بنی بییە، سەری شاخە
ناوی ئاسنە، پڕ لە زاخە
مەبەستی مەتەڵەکە خەنجەری کوردییە، بنی بییە مەبەستی کێلانی خەنجەرە کە لە داری بی درووست دەکرێت، سەری شاخە واتە: دەسکی خەنجەر لە شاخی ئاژەڵی کێوی درووست دەکرێت، ناوی ئاسنە واتە: دەمی خەنجەرەکە لە ماددەی ئاسن درووست دەکرێ، پڕ لە زاخە واتە: کێلانی خەنجەر کە دەمی خەنجەری دەچێتەناو، زاخ یان تووتنی تێدەکرێ، بۆ ئەوەی دەمی خەنجەرەکە خراپ نەبێت و ژەنگ نەکات. وەڵام (خەنجەر) . [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 689
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!