Βιβλιοθήκη Βιβλιοθήκη
Αναζήτηση

Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!


Search Options





Σύνθετη Αναζήτηση      Πληκτρολόγιο


Αναζήτηση
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Αποστολή
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Εργαλεία
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Γλώσσες
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Ο λογαριασμός μου
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
Αναζήτηση Αποστολή Εργαλεία Γλώσσες Ο λογαριασμός μου
Σύνθετη Αναζήτηση
Βιβλιοθήκη
Kουρδικά ονόματα
Χρονολόγιο των γεγονότων
πηγές
Ιστορία
Συλλογές του χρήστη
Δραστηριότητες
Αναζήτηση Βοήθεια;
Δημοσίευση
Video
Ταξινομήσεις
Τυχαία item!
Στείλτε το άρθρο
Αποστολή φωτογραφίας
Survey
Η γνώμη σας
Επικοινωνία
Τι είδους πληροφορίες που χρειαζόμαστε!
Πρότυπα
Όροι Χρήσης
Στοιχείο ποιότητας
Σχετικά με
Kurdipedia Archivists
Άρθρα για εμάς!
Προσθέστε Kurdipedia στην ιστοσελίδα σας
Προσθήκη / Διαγραφή Email
Στατιστικά Επισκέπτες
Στατιστικά στοιχεία
Γραμματοσειρές Μετατροπέας
Ημερολόγια Μετατροπέας
Γλώσσες και διαλέκτους των σελίδων
Πληκτρολόγιο
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Είσοδος
Η ιδιότητα του μέλους!
Ξεχάσατε τον κωδικό σας!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Σχετικά με
 Τυχαία item!
 Όροι Χρήσης
 Kurdipedia Archivists
 Η γνώμη σας
 Συλλογές του χρήστη
 Χρονολόγιο των γεγονότων
 Δραστηριότητες - Kurdipedia
 Βοήθεια
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 518,367
Εικόνες 105,182
Βιβλία 19,478
Σχετικά αρχεία 97,477
Video 1,394
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανι...
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ...
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημ...
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
چواردەی گەڵاڕێزان
Ομάδα: Άρθρα | Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
στοιχείο κατάταξη
Άριστη
Πολύ καλό
Μέσος όρος
Κακή
Κακό
Προσθήκη στις συλλογές μου
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!
Είδη ιστορία
Metadata
RSS
Αναζήτηση στο Google για τις εικόνες που σχετίζονται με το επιλεγμένο στοιχείο!
Αναζήτηση στο Google για το επιλεγμένο στοιχείο!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چواردەی گەڵاڕێزان

چواردەی گەڵاڕێزان
چواردەی گەڵاڕێزان
#فەڕۆخ نێعمەتپوور#

خاڵم کوژرا.
هەواڵەکە وەک خودی ڕستەکە سادە بوو. یەکێک لە ڕۆژە ساردەکانی ناوەراستی پاییز بوو، هەواڵەکەم بیست. گەر هەڵە نەکەم چواردەی گەڵارێزان بوو. لەسەر سەکۆی بەر دووکانەکەمان دانیشتبووم، ئاشنایەک کە زۆر ڕقی لە من بوو لەوێوە گوزەری کرد و هەر کە بە ڕێکەوت منی بینی، هاواری کرد خاڵت کوژرا! (هەڵبەت ڕەنگە بە ڕێکەوتیش نەبووبێ)، من کە سەرەتا بە هۆی نوقم بوون لە خەیاڵاتدا سەرەداوی دونیام لێ پسابوو، تێنەگەیشتم. پێم وابێ دووای چەند چرکەیەک بوو کە ڕستەکە جوان لەو شوێنەی مێشک کە دەبێ بنیشێ و مرۆڤ بە ڕاستی تێی بگا، نیشت و ئیتر داچڵەکام. چ داچڵانێک! داچڵەکانێک وەک لەرزینی قەدی درەخت لەبەر دەمی تیژی تەوری دەستی داربڕێکی بەهێز. لەبەر خۆمەوە ڕستەکەم بە ئارامی، بەڵام بە شڵەژانێکی سەیرەوە دووپاتکردەوە خاڵت کوژرا! خاڵت، نا نا، خاڵم کوژرا! ئا، خاڵم، خاڵم! کتوپڕ هەستم کرد تەورەکە نەک لە ناوقەد، بەڵکو بەر شوێنێک لەو ژێر ژێرانە لە ڕەگ و ڕیشەکان کەوتووە. بۆیە هەستم بە گەرمای خوێنێکی سووری خەست لە ژێر خۆمەوە کرد کە ڕێچکەی بەستبوو و ڕێک بەرەو جۆگەلەکەی تەنیشت شەقامەکە بەڕێ کەوتبوو. ئەو شەقامەی باوکم دەیگوت گەر جوان قیرەتاوی بکەن خۆشترین شەقامی شارە. خۆشترین شەقامی داوێنی ئاربەبا.

لەو ڕۆژەوە من بووم بە چۆلەکە کوژ!
پێتان سەیر نەبێ چۆن. چونکە بۆ خۆیشم نازانم. هەر ئەوەندە دەزانم لەدووای ئەم هەواڵە، چووم لە ژێرخانە قەدیمی و یەکجار کۆنەکەی خانووەکەمان سەوەتەیەکم پەیداکرد، بردم لە هەوێشقانەکە دارێکی کورتی باریکم ژێر خست و دارەکەیشم بە پەتێکی درێژەوە بەست و پاش ئەوەی مشتێک گەنمم لە ژێر سەوەتەکەدا ڕۆکرد، چووم و لە پشت کومێدێکی کۆن و پەرپووتی ناو ژوورەکە خۆم حەشار دا. هەڵبەت پەنجەرەکەیشم دەکردەوە. بە تەمای خوا و بە تەمای چۆلەکە!

رۆژەکانی سەرەتای شیوەن و گریە و زاری ناو سەرەخۆشییەکەم بەم شێوەیە بەڕێکرد.
بەڵام ئەم عادەتە خۆی دا بە دەم ڕۆژ و هەفتە و مانگ و ساڵەکانی ترەوەو، ئیتر من هەموو ساڵیک ڕێک لە مانگی گەڵارێزانەوە دەستم دەکرد بە چۆلەکە کوشتن هەتا وەرزی سەرما تەواو دەبوو و، بەهار دەهات. بەستەزمان چۆلەکەکان کە لەو سەرما و بەفر و بەستەڵەکدا چونکە هیچی وایان دەست نەدەکەوت، بەکۆ و بە دەستە خۆیان بە هەوێشقانەکەدا دەکرد و منیش پۆل پۆل ڕاومدەکردن. سەوەتە حەیاتەکە بڕستی لێ بڕیبوون. هەستی تۆڵە تیاما سارێژ نەدەبوو!

نیوەی ساڵ من چۆلەکەکوژ بووم و نیوەکەی تری ساڵ دادەنیشتم و بیرم لەو هەواڵە دەکردەوە کە چەند ساڵ لەوە پێش لە چواردەی مانگی گەلارێزاندا پێیان گوتبووم. لێگەڕێن با ڕازێکی گرینگی خۆمتان بۆ بدرکێنم! ڕاستییەکی ئەوە بوو کە لە نیوەی دووهەمدا چەندە بیرم لە هەواڵەکە دەکردەوە، هەر ئەوەندە بیریشم لە چۆلەکەکان دەکردەوە. لە ڕاستیدا من بە خەون و خەیاڵی ئەوانیشەوە نیوە دووهەمەکەی ساڵم تێپەڕدەکرد.
ئیستا با بە وردی بۆتان بگێڕمەوە چۆن چۆلەکەکانم دەگرت. وەک وتم خۆم لە پشت کومێدە کۆنەکەوە حەشاردەدا، بێ سرتە و بێ دەنگ، وەک مردوو. گوێم لێیان بوو دەهاتن. لە کونێکی بچووکەوە دەمبینین سەرەتا زۆر سرک و چاو زیت و بە جریوەجریو دەهاتن، بێ ئۆقرە لێرەوە بۆ ئەوێ و، لە ئەوێوە بۆ ئێرە هەڵدەفڕین. فڕینی کورت و تیژ. ئەوسا لە دانەوێڵەکە بەرەبەرە نزیک دەکەوتنەوە و بەپەلە دەندووکێکیان لێدەدا و دیسان دەفڕینەوە. پاشان کاتێک هەستیان بە هیچ جوڵەیەک لە ژوورەکەدا نەدەکرد و تامی خۆشی دانەوێڵە دەچووە ژێر زمانیان، ئەهوەن دەبوونەوە. بەرەبەرە خۆیان دەخزانە ژێر سەوەتەکەو هەر کە ژمارەیان دەگەیشتە چەند دانەیەک، بەپەلە پەتەکەم ڕادەکێشا و دەمگرتن. چەند داماوانە لەو ژێرە فرتەفرتیان بوو. هەر کە دەمگرتن، سەریانم هەڵدەقەند و دەمکردنە دڵقێکەوە. تا ئێوارە دڵقەکەم پڕم دەکرد. کە دەگەیشتنە چل پەنجا دانەیەک، ئەوسا دەچووم دەمدانە دەستی دایکم و ئەویش بۆ سبەی خۆشی دەکردن و بۆ نیوەڕۆ چۆلەکاوێکی خۆشی دەداینێ. باوکم بە نیگایەکی میهرەبان و بزەیەکی شیرینەوە سەیری دەکردم و دەیگوت کوڕ پێگەیوە، کوڕ!

من بۆ ئەوەی ڕۆژی چواردەی گەڵارێزان لەبیربکەم، هەوڵم دەدا تا بتوانم لە چۆلەکەکان، واتە لە نێچیرەکانم ورد ببمەوە. جۆراوجۆر بوون. هەندێکیان قاوەییەکی ڕوون و، هەندێکیان بە ژێر سکی ڕوون و باڵی قاوەیی بەڵەک و دوو پەڵەی ڕەشیش بە لاملیانەوە. ئەمانەی دووهەمیان درشتتر بوون. بۆیە سەریشیان ڕاحەتتر بە دەستەوە دەهات و ملیان ئاسانتر هەڵدەکێشرا. چەندەیش خۆش بوو! کرتەی ملی ناسکیان، چەند بە جوانی دەنگی ئەو هەتیوەی ڕۆژی چواردەی گەڵارێزانی لەبیردەبردمەوە. ئەو هەتیوە بۆگەنە بە بزە شەیتانییەکەی سەر لێویەوە و بەو چاوانەوە نیگا ناحەزەکانی وەک چەقۆ جەرگی دەبڕی. ڕاستییەکەی ئەوەبوو لەگەڵ سەرهەڵکەندنی هەر چۆلەکەیەک، داری تۆڵە زیاتر و زیاتر لام باڵای دەکرد! تا وای لێهات ڕۆژێکیان دایکم گوتی ڕۆڵە تامی چۆلەکەکان گۆڕاون، ئەڵێی تامی ژەقنەمووتە! تا ئەتوانم ئەدویەی تێ ئەکەم، کەچی هەر وەک خۆیەتی. ناگۆڕێ! ژەقنەموت؟ حە! ژەقنەموت بێت یان نەبێت ئاگام لێیە باوکم زۆری حەز لێیە. کەوچکەکە بە لەزەوە دەبات بۆ دەمی و وای هەڵدەقوڕێنێ دەڵێی یەکەم جارە لە ژیانیدا گوشت ئەویش گۆشتی چۆلەکە دەخوا. بڕیاردەدەم هەتا باوکم ئاوا بە ئیشتیا بیخوات، گوێ بە قسەکانی دایکم نەدەم. بۆیە بە لاچاو سەیرێکی دایکم دەکەم و بە حسێبی ئەوەی بەزەیی بە سەر چۆلەکەکانا دێتەوە لێی دەپرسم داخۆ سەوەتەی تری بە میرات بۆ بەجێ نەماوە.

رەنگە بەردەوام ئەم پرسیارە لە مێشکتاندا مابێ بۆچی چۆلەکە؟
بۆچی لەناو ئەم هەموو گیانلەبەرەدا ڕووم لەوان کرد؟
ئیستا، کە ساڵەکان تێپەڕیون و منیش توانیومە ئەوەندە زاڵ بم بەسەر کارەکەمدا، ڕەنگە کاتی هەبێ کەمێک بیر لەمە بکەمەوە و جگە لە ئێوە، بۆ خۆیشمی ڕوون بکەمەوە بۆچی ڕووم لەوان کرد. عەرزی ئێوەی خۆشەویست بکەم کە ڕەنگە هۆکارەکەی زۆر و بۆر بوونیان بێ، جگە لەوە بچوکن و بێ دەسەڵات، هەروەها نەوسن و قەت تێرنەخۆرن، بەتایبەت گەر زستان بێت! جگە لەمە لە لایەن ئەوانەوە هیچ خەتەرێک ڕووەو تۆ نیە. لە یەک ژووردا دەتوانی لە پاڵ کۆمێدێکی قەدیمی بێ سرتە پاڵ کەوی و تەنیا لە کونێکەوە چاوەدێریان بکەی و بە دەیانیشیان لێبگری. تازە، جگە لەمە لەم ژوورەوە من دەتوانم بڕوانم بە سەر حەوشە و پەنجەرەی دراوسێکەماندا (کە پیاوێکی ڕیشنی ناوچاوگرژی دەمانچە لەقەدە) بە ژنێک و کۆشێک منداڵەوە. ئەو پیاوەی کاتێک ناوی خاڵم دێنن ناو چاوی ئەوەندەی تر دەگرژێنێ و دەست بە ڕیشی دا دێنێ و، لەژێر لێوەوە دوعایەک دەخوێنێ. من ئەو چۆلەکانەی لە حەوشەکەی ئەوانەوە ڕوودەکەنە هەوێشقانەکە، بە تامەزرۆییەکی زۆرترەوە ڕاویان دەکەم و، سەریان دەقرتێنم. جاری وایە ڕوخساری پاسارییەکانیش (بەتایبەت ئەوانەی وا پەڵەی ڕەشیان بەم لاو لای ملیانەوەیە)، وەک ئەو پیاوە دێتە بەرچاو، ڕیشن و گرژ و مۆن. ڕاستییەکەی ئەوەیە من زۆربەی نیوەڕۆیان خەریکی خواردنی گۆشتی ئەو پیاوەم. ئەو پیاوەی گەر سەدان و هەزاران جاری تریش بیخۆم، هەر تەواو نابێ و هەر لە حەوشەکەی ئەوبەرەوە بە دەمانچەکەی قەدییەوە، ئێواران لەسەر قەراغ حەوزی ئاوەکە دادەنیشێ و بەدەم خواردنەوەی چاییەوە جگەرە لەدووای جگەرە بەبادەکا. جاری وایە بیردەکەمەوە داخۆ گەر دایکم و باوکم بزانن کە چۆلەکەکان تامی ئەو پیاوە دەدەن، دەیخۆن؟ بیری قسەکەی دایکم دەکەومەوە ڕۆڵە تامی ژەقنەمووت دەدەن!

ئەگەرچی چەند ساڵێک بەسەر سەرەخۆشیی خاڵم دا تێپەڕیوە، بەڵام دایکم بەردەوام لە کاتی تەنیاییەکانی خۆیدا بە ئارامی دەگری. وازناهێنێ. لای ئەو هەواڵی ڕۆژی چواردەی گەڵارێزان بەردەوامە. لای ئەو هەموو ڕۆژێ چواردەی گەڵارێزانە. ئەگەرچی قەت باسی ناکا بۆچی، بەڵام من دەزانم لەبەر ئەو ڕۆژەیە دەگری. تازە ئەمانە لە جێی خۆی، ناخۆشترین گریانی، گریانی کاتی عەسرانە لە دووای نویژ. پێم وانیە لەمە دڵتەنگتر کات لە دونیادا هەر لە سەرەتای خڵقەتەوە هەتا ئیستا دەست بکەوێ. بۆیە هەوڵدەدەم شتێ بۆ دایکم بکەم و لەم گریانە و دڵتەنگیانە ڕزگاری بکەم. ڕۆژێ ڕووم تێکرد و پێم گوت دایە گیان! وەرە چۆلەکە بکوژین، ... چۆلەکە! دایکم بە سەرسوڕمانەوە سەیری کردم، دوعایەکی خوێند و لە پاش ئەوەی فوویەکی بە دەورووبەری خۆیدا کرد، دەستی بە زەوییە گرت و بە زەحمەت جەستەی قورسی هەستانە سەرپێ و، وتی دەچێ باخچەکەی ئاو بدات.

حەح! باخچەکەی ئاوبدات! کە ڕقم لەم ڕستەیە. لەو ڕۆژەوە ئیتر لەداخا گوێیشم لە دایکم نیە. کارم پێی نیە. چاوی دەرێ دەگری یان ناگری، ... دڵی تەنگە یان نیە! ئەسڵەن بە من چی. خەتای خۆیانە. ئاخر چۆن دەکرێ پیاو خاڵی بکوژرێ و کەچی خەریکی ئاودانی باخچە بێت. وەرە ئەم هەموو چۆلەکەیە لە دونیادا دەست بکەوێ و کەچی بە تۆنگێک ئاوەوە خەریکی چەند گوڵ و چەند ئینجانەیەک بیت کە تەمەنیان لەچەند هەفتە تێناپەڕێت.

لە ڕق و لە داخا، بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا بە هاوین دەچمەوە هەوێشقانەکە. چیلکەکە دەخەمەوە ژێر سەوەتەکە کە لە کۆتایی زستانەوە لەوێ بێ ناز کەتووە، مشتێک دانەوێڵە ڕۆدەکەم، پەنجەرەکە دەکەمەوە و دەچمەوە پشت کومێدە پەرپوت و قەدیمییەکە. خۆشترین، بێدەنگیترین و ئەمنترین شوێنی دونیا. دڵنیام تەنانەت دراوسێ ناشیرینەکەیشمان بە دەمانچەکەی ناوقەدییەوە پێی نازانێ و گەر بێت و بە مەبەستی دۆزینەوەی من تەواوی ماڵەکەمان بپشکنێ، ئەوا دەست لە لاق درێژتر، بێ دەسکەوت دەگەڕێتەوە. زیاتر خۆم بە زەوییەوە دەنووسێنم. بۆنی خۆڵ تیژتر دەبێتەوە. ئەو ڕۆژەی خاڵمان ناشت، جەستەی هەر ئەم بۆنەی دەدا. مێشەکانم دێتەوە یاد کە بە سەر خوێنەکەدا بازبازێنیان بوو. دیانە جیڕەوە بووەکانم دێتەوە یاد. چ ئازارێکی چێشتبێ! لەبیرم دێ هەمیشە لە ئازار بێزاربوو. زیاتر لە هەر کەسێکی تر. هەر کە دەیزانی خەمگینم و دانیشتووم و خەیاڵێکی بێ ناونیشان هەڵیگرتووم، دەیگوت هەستە! هەڵدەستاین و دەیبرم بۆ سینەما. ئەو سینەما ڕووخاوەی کە ئیستایش کاتێ بەلایدا تێدەپەڕم، بۆنی ئەو و بۆنی ئەو ڕۆژانەی لێدێت.

زیاتر لووت بە زەوییەوە دەچەسپێنم. بە هەر نزیکبوونەوەیەکی زیاتر، ئەو زیاتر لێرەیە. بایەک لە پەنجەرەکەوە دێت و لەگەڵ خۆی بۆنی خوێن و پەڕوپۆی چۆلەکەکانیش لە سەر زەوی هەویشقانەکە هەڵدەگرێ و هەتا پشت کومێدەکە دەیانهێنێ. ڕقم لەم بۆنە ناوادەیە. ئەویش ڕێک لە کاتێکی وەک ئیستادا. سەر بەرزدەکەمەوە و لە کۆنەکەوە دەڕوانمەوە. بەڵام نا، تەنیا ڕێگا، نزیکبوونەوەی زیاترە لە خاک. دیسان بە تەواوی جەستە و ڕوخسارمەوە خۆم لە خاکەکە نزیک دەکەمەوە. هەست بە جوڵەی کەسێک لە ژوورەکەدا دەکەم. نادڵنیا لەوەی ئەوە کێیە لە دووای ئەم هەموو ساڵە لە کاتی تەنیاییەکانی ڕاوی مندا خۆی بەم ژوورەدا کردووە، دەمجوڵێنێ و کەمێک سەربەرزدەکەمەوە. هەستدەکەم پەیکەرەکە ڕاوەستاوە و خەریکی شتێکە. بە ئارامی دەبزوێم و خۆم لە کونەکە نزیک دەخەمەوە و لە ناو هەوێشقانەکە دەڕوانم. لە بەستێنی تیشکی ناو پەنجەرەکەدا لەسێبەرێکی گەورە دەکا، بە بێ هیچ بەرزی و نزمییەکەی پەیکەر. ناڕوون. ئاگام لێیە لە تەنیشت سەوەتەکە ڕاوەستاوە و لێی دەڕوانێ. پاشان دادەنەوێ و هەنیشک لە سەر چۆکێکی بە دەستەکەی تری دەستی بۆ دەبا. هەناسەم سوار دەبێ. چەند پەیکەری ئاشنایە. وەک بڵێی هەستی بە شتێ کردبێ، نیوەلایەک دەکاتەوە و ڕێک بەرەو شوێنی من دەڕوانێ.

بۆنی خاک وەها خەست دەبێتەوە کە ڕێگای هەناسەم دەگرێ. دەمم دەکەمەوە و هەتا دەتوانم هەوا هەڵدەمژم. وردیلە خۆڵەکان بە ناو هەموو جەستەمدا بڵاودەبنەوە. چەندە نیوەروخساری ئاشنایە. ترس دەڕەوێتەوە و خۆی دەداتە دەست حەزی نادەستەمۆی زانینێکی کتوپڕی. ئامادەم هەرچی چۆلەکەی ئەمڕۆیە بیدەم بەس بۆ ئەوەی نیوەی تری ڕوخسارەکەی ببینم. هی ئەمڕۆ چییە، ئامادەم هی هەموو مانگی داهاتووی بدەمێ. بێگومان قبوڵیشی دەکا. لە سەردەمێکدا کە ماڵی وا هەیە بە مانگێکیش چاوی بە گۆشت ناکەوێ، دەبێ ئەمە چ دەسکەوتێ بێ!

لەو کاتەدا کەپێم وایە ئیتر بە تەواوی لادەکاتەوە و من دەتوانم لە بەرەکەتی هەڵتروشکانەکەی و هاتنەژوورەوەی تیشکی زیاتر، ڕوخساری بە تەواوەتی ببینم، کتوپڕ پۆلێکی گەورەی پاسارییەکان خۆیان بە ژوورەوەدا دەکەن. ئەوان ناترسن! بە پێچەوانەوە، دەبینم لە سەر شان و لە سەر سەر و لە سەر هەموو جەستەی سێبەرەکە دەنیشن و شێتانە دەجریوێنن و دەندووک بە سەر جەستەیدا دەخشێنن. جەستەیەک لە چۆلەکە پەسارییەکان. من کە تەمەحی ئەو هەموو چۆلەکە، شێتی کردووم و لە خەیاڵی سەبەتەیەکی ئەوەندە گەورەدام کە بتوانێ سێبەرەکە بە هەموو چۆلەکەکانی سەریەوە ڕاوبکا، دەمخاتە سەر چۆک. دەبینم پەیکەرەکە بە تەواوی وەردەسوڕێ و ڕوو لە من ڕادەوەستێ.

رەنگە لە خلیسکێندا لە کاتێکدا دڵقێکتان لە ژێردایە و بە دووا خێرایی لە شیوی کێوێکەوە شێتانە دێنەو خوارەوە، خۆتان بینی بێتەوە. ڕەنگە ئەوەشتان ئەزموون کردبێ کە کتوپڕ هەست دەکەن هیچ کۆنتڕۆڵێکتان نەماوە و ئەوە بەفر و دڵق و خێراییە کە زاڵە و جەستەی بێ ئیرادەی ئێوە لەگەڵ خۆی هەڵدەگرێ و بەرەو خواری خوارە بێڕەحمانە ڕاپێچی دەدا. وە ڕەنگە ڕێک لێرەدا هەستتان بە ترسە گەورەکە کردبێ! من لەو ساتەدا ڕێک وام لێهات. بەو جیاوازییەوە کە ترسەکە ترسی مردن نەبوو، بەڵکو ترسی دووبارە ژیانەوە بوو.

لەو ساڵەوە خەمێکی تر بە خەمەکانی دایکم زیاد بووە. ئیستا ئەو بە تەنیشتمەوە، بە تەنیشت لاشەیەکی نیوە سڕەوە کە بە ئاستەم دەتوانێ خۆی ببزوێنێ، بەردەوام کاتێک لە ناو جێگاو بانێکی ئەبەدیدا ڕاکشاوە و لە سەقفەکەی سەرسەری بێ ماندوویی دەڕوانێ، لە کاتێکدا بەردەوام لیک لە دەمی بەردەبێتەوە و پیتی 'ڤ' ێی سەر زاری ژوورەکە پڕ بەخۆی دەتەنێتەوە، فرمێسکەکانی بە ئارامی پاک دەکاتەوە و شوکریش بوو بەو ڕۆژانەی وا کوڕەکەی بە تەمای تۆڵە ڕۆژ تا ئێوارە لە هەوێشقانەکە چۆلەکەی دەکوشت.

ڤ ڤ ڤ ڤ ڤ ڤ ڤ ڤڤڤڤڤ، ڤ ڤ ڤ ڤڤڤڤڤ.
لەدەرەوە زستان و هاوین بەردەوامن.
دایکم پێی وایە چواردەی گەڵارێزان قەت کۆتایی نایە، قەت![1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 254
HashTag
πηγές
[1] | کوردیی ناوەڕاست | قەڵەم
Συνδέεται στοιχεία: 1
Ομάδα: Άρθρα
Άρθρα Γλώσσα: کوردیی ناوەڕاست
Βιβλίο: No specified T4 267
Γλώσσα - Διάλεκτος: Κουρδικό - Sorani
Τύπος Εγγράφου: Alkukielellä
Χώρα - Επαρχία: No specified T4 298
Technical Metadata
Τα πνευματικά δικαιώματα αυτού του στοιχείου έχει εκδοθεί σε Kurdipedia από τον ιδιοκτήτη του στοιχείου!
Στοιχείο ποιότητας: 98%
98%
Προστέθηκε από ( زریان عەلی ) στο 29-06-2022
Αυτό το άρθρο έχει ελεγχθεί και κυκλοφορήσει από ( ئاراس ئیلنجاغی ) στο 29-06-2022
Αυτό το στοιχείο ενημερώθηκε πρόσφατα από ( ئاراس ئیلنجاغی ) για: 29-06-2022
URL
Το στοιχείο αυτό, σύμφωνα με Kurdipedia του (Πρότυπα) δεν έχει ολοκληρωθεί ακόμα!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 254
Attached files - Version
Τύπος Version Όνομα Συντάκτη
Αρχείο Φωτογραφιών 1.0.1123 KB 29-06-2022 زریان عەلیز.ع.
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν

Actual
Μέρη & Οργανισμοί
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Δημοκρατικό Κόμμα του Ιρανικού Κουρδιστάν
Μάρτυρες
Φιντάν Ντογάν
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Φιντάν Ντογάν
Χάρτες
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Mε πράσινο οι περιοχές που ελέγχουν οι Κούρδοι, με κίτρινο οι περιοχές που διεξάγονται μάχες και επιχειρήσεις
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Βιβλιοθήκη
Αζάντ με λένε
13-08-2018
زریان سەرچناری
Αζάντ με λένε
Νέα θέση
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
02-02-2018
هاوڕێ باخەوان
Στατιστικά
Άρθρα 518,367
Εικόνες 105,182
Βιβλία 19,478
Σχετικά αρχεία 97,477
Video 1,394
Kurdipedia είναι η μεγαλύτερη πολύγλωσση πηγές για την κουρδική πληροφορίες!
βιογραφία
Τζεμίλ Τουράν
Βιβλιοθήκη
Η επανάσταση στη Ροζάβα Δημοκρατική αυτονομία και απελευθέρωση των γυναικών στο συριακό Κουρδιστάν
Folders
βιογραφία - Φύλο - Άντρας βιογραφία - Έθνους - Κούρδος βιογραφία - - βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Δημοσιογράφος βιογραφία - Οι άνθρωποι τύπου - Μυθιστόρημα συγγραφέας βιογραφία - Γλώσσα - Διάλεκτος - βιογραφία - - Yes βιογραφία - Place of Residence - Diaspora βιογραφία - - Agirî

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.58
| Επικοινωνία | CSS3 | HTML5

| Σελίδα χρόνος γενεάς: 0.813 δευτερόλεπτο (s)!