمتەر، مەبەست لە دەوار یان تاوڵە، کە لە مووی بزن دەچنرێ، (تاوڵ یان ڕەشماڵ: ماڵی کوردەواری کۆچەرییە) گرێ گرێیە، بە قەمتەر چووێنراوە، گرێکان بە داوەوە بەیەکە بەستراون. وەڵام (دەوار، ڕەشماڵ، تاوڵ) .[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 333