خەر کەوە خەربەند کەوە
بەستمە بنچک، بنچکیش کەوە
خەر: کەر، گوێدرێژ، کەوە: ڕەنگی شێن مەبەست لە (کەرەشین) ە کە ناوی ڕەنگی جۆرێک کەرە، خەربەند: گیایەکی بەرزە تۆوێکی ورردی هەیە (فەرهەنگی خاڵ) خەر کەوە خەربەند کەوە، مەبەستی مەتەڵەکە (شوتی) یە کە ڕەنگی سەوزە لەکاتی ڕواندا پێی دەورترێ: شینبووە، چۆن کەر بە دەوەنێکەوە دەبەسترێتەوە، شوتیش بە بڕکەکەیەوە بەستراوەتەوە، بنچک: بنەدەوەن یان بنە گیایەکی ئەستوور و پڕ و چڕ، لە هاویندا سەوزە و لە زستاندا وشک (فەرهەنگی خاڵ) بەستمە بنچک، بنچکیش کەوە واتە: شوتییەکە بە بڕەکەوەیەتی، ئەم مەتەڵە یاریکردنە بە وشە، لەپیناوی ڕێککردنی سەوای شیعرەکە. وەڵام (شوتی) . [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 392
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!