شیر مردەیه
شیر لەبەر ئەوەی خۆراکی سەرەکی ساوا و منداڵ و کۆرپەیە، چ لە مرۆڤ و چ لە ئاژەڵان، لەناو ئیدیۆمی کوردیدا زۆر ئاماژەی پێکراوە، وەک: ئه و شیرت لێ حەرام بێت، کێچی حەوت مەن شیر ئەدا، هەوێنی حەوت مەنجەڵەشیرانە، شوان مەیلی بێ لە گیسکە نێر شیر دەدۆشێت، شیربایی، شیر هەڵببزرکێت نەوعی هیچ شتێکی تر نییە، له و ئیدیۆمەدا(شیر مردە) هەموو ئه و کار و بەرخ و کۆڵگ و بێچو و ساوایانە دەگرێتەوە دوای لە دایکبوونیان، دایکیان دەمرێت و بێ دایک گەورە دەبن، بەهۆی بێ خۆراکی و بێ شیری ڕەنگیان زەرد و لەش و لاریان لەڕ و باریک و لاوازە، ئینجا هاوشێوەی ئه و کۆرپە و بێچووانە ئەگەر کەسێک زۆر لەڕ و لاواز و کزۆڵ و باریکەڵە و ڕەنگ زەرد دەکەوێت پێی دەوترێت: دەڵێی شیر مردەیە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 493
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!