دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#.
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (زوبێدە سەعید ئۆمەر) دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت.
لە نزیکەوە خۆم بە هاوخەمتان دەزانم و لەڕێی ئێوەشەوە پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
خاتوو زوبێدە، دایکێکی خۆڕاگر و نموونەیی بوو کە لە تەمەنیدا بەهۆی هەڵوێست و ڕۆڵ و بەشداریتان لە شۆڕشی نوێ و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان، تووشی زەحمەت، ماندوبوون و دەربەدەری زۆر بووە، کە ئەمەش ورەی پۆڵاینی بە ئێوە بەخشی و هیچ ڕۆژێک بنەماڵەکەی سارد نەبووەوە لە پشتیوانیکردنی شۆڕش و خەباتی ڕەوای گەلی کورد.
بۆیە شێرەژنێکی ئاوا گەورە و کۆڵنەدەر کە ژیانئاوایی دەکات خەمێکی قوڵ لای ئێمە و ئێوەش جێدەهێڵێت.
بەم بۆنە خەمناکەوە لە خوای گەورە داواکارین سەبر و ئارامی بە هەموومان بدات، ئەمە دواناخۆشی بێت و جێگای خوالێخۆخشبووی دایکتان بەهەشتی بەرین بێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
28ی 2ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,167
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!