یوسف قەڕەزاوی هەمیشە بە فتواکانی لە پشت #سەدام# و ئەردۆگان بووە
نوسینی: #عەباس نادر#
هەموو سەرکردە کوردەکانی هەر چوار پارچە لە مێژووی کۆن و نوێ، بە یەک وشە و یەک دێر دژایەتی خۆیان دژی ئیسلام بەگشتی و عەرەب و تورک و فارس بەتایبەت نەگوت و نەنووسی، هەر لە #میری سۆران# و #بەدرخانییەکان# و شێخی نەهری و #شێخ مەحموود# و #قازی محەمەد# و تا دەگاتە سەرکردەکانی ئێستا 2022. بەڵکوو زۆربەیان بەهۆی پابەندبوونییان بە ئاینی ئیسلام و موسڵمانبوونی خۆیان، جارهەیە وا گەیەنراونەتە قەناعەت شۆڕش دژی دەسەڵاتە عەرەب و تورک و فارسەکان دژایەتی برائاینییەکانیانە.
هیچ زانایەکی موسڵمانی کورد کە لەو گوندە دوورە دەست و شاخانەی کوردستان خۆیان پەروەردەکرد و کوردبوونی خۆی لەلا ئەرک بوو، بەیەک وتە و وشە فتوای دژی نەتەوەی سەردەستی تورک و فارس و عەرەب نەدا، وەک نەورەسی و #مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس#.
کەچی بەدەیان سەرکردەی موسڵمانی عەرەب و تورک و فارس بە وتە ئاگرینەکانییان لەشکرە دڕندەکانییان گوند و شار و شارۆچکەکانی کوردستانییان وێران و خاپوور کرد، لە مەلیک فەیسەڵەوە بیگرە تا #سەددام حسێن#، لەڕەزا شاوە بیگرە تا خومەینی و خامنەیی لە سوڵتان سلێمان قانوونییەوە بیگرە تا ئەردۆغان، لە مەلیکی سوریاوە بگرە تا حافز و بەشار ئەسەد.
بەدەیان فتوادەریش بوونە هۆکاری کوشتن و بڕین و #ئەنفال# و جینۆسایدی کوردان، لە عێراق (جگە لە موحسن ئەلحەکیم) و ئێران و تورکیا و سوریا، یەکێک بە ناوی سوڕەتی ئەنفال و یەکێک بەناوی سووڕەتی نەسر و........
قەڕەزاوی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئیسلام (سونە)، هەمیشە بە فتواکانی لە پشت سەدام و ئەردۆگان بووە بۆ داگیر و خاپوور و ئەنفالی کوردان.
ئەوڕۆ (#26-09-2022#) قەرەزاوی مرد و مێژووەکی پڕتاوانی بەجێهێشت لە پاڵپشتیکردن لە زاڵمەکانی وەک سەدام و ئەردۆگان.[1]